KURDISTANPOST
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ئاگـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاداری
Thursday, 08/09/2011, 12:00
1324
بینراوە
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
وەك ئاگادارن كە حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری خۆی ئامادەدەكات بۆ بە دادگا گەیاندنی تاوانبارانی تاوانی 14\7\2000 , بۆ ئەم مەبەستەش دانیشتنێك لەگەڵا ژمارەیەك لە پارێزەرانو یاساناساندا سازدەكات بۆ وتووێژو گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونو خستنە بەردەم دادگای ئەم دۆسییە و بە یاسا چەسپاندنی. ئەمەیش هەوڵێكو پێشڕەوییەكە لە ڕاستای ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانەو چارەسەركردنی گرفتوناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەڕێگەی گفتوگۆو دادگاوە.
هەموو میدیاو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بانگهێشت كراون بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەكەدا..
شوێن : هۆڵی سۆڵیدارێتی كانێسكان پشت یانەی فەرمانبەران
بەروار : ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 10\9\2011
كات : 4 ی پاشنیوەرۆ
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
© 2019- Kurdistanpost