ناكۆكیەكانى عێراق و كاریگەرى لە سەر هەرێم

Wednesday, 09/01/2013, 12:00

1462 بینراوە


وڵاتێك بە درێژایى مێژوو پڕ بوە لە شەڕ و كاولكارى و كێشمە كێشى دەسەڵات و جیاوازى ئاینى بە تایبەت شیعە و سونە وە پاشخانى گشتى هەر یەكێكیان سڕینەوەى ئەوى تریان بووە نەك قبوڵكردنى یەكتر و دەستێوەردانى دراوسێ و چاو لەسەر بونى رۆژئاوا و وڵاتە بەرژەوەندخوازەكانى مۆرانەى نەوت و بردن و بە هەدەردانى كاڵا و سەروەتە پڕ بەهاكانى بوەتە بازنەیەكى پێكدادان لە هەموو ڕویەكەوە هەوڵدان بۆ نزمكردنەوەى بارى گوزەران و داڕمانى ژێرخانى ئابورى لە لایەن وڵاتانى دەرەوە و كردنە بنكەیەكى سەربازى و جێگەى شەڕەكانى وڵاتە زل هێزەكان لەبەر نەبونى سەرۆكایەتیەكى بەهێز و بە توانا لە بەرامبەر هەموو ئەم بارە ناتەندروستانەدا كە باسمان كرد.
لە ئێستادا عێراق بە گشت پێكهاتەكانیەوە بارێكى ناجێگر و ئاڵۆز بە ڕێ دەكات كە زیاتر لە خێڵ و ناوچە و ناوچەگەرێتى دەچێت نەك ولاتَ , سەرۆكایەتیش برەو بە زیندوكردنەوەى مەزهەبى شیعەگەرایى و قۆستنەوەى زۆرینە بۆ بەهێز كردنى دەسەڵاتى شیعە دەكات لە بەرامبەر هێزە سونیەكان و دەركردن و دەرپەڕاندنى كەسە سیاسیەكانى سونە و جێگرتنەوەیان بە كەسایەتى ئاینى و شیعە مەزهەب وەك ئەوەى كە لە مێژودا لە 1920 وە مەرجەعى شیعە دەسەڵاتى سیاسى حەرام كرد هەر لەو كاتەو و لە دواى دروست بونى جەمسەرى شیعە و روخاندنى بلوكى رۆژهەڵات و جیگرتنەوەى بە جۆڕێك لە جۆرەكان دەیەوێت ئەم هەڵە مێژوییە لە ئێستادا دوبارەنەكاتەوە و لە عێراقدا بۆ بەهێزكردنى جەمسەرى شیعە دەوڵەتێكى شیعى دابمەزرێنێ ئەمە خۆى لە خۆیدا شەڕێكە كە دەچێە بازنەى كوشتارگەیەكى گەورە و وڵات بەرە و خوێن دەبات وە عیراقیش كەوتوەتە بەر حوكمى دابەشبون بە سێ هەرێمەوە لەو لاشەوە سیاسەتمەدارانى سونە لە حاڵەتى ئامادە باشیدان بۆ بەرپەرچ دانەوەى ئەدائەكانى سەرۆك و سەرۆكایەتى شیعە ..خۆپیشاندانەكان دەرى دەخەن كە ناڕەزایەتیەكى زۆر هەیە بەرامبەر ئەم سەربازگەیى مالیكى كە خۆى لە تاكڕەویەتیدا دەبینیتەوە بە پیشتوانى ئێران وەپشكى سەرەكى لە دروستبونیدا بەر كورد دەكەوێت .
جا لێرەدا ئەمەوێت ئەوە بڵیم كە شەڕى نێوان شیعە و سونە زۆر جار هەڵێك بوە بۆ دەسەڵاتدارانى هەرێِم دێنێتە پێشەوە و وە زەمینە دەڕەخسێ دەبێت بە زوترین كات ئەو هەلە لە لایەن سەركردایەتى سیاسى كوردەوە بە هوشیارانە بەكار بهێنرێت بۆ بەرژەوەندى هەرێم و كوردستان چونكە بینیمان كە بەشدارى كردنى كورد بە شێوەیەكى كارا و چالاك لە ناوبژیوانى شیعە و سونەدا رۆژكارێ ئاژاوەكانى ماڵى عەرەبمان چاك دەكرد و دروشمى پێكەوە ژیانمان بەرز دەكردەوە بە دەوام لە پاكژكردنەوەى مرۆرى ناو كێڵگەكانى عەرەبدا بوین بەڵام لە كاتى یەكگرتنەوەیاندا لە هەر ساتێكى كورتیشدا بیت بونەتە سەنگەرى بەرەى دژەكورد بۆیە سەركردایەتى كوردى تا ئێستا نەیتوانیوە یارى بەو وەرقەیە بكات ئێستا ناكۆكى خواروو باشترین هەلە بۆ دابینكردنى ئاسایشى نەتەوەیى و دروستكردنى كیانێكى نەتەوەیى و رۆحێكى داكۆكى كەر لە مافەكانمان و گیانى بەرەنگار بونەوە بەرامبەر هەموو ئەوانەى كە ئامادە نین بۆ ساتێكیش دان بە بونى كورد و هەرێمەكەشدا بنین .
دەتوانین بڵێین هەڵویستى شەقامى كوردى و ڕەوندى كوردى هەموو تاكێكى كورد باش دەزانن سەركردایەتى كورد چەند لاوازانە بێ بنەمایانە كار دەكات بەرامبەر ناوەند وە هیچ پڕۆتۆكۆلێكى دیكۆمینتى باوەڕ پێكراوى جیهانى ناوچەیى نیە لەسەر دان پێدانانى و بونى هەر دەستورێك كە تێدا مافەكانمان پارێزراو بیت نەك دانیشتنى لاوەكى و پێكەنینى سەر مێز و دەعوەتكردن و كۆبونەوەى خۆیان قۆڵى بۆ باسكردنى نەوت و دەرهێنانى و پێكەوە دزینیان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە