بۆ بەڕێز (ڕەفئەت تۆفیق حسێن) تكایە با بەنزین نەكەم بە ئاگرەكەدا

Saturday, 06/08/2011, 12:00

1783 بینراوە


سەرخێڵ هەورامى وەڵامێك بۆ بەڕێز (ڕەفئەت تۆفیق حسێن) تكایە با بەنزین نەكەم بە ئاگرەكەدا لە سەر بابەتى (وەڵامێك بۆ گەندەڵیەكانى د.تایەر هەورامى)

بەراستى جێى شەرمە كەسانێكى زوڕناژەن ئێستاش بە پارەى جەنابى وەزیر لەسەر حیسابى دەسەڵات و خەڵكى خێرنەدیوى ئەم ووڵاتە لەكۆى (6) خاڵى ڕاپۆڕتێك وەڵامى (3) خاڵى ئەداتەوە ئەویش بە زمانێك و نوسینێكى ڵاڵەوە بە شەرمەوە بەندە خوێندییەوە بەڵام ئێمە خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆست ئاگادار دەكەینەوە لە داهاتوودا لە ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنە ئەهلى و ناوخۆیەكاندا بەڵگەكان بە ڕەسمى بڵاو دەكەینەوە ....وە پێم شەرمە كەسێك خۆى بە ڕۆشنبیرو مەسئولیەت بەرامبەر بە میللەتە ستەمدیدەكەى بەناو بزانێت پشتگیرى لە وەزیرێك بكات كە لەكاتێكدا میللەتەكەى ڕۆژانە تۆب باران ئەكرا بەڵام جەنابى وەزیر لەگەرمەى تۆب بارانى میللەتەكەى بەڕێزیان لە گەڵ خولەدۆم و مەلا بەختیارى هاوڕێى لە 28 /7/2011 تا 30 /7/2011 خەریكى خواردنەوە و گۆرانى وتنن كەیف و سەماى خویان بوون لە هەورامان...

وا چەند بەڵگەیەكى تر لە گەندەڵیەكانى زۆر بەڕێز وەزیرى تەندروستى (د.تایەر هەورامى)
بەشى دووەم/
1. سەردەمانێك بۆ گروپى تیروریستى بەناو ئەنسار ئیسلام ناوچەى هەورامانیان كۆنتڕۆڵكردبو دیارە ئەمەش هەروەكو شەرەكانى ناوخو تەنها كوڕى فەقیر و هەژار شەهید ئەكرا و ئەخرایە پێش بەرەى جەنگ بەڵام دواى ئەوەى لە ڕێكەوتى 18/10/2002 ڕۆژى هەینى ئەوكاتە بەڕێز د.تایەر هەورامى نەقیبى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان بوو لەگەڵ (زاهیر و نەوزاد) ى براى لەلایەن ئەو گروپەوە گیران وا بڕیار بو دواى 48 كاتژمێر گوللە باران بكرێن بەڵام دواى ئەوە (مەلا حیكمەت حمەأمین هەورامى)كە ئەو كات لێپرسراوى دەزگاى شەرعى ئەنسار ئیسلام بو وە ئێستاش نیشتەجێى وڵاتى ئێرانە بە هانایانەوە دێت دواى ئەوە بەرامبەر بە ئازاد كردنیان ئەبوایە د.تایەر بەم مەرجانە قایل بوایە

هەفتانە بەردەوام لە ڕێگاى (زاهیر) ى برایەوە پێداویستى پزیشكى بگەشتایەتە دەست (وەرزێر والى) كە پێشتر ئەم وەرزێرە لە كولێجى پزیشكى خوێندكارى د.تایەر بووە
دەبوایە كە د.جوان معسوم هەورامى كە دكتورى ژنان و مناڵبونە وە خێزانى د.تایەر هەورامیە سەردانى ئەو ئافرەتە ئەنسارانەى بكردایە بۆ پشكنینى پزیسكى و پێداویستى پزیشكى تایبەتى بۆ ببردنایە
بۆ زانیارى زیاتریش ئەو كاتە بەڕێز د.تایەر هەورامى جگە لەوەى نەقیبى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان بو وە پزیشكى تایبەتى جلال تاڵبانى سكرتێرى (ى.ن.ك)
وە بۆ زانیارى زیاترى خوێنەرانى كوردستان پۆستى بەڕێز لە دواى ئەو ڕێكەوتنەوە وەكو ئەندامێكى یەكێتى نیشتیمانى ناسراو تەنها بنەماڵەكەى جەنابیان بۆ یان هەبوو وەكو ژیانى ئاساى ڕۆژانەى خویان هەموو ڕۆژانى هەینى سەردانى هەورامانیان بكردایە

2. تا نوسینى ئەم بابەتە جەنابى وەزیرئەم پاسەوانانەى كە ناویان هاتووە لە خوارەوە موچەیان لە دیوانى وەزارەت هەیە بەپێى یاسا دەبێت وەك و هەمو پاسەوانەكانى تر پا بەند بن بە دەوامى یاساى و ئاساى خۆیانەوە بە ڵام بە پێچەوانەوە جەنابى وەزیر تەنانەت موچەكەشیان بۆ ئەهێنێتە مالەوە بۆ یان لە بەرامبەردا ئەوان تەنها سەرپەرشتى باخەكانى جەنابى وەزیر و ئە و كرێكارە ئێرانیانە بكەن كە ئێستا لاى جەنابى وەزیر كار دەكەن لە باخەكانیدا

ناوى پاسەوان
سەركەوت محمد كە خاڵۆزاى جەنابى وەزیر خۆیەتى
دڵشاد واحید كە خزمى نزیكى جەنابى وەزیر خۆیەتى
نوعمان نەسرەدین پورزاى جەنابى وەزیر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە