سوریا - پەكەكە – جیهان (ئەمریكا)

Tuesday, 13/03/2012, 12:00

1710 بینراوە


بەو پێیەى كە كورد ساڵانیكى زۆرە بەدەم پارچە پارچە بونەوە دەناڵێنێ و لەم دوایانەدا بەهۆى ئەو ڕاپەڕینە گەورانەى كە جیهان و وڵاتانى عەرەبى بەخۆیەوە بینى گەلى كوردى بندەستى سوریا كەوتونەتە خۆ و دژبە دەستەڵاتەكەى ئەسەد ڕاپەڕیون. هەتا ئێستا بە دەیان و سەدانیان لێ شەهید كراوە. لە بەرامبەر ئەمەشدا ئەسەد بەم دوایانە ئۆتۆنۆمى بەكوردەكان دا بەمەرجێك واز لە شۆڕش كردن بێنن. بەڵام وەك شتێك ئەمە لەلایەن كوردانەوە ڕەدكرایەوە ئەوەش بەهۆى ئەو ڕێكەوتنانەى كە لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنەكاى سوریاداهەیە.
ئەوەى لێرەدا من بەگرنگى دەزانم كە لەسەر بدوێم پەكەكە و جیهانە لە گۆڕەپانى سوریادا.
پەكەكە وەك هێزێكى تیرۆریست (بەباوەڕى زۆربەى جیهان) دەتوتنێت لەم ئاژاوە بێ كۆتایەى سوریا تواناو هێزى خۆى وەك پارتێكى شۆڕشگێر و ئازادى خواز دەربخات ئەوەش بە هاوكاریكردنى لەگەڵ وڵاتان جیهان بەتایبەت ئەمریكا لە كاتى هێرش كردنە سەر سەریا كە ئەگەرى هەیە ئەم هێرشە ڕوبدات بەم نزیكانە. لێرەدا پەكەكە بەڕێك كەوتن لە گەڵ وڵاتنى هێرشكەر دەتوانێت پێگەى خۆى وەك هێزێكى كوردى لە سوریا جێگیربكات ئەوەش بەهۆى ئەو پارتانەى كە بیروباوەڕى ئاپۆیان كردوە بە بنەماى كارەكانیان لە ڕۆژئاواى سوریا.
یاخود پەكەكە دەتوانێت دەست پێشخەرى خۆى بكات بۆ ناو خاكى ڕژئاواى كوردستان و وەك پشتیوانى كەرێك بۆ كوردانى ئەوبەشەى كوردستان. چونكە پەكەكە ل زۆربەى جیهان بە پارتێكى تیرۆریست ناوى دەركراوە و تاكە هێزیكى چەكدرى كوردیە ئێستا لە خاكى كوردستاندا خەباتى چەكدارى درێژە پێدەات لە لەكوردستانى گەورەدا و لایەنگر و ئەندامیكى زۆریشى لە ڕۆژئاواى كوردستان هەیە. هەروەها هێزەكانیشیان دتوانن بە ئاسانى سنورى سوریا ببەزێنن و بچنە ناو ئەو خاكەوە. ئەگەر ئەمە ڕوبدات بە باوەڕى من ئایندەى پەكەكە بەرەو چارەنوسێكى تردەچێت و بیروباوەڕى زۆربەى دەوڵەتن لە بارەى پەكەكەوە دەگۆڕێت ئەوەش لەسەر حسابى خاكى سوریا یاخود سوریا دەبێت بە گۆڕەپانێ بۆ نوێ بونەوەى پەكەكە و دەرچون لەو قاڵبەى كە بەدرێژایى تەمەنى تێیدا كۆتكراوە. بەڵام ئەگەر توركیا دەست پێشخەرى خۆى كرد لە هێرش كردنەسەر سوریا ئەوا هەموو ڕێگاكان بەڕوى پەكەكەدا دادەخرێن و پەكەكە بەتەواوەتى لایەنگرانى خۆى لە سوریا و لەژێردەستەڵاتى توركیا (دواى هێرشكردنەسەر سوریا) لەدەست دەدات لە خاكى سوریا چونكە بەدڵنیایەوە كە توركیا تەنها لەنزیك سنورەكانى خۆیدا شەڕدەكات كە ئەوەش خاكى كوردستانە لە سوریا بۆیە دەبێت پەكەكە بەزوى دەستپێشخەرى خۆى بكات. تاوەكو دەرگاى سوریاش بەڕویدا دانەخراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە