نیاز لاجانى وەعدەكەى دەوەن و ژیارى جێبەجێ نەكردوە

Thursday, 18/06/2009, 12:00

2916 بینراوە


دواى ئەوەى دەوەن و ژیار وەك دوو بەهرەمەند بەشداریان لە بەرنامەى (من جیاوازم)ى زاگرۆس تیڤى كرد و 1582 دەنگیان بەدەستهێنا، بەڵام تاكو ئێستا بەرێوەبەرى ئەو كەناڵە بەڵێنەكەى خۆى لە دروستكردنى كلیپێك بۆیان جێبەجێ نەكردوە.
لەوبارەیەوە هونەرمەند ئاوت هەورامى باوكى ئەو دوو بەهرەمەندە رایگەیاند، دواى كۆتایى هێنانى بەرنامەى (من جیاوازم) كە دەوەن و ژیار بەشداریان تێدا كرد، ئێستا لە كلیپێكى گۆرانیبێژ مەلەك رۆژهات بەشداریان كردووە، كە بەمنزیكانە بڵاودەكرێتەوە و گوتى "لەو چەند رۆژەى داهاتوو دەوەن و ژیار بەشداریان لە كلیپێكى گۆرانیبێژ مەلەك رۆژهات كرد، كە بە شێوەزارى هەورامى و سۆرانى و زازایی و كرمانجى ئەو گۆرانییە تۆمار كراوە بە ناوى (هەورامانەكەم)، كە لەلایەن سەمیر بارزانى دەرهێنانى بۆ كراوە و بەمنزیكانە لە كەناڵەكان بڵاودەكرێتەوە"، هەروەه هونەرمەند ئاوات هەورامى ئەوەشى راگەیاند لەسەر ئەركى كەناڵى ئارۆ گۆرانییەكى دەوەن و ژیار كلیپ كراوە، كە گۆرانییەكى فۆلكلۆرى هەورامییە و بە دەنگى دەوەن و ژیار تۆمار كراوە.
ئاوات هەورامى باوكى ئەو دوو بەهرەمەندە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد لە قۆناغى كۆتایى بەرنامەى (من جیاوازم)، نیاز لاجانى بەرێوەبەرى كەناڵى زاگرۆس بەڵێنیدا لەسەر ئەركى كەناڵەكەى كلیپێك بۆ دەوەن و ژیار بكات، بەڵام تاكو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە، دەڵێت "هەرچەندە دەوەن و ژیار براوەى بەرنامەكە نەبوون، بەڵام توانیان تا قۆناغى كۆتایى بەرنامەكە دەربچن و رێژیەكى زۆر دەنگیان بەدەست هێنا، بۆیە نیاز لاجانى بەرێوەبەرى زاگرۆس بەڵێنیدا وەك جیاوازترین منداڵانى بەشدار بووى بەرنامەكە كلیپ لەسەر ئەركى كەناڵەكەى بۆ دەون و ژیار دروست بكات و ئێمەش چاوەڕێى بەڵێنەكەى كاك دكتۆرین".
باوكى ئەو دوو بەهرەمەندە راشیگەیاند، ئەوان گۆرانییەكى فۆلكلۆرى هەورامیان دەستنیشان كردووە و هەركاتێك كەناڵى زاگرۆس وەڵاممان بداتەوە ئامادەن كلیپەكە بكەن، ئەو نیگەرانى خۆشى نیشاندا كە لە گۆڤارێك زانیارى هەڵە لە بارەى كوڕەكانى كراوەتەوە، دەڵێ "لە گۆڤارێك راپۆرتێك لە بارەى ئەو بەرنامەیە كراوە، كە بەداخەوە هەندێ زانیارى هەڵەى تێدایە و ئاماژە بەوە كراوە دەوەن و ژیار 382 دەنگیان بەدەستهێناوە، كە لە راستیدا 1582 دەنگیان هێنا".
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە