کۆمیتەی پشتگیری لیستی گۆڕانی باشووری سوید

Saturday, 01/08/2009, 12:00

1780 بینراوە


ڕۆژی شەممە 1.08.2009 کاتژمێر 14.00 بە ئامادەبوونی کوردستانیانی شارەکانی کریستیانستاد و هێڵسینگبۆری و لوند و مالمۆ کۆمیتەی پشتگیری لیستی گۆڕانی باشووری سوید یەکەم کۆبوونەوەی فراوانی خۆی له‌ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی مالمۆ بەست. لە کۆبوونەوەکە سەرەڕای پرۆتستۆی ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی کوردستان ، پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی لیستی خەڵکی کوردستان لیستی گۆڕان کرا. لەکۆبوونەوەکەدا بەرنامەی خۆئامادەکردن دانرا بۆ هەڵبژاردنی عێراق لە ساڵی داهاتوودا. هەروەها ئامادەیی نیشاندرا بۆ هەر ئەرکێک کە لیستی گۆڕان دەیخاتە ئەستۆی کۆمیتەکە لە ئاییندەدا.گرنگی هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان دووپات کرایه‌وه‌.. لە کۆتاییدا دەستەی کارگێڕی کۆمیتە دەستنیشانکرا و کۆبوونەوەکە سەرکەووتوانە کۆتایی پێ‌هات.
کۆمیتەی پشتگیری لیستی گۆڕان
باشووری سوید


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە