یەكێتى جارێكى تر كەوتەوە دیل كوشتن

Tuesday, 08/06/2010, 12:00

2661 بینراوە


یەكێتى نیشتمانى كوردستان وەكو پیشەى بەردەوامى خۆى جارێكى تر كەوتەوە دیل كوشتن بەڵام ئەم جارەیان لەژێر پەردەى پاراستنى شارو دابینكردنى ئارامى بۆ هاوڵاتیان، ئەمەى من دەیگێرمەوە ڕاستى رووداوەكەیە بەحوكمى ئەوەى خۆم لەناو ڕووداوەكەدا بووم وەكو پۆلیسێكى ئاسایش.
شەوى (4) لە سەر(5)ى (6)ى 2010 دواى ئەوەى ئاگاداریان كردینەوە كە دوو داوا كراو هەیە لەشارى چەمچەماڵ لە گەڕەكى پیریادییەكان كەوا دەبێ ئێوە هەستن بە كوشتنیان ئەم كارەیش راستەوخۆ بەبڕیارى (عەمید جەودەت) و لەژێر سەرپەرشتى (رائید ێباح)دا بوو، چونكە ئێمە نەبڕیارى دادوەر نە قائیمقامى چەمچەماڵ وە نە پۆلیسى چەمچەماڵ و شۆرش هیچ كام لەمانەمان پێ نەبوو لە راستیدا ئێمە وا رۆیشتین كە هەردوو داواكراوەكە بكوژین بەبێ ئەوەى كەس بزانێ كە ئێمە بووینە، ئێمە زانیاریمان هەبوو كەئەو دوو داوا كراوە لە ماڵ نین وە چ كاتێك دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ ئەوە بوو كاتژمێر(1:20)شەو سەیارەكانمان لە دوورى ماڵەكە وەستان چووین دامان لەدەرگاى ماڵى ئەو داواكراوەى كە دەمانزانى دەچنەوە بۆ ئەوێ كە ئەویش ماڵى سامان والى بوو، خۆمان كردە ژورەكەدا دوو ئافرەت لەماڵ بوو یەكێكیان خێزانى سامان بوو ئەوى تریان برا ژنى بوو دەستمان ناوە سەر دەمیان تاوەكو هاوار نەكەن خەڵكى گەرەكەكە بەخەبەر بهێنن، بردیانمانە ژوورەوەو موبایلەكانمان لێسەندن وە دەمیانمان بەست تاوەكو هاوار نەكەن لەكاتى هاتنەوەى ئەمان ئاگادار بكرێنەوە. رائید ێباح چوو كەمێك دەرگاكەى كردەوە بۆ ئەوەى ئەمان لەدەرگا نەدەن و ڕاستەو خۆ بێنە چوورەوە، كاتژمێر بوو بە(2:05)دەقیقەى شەو سامان والى و هیوا ئیبراهیم خۆیان كردە ژوورەوە هێزەكەى ئێمە كە پێشتر لە سەر بانى ماڵەكەو لە ناو ژوورەكان حەمام و ئاودەستەكەدا دامەزرابوون ڕاستەوخۆ كەوتنە تەقەكردن لێیان، ئەوانیش هاتنە دەست سەرەتا رائید ێباح بریندار بوو هێندەم زانى رزگاریش لەتەنیشتمەوە هاوارى كرد دیاربوو ئەویش بەركەوت ئێمەش یەكێكى ئەوانمان كوشت نزیكەى دوو دەقیقەى پێنەچوو معروفیش هاوارى كرد لێیاندام دیارە هەموو شەرەكەش لەناو حەوشەى ماڵەكەدا بوو ئەو تەنها كەسەى مایەوە بریندار بوو لەگەڵ بریندارییەكەیدا فیشەكى پێ نەما بۆیە ئێمە راستەوخۆ هەڵمان كوتایە سەرى و كەلەبچەیمان كرد هەندێ لە ئاسایشەكانى ئێمە كەوتنە لێدانى و ئەویش هاوارى ئەكرد دیلم لەبەر دەستتانە بۆ لێمدەدەن، كاتێ بۆمان دەركەوت (رزگارو معروف) هەردووكیان مردن وەتەماشای گیرفانەى كوژراوەكەى ئەوانمان كرد ناوى سامان بوو وەهیواش بریندارە لەبەر دەستماندا بریاریاندا دەبێ ڕەمى بكەن بۆ ئەمەش رائید ێباح خۆى ئەم كارەى كردو رەمى كرد. ئەو هێزەى ئێمە تەنها هێزى ئیختیالات بوو بۆیە زۆربەیان لە دەوامى ڕسمى خۆیاندا نەبوون (معروف)مان لێ كوژرا لەماڵ بوو بەتەلەفۆن هینامانەوە بۆ ئەو ئیشە، ئەم رووداوە كارتێكردنێكى گەورەى هەبوو لەرووى دەروونییەوە لەسەر من، رۆژانە تف لەو سەرچاوە دەكەم كەمن تێیدا چەكدارم وەبڕیاریشم داوە هەر ئەوەندەى بتوانم ماعیشەتى خێزانەكەم دابین بكەم چەكى ئەو هێزە تیرۆریستە فرێ دەدەم، وەهەر كاتێكیش ئاگادارمان بكەنەوە بۆ هەر عەمەلییەك ئەوە منیش پێش عەمەلییەكە كوردستان پۆستى لێ ئاگادار دەكەمەوە.
ئاسایشێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە