KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
به بریارێکی نهێنی مه‌سعود بارزانی پیرمام له سۆرانییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
Thursday, 03/05/2012, 12:00
1567
بینراوە
كوردستانپۆست- په‌یامنێری سه‌ڵاحه‌دین
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه به بڕیاری زۆر نهێنی مه‌سعود بارزانی هه‌موو جۆره كرێنی زه‌وی و خانوو و موڵكێک بۆ سۆرانییه‌كان قه‌ده‌غه کرد، له هه‌مان كاتیش‌دا فەرمانی داوە ، کە فشار بخرێتە سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ی سۆرانین تا خانوو موڵكه‌كانیان به بادینی و بارزانییه‌كان بفرۆشن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پیرمام هۆكاری ئه‌و بریاره‌ی سه‌رۆكی پارتی بۆ ئه‌وه گێراوه‌ته‌وه تا هه‌موو پیرمام و ده‌وربه‌ری خاڵی بێت له سۆرانییه‌كان و ئه‌و شوێنه وەک قەڵایەکی بارزانی لێبکەن، کە هەر وەک سەردەمی ئیمارات و میره‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مه‌سعود بارزانی زیاتر له ٢٠ ملێۆن دۆلاری بۆ كڕینی موڵك و سامانی ئه‌و خانه‌وادانه ته‌رخان كردووه تا پیرمام چۆڵ بكه‌ن.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بریاریشی داوه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی سۆرانی پیرمام چۆل بكات ئه‌وا پارچه زه‌ویه‌كی ٢٠٠ مه‌تری له هه‌ولێر پێده‌درێت.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost