بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیەكان و ڕای گشتی كوردستان..روونكردنەوە و وازهێنان

Thursday, 24/06/2010, 12:00

1408 بینراوە


جەماوەرى خەڵكى كوردستانى بەشەرەف
ئێمە وەك باڵی مەكتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتكێشانى كوردستان لە ڕۆژی 28€9 هەڵوێستی خۆمان راِگەیاند, هۆكارى سەرەكى ئەو جیا بوونەوە مان بەنەبوونى دیموكراسیەت و شەفافیەتی نێو خۆی حزب و بوونى گەندەڵی لەقەڵەم داو، بەهەموولایەكمان ڕاگەیاند كە ئێمە خاوەن بڕیاری سەربەخۆیى خۆمان دەبین، لە پێناو بەرژەوەندى باڵای گەلەكەماندا تێدەكۆشین، كەچی زۆرینەى هاوڕییانمان ئاگاداری بۆندی نهێنى و پیلانى سەروی خۆمان نەبووین كەلەگەڵ بارتی دیموكراتی كوردستان پێش وەخت دارێژڕاو ە . لەم ساڵەدا زۆر لەو ڕێكەوتنە ژێر بەژێرانە ئاشكرا بوون ، گرنگترینیان ئەوەیە كە ئێمە هیچ بریارێكمان بێ ڕەزامەندی پێشوەختى پارتى دیموكراتى كوردستان دەرنەكردووە بۆ هەر مەسەلەیەكی گرنگ و چارەنوسساز پرسمان بە پارتی كردووە, ئەمەش ئەو ئد یعائانە بەتاڵ دەكاتەوە كە پێشتر ڕامانگەیاندبوو . من وەك ئەندامى سەركردایەتى ئەم حزبە چیتر ئەو بێهەڵوێستی و دیلیەم پێ قبووڵ ناكرێت و بڕیاری واز هێنانم لەم حزبە دا ،بە هیوای ئاشكرا بوونى حەقیقەتەكان بۆسەرجەم هاوڕێیان .

ئەندامی كۆمیتەى ناوەندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان باڵی مەكتەبی سیاسی
21-6-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە