شەرناخ و پەیوەندى کوردى - تورکى

Saturday, 31/12/2011, 12:00

1512 بینراوە


ئەوان کوردستان سوتماک دەکەن، ئیمە دەرگاى وڵاتەکەمانیان بۆ دەخەینە سەر پشت.
ئەوان قارەمانەکانى ئێمە بە تیرۆریست ناوزەند دەکەن، ئێمە پێلاو بۆ دزەکانى ئەوان دادەنیێن.
ئەوان مندالەکانى ئێمە تیرۆر دەکەن. ئیمە چەپکە کوڵ لەسەر گۆڕى پیاوکوژەکانى ئەوان دادەنێن.
ئەوان ئێمە بە دڕندە و مەیمونەکانى ئەفەریقا دەچوێنن، ئێمە لاسایى ئەوان دەکەینەوە.
ئەوان ئامادەنین گوێ بۆ ووشەیەکى کوردى رادێرن.
ئێمە وێنەى گۆرانبیژەکانى ئەوان لەناو ماڵەکانمان هەلدەواسین.
ئەوان ناوى وڵات و شارەکانى ئێمە دەکەن بە تورکى، ئیمەش ناو وڵاتى خۆمان دەکەین بە تورکى!
سیاسیەکانى ئەوان بۆ خەڵکى خۆیان دەستەوئەژنۆ ، بۆ خەڵکى ئێمەش ئازاو قارەمان ، سیاسیەکانى ئێمە بۆ خەڵکى خۆمان ئازاو قارەمان ، بۆ ئەوانیش کۆیلە و دەستەو ئەژنۆ ، ئێمە گوڵ لە ژێر پێى سەرۆکەکانى ئەوان رادەخەین ،ئەوان سەرۆکى ئیمە وەکو سەرۆک خێل دەبینن ، ئێمە لە سەر دانەواندن و رێز نەگرتنى ئاڵاى ئەوان گەنجەکانى خۆمان دەکوژین و زیندانى دەکەین ، ئەوان لەسەر بەرزکردنەوەى ئاڵاى ئێمە خەڵک دەکوژن و زیندانى دەکەن ! ئەوان ئامادەنیین ناوى ئێمە بێنن، وشەى کوردستان لە فەرهەنگى ئەواندا نییە ، ئێمە هەمیشە بە هاو پەیمانییەتى ئەوانەوە دەنازین. ئێمە ئەوان بە دۆست و هاوسێ تێدەگەین ، ئەوان ئێمە بە بەکرێگیراو و کرێگرتە.  ئەوان پیلانى لەناوبردن و تواندنەوەى ئێمە دادەرێژن ، ئێمەش کار بۆ خزمەت کردن و ئاوەدانکردنەوەى وڵاتى ئەوان دەکەین. ئەوان تۆپ باران و بۆردومانى وڵاتى ئێمە دەکەن ،ئێمە مۆَلەتى کاردن دەدەینە کۆمپانیا سیخوڕیەکانى ئەوان! ئەوان فڕۆکە بۆ قڕکردنى مەرگى هاوڵاتیانمان دەنێرن ، ئێمە نەوت بۆ قەڵەوکردنى هاوڵاتیانى ئەوان و ئاوەدانکردنەوەى وڵاتى ئەوان دەنێرین ، ئەوان ... ئەوان ...ئەوان .... !ئێمە ...ئێمە ... ئێمە ، ئاخ لە ئەوان و هەزار داخ لە ئێمە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە