دژایەتی ماڵپەڕی سبەی ڕاگرن!

Thursday, 23/04/2009, 12:00

2375 بینراوە


ئەمڕۆ٢٣ی نیسان لەماڵپەڕی کورد ئیتی گرووپ، هەواڵێک سەرنجی ڕاکێشام بەناونیشانی: OpenSource جیهانی تەنی و چارەسەری کوردی بۆ کێشە! لەهەوڵەکادا باس لەوە کراوە کە ماڵپەڕی سبەی ڤیرۆساوی بووە. یەکسەر بیرم بۆ یەکدوو هەفتە لەمەوبەر چوو، هەر کە سەردانی ماڵپەڕی ڕینیسانس نیوزم دەکرد، ئیندێکسی ماڵپەڕەکە پیشان نەدرا، ئاگاداری لەجێی دانراوە کە ئەم شوێنە ڤیرۆساوییە! سەردانیکەری ئاسایی خێرا لەترسا دایدەخات!

ئەوە بۆ هەفتەیەکیش دەچێت کە سەردانی ماڵپەڕی سبەی دەکەم، هەمان ئاگاداری دێتە دیتن! هەر بۆ تاقیکردنەوە وێبگەرەکەم گۆڕی وەک لەوێنەکەدا دیارە تەنها لەوێبگەری ئەنتەرنێت ئێکس پلەوەر دەکرێتەوە، باقییەکەی وەک گۆگڵە چرۆم، سەفاری، فایەرفۆکس ناکرێتەوە!
دیارە سبەی لەم کاتەدا، بۆتە ڕووگەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی و نوێنەرایەتی تەوژمێک دەکات، ئامانجی گۆڕانکارییە لەکوردستان، ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان وەک خاڵێکی دیکەی ناشیرین بۆیان نەژمێررێت، پەنایان بۆ چارەسەر و سانسۆری ناوخۆیی نەبردووە، لەدەرەوە بەبیانووی ڤیرۆساوی فلتەریان خستۆتە سەر! ٢٠٠٩.٤.٢٣
---------
تکایە بڕواننە تێکستی هەواڵەکە : http://www.kurditgroup.org/node/11997

ماڵپەڕی ڕینیسانس: http://www.renesans.nu


























نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە