هەواڵگرى ئیسرائیل (MOSSAD) بەشی سێیەم

Friday, 23/09/2011, 12:00

2955 بینراوە


بەرلەساڵى 1948 هیچ ناوێک نەبوو بەناوى دەوڵەتى ئیسرائیل و خاکى جولەکە نشین بەشێوەیەکى جێگیر.هیتلەریش لەهەر شوێنێک دەستى بگەیشتبایە جولەکەیەک دەیکوشت.تاواى واى لێهات جولەکەکان ڕۆژو شەو لەسەر یەکتر دابنێن بۆگەیشتن بەخاکى فەلەستین تاوەکو لەسەرى جێگیربن،خاکى فەلەستین بۆ ئەوان زۆر پیرۆز بوو چونکە جێگاى پێغەمبەرەکانیان بوو،بۆیە لەسەرتاپاى جیهان کارکرا لەلایەن ئەوجولەکانەى کە لەپۆستەباڵاکان و سوپادابوون و ئەوجولەکەبازرگانانەى کە لەوڵاتەکانى ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنساو ئیتاڵیادانیشتەجێبون تاوەکو گەل کۆمەکێ بکەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ خاکەکەى خۆیان یاخود عەرەب دەڵێن بۆ داگیر کردن خاکى فەلەستین.ئەوەبو داود بن غۆریۆن کەئەوکاتە لەنێو سوپاى بەریتانى دابوو هەڵسا بەگرینگترین کردار ئەویش یارمەتى دانى جولەکەکانى ئەڵمانیا بۆ خاکى فەلەستین.کەلەدواجار بن غۆریۆن بووە دامەزرێنەرى دەوڵەتى ئیسرائیل و کۆکردنەوەى جولەکەکان لەنیشتمانێکى دیارى کراو.بەپێ ى بەڵێننامەى بافۆر خاکى جولەکە نشین لە فەلەستین بۆ جولەکەکان دیارى کرا.(بەڵێننامەى بلفۆر:ئەوبەڵێننامەیە بوو کە وەزیرى کاروبارى دەرەوەى بەریتانیا"ئارسەر جیمس بلفۆر"لە2ى نۆڤەمبەرى 1917 پێشکەشى لۆرد تشیلدى کر.کورتەى بەڵێننامەکەش بریتیە لە بەڵێندان لەلایەن مەلێکى بەریتانیاوە بۆ دروست کردنى نیشتیمانێکى جولەکە نشین لەخاکى فەلەستین).

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/31.jpg
داود بن غۆریۆن دامەزرێنەرى دەوڵەتى ئیسرائیل

چۆن مۆساد دروست بوو؟
بەر لەوەى دەوڵەتى ئیسرائیل دروست بێ مۆساد هەبوو بۆیە زۆربەى مێژوو نوسان پێیان وایە دەوڵەتى ئیسرائیل لەلایەن مۆسادەوە دروست کراوە.هەواڵگرى ئیسرائیلى لەساڵى 1937 دامەزرا لەکۆبونەوەیەکى نێوان فەرماندەى سوپاى هاگاناى نهێنى ئەوکاتە(هاگانا ڕێکخراوێکى زایۆنیستى بوو بەنهێنى لە فەڵەستین کارى دەکرد) و فەرماندەکانى بزوتنەوەى کرێکارى سۆسیالیستى..ناوى لێنرا (مۆساد) و بەزمانى عیبرى (علیابت) واتا ڕێکخراوى کۆچى دووەم و ئاسایش.بەشێوەیەک کە یەکەم ئەرکى بریتى بوو لە ڕێکخستنى پرۆگرامى کۆچى نهێنى بۆ فەلەستین.سەرەڕاى چاودێرى دەسەڵاتدارانى بەریتانى لەیارمەتى دانیان بەشێوەیەکە ژێر بەژێرى.ئەرکى دووەمى مۆساد پەیداکردنى چەک و دابەشکردنى بەسەر جولەکەکاندا.ئەرکى سێیەمى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر ئینگلیزو فەلەستینیەکان.کارکردنى مۆساد لەدەست پێکدا لاواز بوو جگە لەپارە کە زۆرى لەبەر دەستدا بوو،سەرەتا مەڵبەندێکى سەرکردایەتیان لەساڵى 1938 لەجنیف دامەزراند.پاشان تۆڕیان دامەزراند لەنێو ئەڵمانیاى نازى و ئەمەش بۆ ئەوکاتە زۆر گرنگ بوو چونکە ئەم تۆڕە نهێنیە هەڵدەستا بەکارئاسانى بۆ ڕاکردنى جولەکەکان لەژێر زەبرو زەنگى نازیەت و چونیان بۆ فەلەستین.پاش ئەوەى هیتلەر دەیان ملیۆنى لەجولەکەکان کوشت جولەکەکانى وڵاتانى تر بەتایبەتى فەرەنساو ئەمریکاو بەریتانیا پەیوەندیان بە مۆسادەوە کردو پارەیەکى زۆریان سەرف کرد بۆئەوەى جولەکە ڕزگار بووەکان بگوازنەوە بۆ فەلەستین.بۆئەمەش پێویستیان بە ژمارەیەکى زۆر لە کەشتى نەفەر هەڵگر هەبوو کەئەمەش پارەیەکى زۆرى تێدەچوو بۆیە ناچار بوون کەشتى جەنگى بەکار هاتوو لەئەمریکا بکڕن.پاشان دروست کردنى خیوەتگا لەسەر کەنارەکانى ئیتاڵیاو فەرەنسا بۆ داڵدەدانى ڕزگار بووان و پێدانى بڕە خواردەمەنیەکى وەها تەنها پێ بژیەن چونکە بەهۆى جەنگەوە خۆراک زۆر کەم ببوەوە.پاشان لەشارى مەرسیلیاى فەرەنسا بنکەیەکى نهێنى تەزویر کردنى ناسنامەى ساختەیان دامەزراند.
لەقۆناغى دواتر مۆساد هەڵسا بە پەیوەندى کردن لەگەڵ هەندێ لە قونسولیەکانى ئەمریکاى باشوور بۆ یارمەتى دانى بەمەبەستى دابینکردنى پسولەى کۆچ کردن.دەیاها سەیارەیان دزى لە سوپاى بەریتانى و ئەمریکى بۆ گواستنەوەى هەزارەها کۆچبەرى جولەکە لەئەوروپا.لەم ماویە دەزگاى مۆساد گرنگى هاوڕێتى و هاوسۆزى هەندێ وڵاتى بۆ دەرکەوت وەکو فەرەنساو دەوڵەمەندەکانى ئەمریکاو بەریتانیا.

مۆساد دەوڵەتى ئیسرائیلى دروست کرد:

(یەهودا ئازەرى) ڕاسپێردرا و بەسەر پەرشتیکردنى بەشى (ڕیکیش) واتا بەشى چەک ئەوەبوو چەکى بۆ سوپاى ئیسرائیلى دابین کرد.سەرەتا لەمیلانۆى ئیتاڵیا لەکاتى تەواو بوونى جەنگ هەستا بە دروستکردنى تیمێک لە مۆساد و هاوکاران،ناوى لێنا تیمى گواستنەوەى 412 بەدزین و شێوازى تر پەنجا لۆرى سەربازى ئەمریکى کۆکردبۆوە لەبنکەیەکەوە کە ژێر زەمینێک بو چەندین بارە چەک و کۆچبەریان گواستەوە بۆ شوێنە شاراوەکانى فەلەستین.
یەکەم کۆمەڵە چەک کە ئازەرى کڕیبووى ناردى بۆ جولەکەکان لەفەلەستین بریتى بوو لەدەمانچەو تفەنگى سوک و ِڕەشاشى بەکارهاتوو هەروەها هەندێ لەو چەکانەى لە سەربازگەکانى ئەمریکى دزرابوون.ئازەرى ڕێککەوتبوو لەگەڵ بەڕێوبەرى کارگەیەکى بەرهەم هێنانى کەل و پەل تا بەناوى ئەو کەل و پەلانەوە چەک و تەقەمەنى بنێریتە فەلەستین تاوەکو ئاشکرا نەبێ و کردارەکە دابپۆشرێ.لەگەڵ ئەمەش هاگانا داواى چەکى زیاتریان دەکرد و دەیانووت زانیاریەکان دەرى دەخەن کە سوپاى عەرەبى فرۆکەو زرێپۆش و تۆپى هەیە بە دڵنیایى هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل لەگەڵ ڕاگەیاندنى سەربەخۆییدا.لەوکاتەش ژمارەى جولەکەکانى فەلەستین ژمارەیان لە 600 هەزار کەس تێپەڕى نەدەکرد کە زۆربەیان بریتى بوون لە میلیشاکانى ڕێکخراوى هاگاناو ئەریگۆن.مۆساد چالاکانە لەئەوروپا دەگەڕا بۆ چەک.پارەیەکى زۆر ڕۆژانە کۆدەکراوە لەبازرگانە جولەکەکان،پاش ماوەیەکى کەم لەوەر گرتنى دەسەڵات لەلایەن کۆمەنیستەکانەوە (ئیهود ئەفریل) سەرۆکى مۆساد لەئەوروپا گەیشتە براغ و پەیوەندى کرد بەکۆمەڵێ کۆمپانیا بۆ دروست کردنى پەیوەندى لەنێوانیان و کڕینى چەک لە ڕوسیا لەماوەیەکى کورت توانى بڕێکى زۆر لەچەک و تەقەمەنى بکڕێ و ئامادەى بکات بۆ ئیسرائیل فرۆکەیەکى لەجۆرى (دى گى ئەى) بەکرێ گرت و کەل و پەلەکەى ناردە فەلەستین.لەئیتاڵیاش (ئەفرام بلینى) کەشتیەکى کڕى و ڕویکردە یوگسلافیاو بڕێکى زۆر چەک و تەقەمەنى کڕى و لەناوەڕاستى نیسانى 1947 کەشتیەکە گەیشتە یافا و چەک و تەقەمەنیەکان گەیشتنە شوێنى مەبەست.هەر بەمەبەستى پەیداکردنى چەکێکى زۆر بۆ جولەکەکان کۆبونەوەیەک کرا لەنێوان (ئیزابیل گالیلى) سەرۆکى دەزگاى هاگانەى ئەوکات و دواتر بوە وەزیرى ڕاگەیاندن،(لیفى ئەشکۆل) کە دواتر دواى دروست بوونى دەوڵەتى ئیسرائیلى بووە سەرۆک وەزیران،(بنحاس سافیر) کە دواتر بووە وەزیرى دارایى،ئیهۆد ئەفریل) سەرۆکى مۆساد بوو لە ئەوروپا.بڕیاریاندا (ئیهود ئەفریل)،(سەرۆکى مۆساد بوو لەئەوروپا). بنێرنەوە ئەوروپا تا چەکى زیاتر بنێرێتەوە ئیسرائیل.کارەکە ئەنجام دراو کەشتیەک ئامادەکرا بەنێوى (بۆریا) کەئاڵاى پەنەماى بەرزکردبۆوە و سەدان پارچە چەکى بارکردبوو کە ئەم چەکانەیان خستبوو ژێر 450 تەن پیازەوە بەوهیوایەى بۆنى پیازەکە ڕێ لەپیاوانى گومرگ بگرێ لە پشکنینى.دواى ئەوەى ئەم بارە چەکە گەیشتە یافاو گشت ماڵە جولەکەیەک پڕ کرابوو لە چەک و تەقەمەنى هەر کەسێک تواناى بەکار هیًَنانى چەکى هەبوایە چەکیان پێدەدا.پاش ئەم قۆناغە دەست کرا بە کڕینى فرۆکە کۆبونەوەیەکى تر کراو ئیهود ئەفریل ڕاسپێر درا بەوەى لەئەوروپا فرۆکە بکڕێ،ئەمیش کارەکەى بەسەرکەوتویى ئەنجام داوو توانى لەقۆناغى یەکەم ژمارەیەک فرۆکە بکڕى کە نزیکەى (10) فرۆکە دەبوو.ئەو تۆڕانەى کە ئەم ڕێکخراوە بۆ کۆچى جولەکەکان سودى لێ دەبینین بریتى بوون لە (دەزگاى هەواڵگرى سوپا) و (دەزگاى دژە هەواڵگرى).مۆساد لە ڕاکێشانى کەسە بە ئەزموونەکانى ڕێکخراوە زایۆنیستیەکان و توندڕەوەکانى ئیر گۆن و ئیشترێن و هەروەها باڵى هەواڵگرى شاى لەهاگانادا سەرکەوتوو بوو خێرا بوو بە ڕێکخراوێکى تۆقێنەر و زۆرى پێنەچوو کەلەلایەن دەزگاى دژە تیرۆرى فەڕەنساو سى ئاى ئەى ئەمریکاوە یارمەتیەکە تەواو درا.
وێنە و ماوەى کارکردنى سەرکردەکانى مۆساد لە ساڵى (1949_2011) :

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/23.jpg
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/24.jpg
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/25.jpg
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/26.jpg
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/27.jpg
بەشێوەیەکى رەسمى دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیلى لە مانگى ئەپرێلى 1951 دامەزرا بەناوى (کاروبارى هەواڵگرى و ئاسایش و مارەتایبەتیەکان) کە کورتکراوەکەى (هامۆساد) بوو دواتر بووە (مۆساد).بەپێ ى سەرچاوەى هەواڵگرى میسرى تاکو ساڵانى 2000 ژمارەى ئەوکەسانەى ئیشیان بۆ مۆساد دەکرد بریتى بوون لە (40) هەزار کەس کە پێکهاتبون لە خەبیرو ڕاهێنەرو مەشق پێکەرو سیخورو بەکرێگیراوان.لەوکاتەوە تاکو ئیستا (10) سەرکردەى گۆڕیوە کەئەمانیش:

1/ رۆوفین شیلواح (1949 تا 1952).
2/ ئیسار هرئیل (1952 تا 1963).
3/ مئیر عامیت (میر ئامیت) ، (1963 تا 1968).
4/ تسفى زا میر (1968 تا 1974).
5/ یستحاق حوفى (1974 تا 1982).
6/ ناحوم ادمونى (1982 تا 1989).
7/ شابتاى شافیت (1989 تا 1996).
8/ دانى یاتوم (1996 تا 1998).
9/ افراییم هالیفى (1998 تا 2002).
10/ مئیر داغان،( میر زاجل)، (2002 تا 2011).

مۆساد دەزگاى هەواڵگرى حکومەتى ئیسرائیلیە کورتکراوەى ئەو ڕستە ئینگلیزییە : (Ha Mossad Le Modeinve Tafkidim Meyuhadim ) کەبەواتاى دەزگاى ئاسایش و ئەرکەتایبەتیەکانە.ئەم دەزگایە وەکوو دەزگایەکى سیخورى چالاک و کاریگەر لە دونیادا بەناو بانگە و ئەو بەناو بانگیەش زیاتر ڕەنگدانەوەى کردەوە توندو تیژیەکانى مۆسادە.بە بەراوورد لەگەڵ دەزگا سیخوریەکانى دیکەى ڕۆژئاوا،مۆساد بەهۆى ئەو کاریگەرییە زۆرەى لەسەر سیاسەتى دەرەوەى ئیسرائیل هەیەتى جیاوازە.لەدواى دامەزراندنى دەوڵەتى ئیسرائیل لەساڵى 1948،بۆئەوەى حکومەتى ئیسرائیلى بتوانێ پێوەندییە سیاسى و بازرگانیەکان و خولەکانى ڕاهێنان و سەربازى کۆنترۆڵ بکا و ڕێبەرایەتى کردەوەى بۆمب دانانەوە و تیرۆرى نەیارانى بکات لەدەرەوەى وڵات و زانیاریان دەربارەى کۆبکاتەوە.مۆساد تاکى ڕێبەرو سەرچاوەو بەکورتى گشت شتێک بوو بۆ ئیسرائیل.

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/28.jpg

پەیوەندى نێوان مۆساد و سى ئاى ئەى:

لەسەرەتاى شەڕى سارد لەسەرەتاکانى 1950 ەوە مۆساد پەیوەندیەکى توندو تۆڵى لەگەڵ سیا دا هەبوو. سیا و مۆساد لەزۆربەى پیلانى هاوبەشدا بەشداریان کرد.بۆ وێنە دامەزراندن و ڕاهێنانى پۆلیسى نهێنى شاى ئێران و دەزگاى هەواڵگرى ئێرانى ناسراو بە (ساواک).ئەم دوو ڕێکخراوە لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون کەئەو زانیارانەى دەگەنە مۆساد،بگەینرێتە سیاش.ئەمریکا بۆیە لەگەڵ مۆساد پێکهات،چونکە ئەم ڕێکخراوە تۆڕێکى بەربڵاوى لەئەوروپاى ڕۆژهەڵاتدا هەبوو.ئەمریکاش هەموو هەوڵێکى دەدا بۆ دروست کردنى ئاستەنگ لەبەرامبەر یەکێتى سۆڤیەتى دروست بوونى ڕێکخراوێکى لەم جۆرەش کە تاڕادەیەکى زۆر لەگەڵ سیاسەتى ئەمەریکا یەکان گیر بوو بۆ ئەمریکا زۆر سودمەند بوو،هەواڵگرى ئەمریکى بەهۆى ئەوەى مۆساد دواى دامەزراندنى دەوڵەتى ئیسرائیلى لەزۆربەى ناوچە گرینگەکانى خۆر هەڵاتى ناوەڕاست تۆرى سیخورى و بنکەى هەواڵگرى هەبوو بەناوى جۆراو جۆر سیاى ئەمریکى سودى زۆرى لێ دەبینى.
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/22.jpg
داود بن غۆریۆن و .....سەرۆکى ئەمریکا لەساڵى (1949)
بەڵام دواتر لەکۆتایى حەفتاکان ئەم پەیوەندیە بەتینە بچڕا و بگرە لەزۆربەىکات دژى یەکترى کاریان دەکرد ئەمەش لەبەر ئەوەى سیا هەندێ کردار دژى کرا کە دواتر بۆى دەرکەوتبوو دەستى مۆسادى لەپشتە.لەلایەکى تر مۆساد حەزیان بەم پەیوەندیە نەدەکرد چونکە گەیشتبوونە ئەو باوەڕەى کە هەواڵگرى ئەمریکى سودێکى وەهاى بۆ ئەوان نیە بەڵکو بەکاریش دەهێنرێن لەلایەن ئەوانەوە.وەلەلایەکى تر توێژەرەوانى هەواڵگرى ئیسرائیلى بەهیچ شێوەیەک باوەڕیان بە هەواڵگرى ئەمریکى و سیاسەتى ئەمریکا نیە.

ڕێکخستنى هەواڵگرى ئیسرائیلى:

پاش دامەزراندنى ئیسرائیل مۆساد لەگەڵ هەواڵگرى هاگانا و هەموو ڕێکخراوە توندڕەوە ئاینیەکانى جولەکە و بەرژەوەندى ئاسایش کۆکرایەوە لە دەزگایەکدا بەناوى (بەرژەوەندى ئاسایش)،(ئیسارهرئیل) کرابەسەرۆکى ئەم دەزگایە،پاشان ڕێکخرا بۆ چەند بەشێک:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/21.jpg

_ بەشى هەواڵگرى: هەموو تۆڕەسیخوریەکان و ئەندامانى بەکرێگیراوى دەگرێتەوە.
_ بەشى هەواڵگرى و ئاسایشى سوپا:ئەرکى ئەم بەشە زۆر هەسیار بوو لەوکاتە کەبریتى بوو لە سیخورى کردن و چاودێرى کردنى سوپاى عەرەبیەکان.
_ بەشى ئاسایشى ناوەخۆ: ئەم بەشە پێک دێت لەدەزگایەکى دژە سیخورى،کارەکى بریتیەلە نەهێشتنى سیخورى وڵاتانى تر لەنێو ئیسرائیل.
_ بەشى لێکۆڵینەوە: ئەرکى لێکۆڵینەوەو توێژینەوە بوو لە ڕووداوەکان و هەڵسەنگاندنى بارودۆخى ناوچەکە و کۆکردنەوەى ڕۆژنامە عەرەبیەکان و لێکۆڵینەوە لەسەریان.
لە ئێستادا ئیسرائیل سێ دەزگاى گرینگ و کاراى ئەمنى هەیە، ئەوانیش :
1_ دەزگاى هەواڵگرى دەرەکى.
2_ هەواڵگرى سوپا.پێ ى دەڵێن (ئامان).
3_ ئاسایشى گشتى دەوڵەت.(شین بیت).

رێکخستنى ئیدارى دەزگاى مۆساد بەم شێوەیە:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/29.jpg

کارکردنى مۆساد:

کارکردنى مۆساد بەپێ ى تایبەتمەندى بەشەکانیەتى.بەشى هەواڵگرى ئەرکى سیخورى کردن و چاندنى بەکرێگیراوانە لەوڵاتان بەتایبەتى وڵاتە عەرەبیەکان،چونکە بۆ ئیسرائیل وڵاتە عەرەبیەکان گرینگترن لەوڵاتانى ئەوروپى و ناوچەکانى تر لەبەرئەوەى ئیسرائیل کەوتۆتە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست وهاوسنورەکانى دوژمنینەو بەرهەڵستى دەکەن بۆماوەى سەدەیەکە.بەشى هەواڵگرى سوپاش ئەرکى سیخورى کردن و کۆکردنەوەى زانیاریە لەسەر سوپاى عەرەبى و جۆرى چەک و فرۆکەکانیان.مۆساد لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە تاوەکو ئەمرۆ بەسەدان ئەفسەرو سەربازى لەنێوان سوپاى عەرەبى چاندوە بۆ سیخورى کردن و وەر گرتنى زانیارى لەسەر سوپاکەیان کە بەشێکى زۆریان ئاشکرا بوون و دوایى لەسێدارە دران لەلایەن وڵاتەکانیان بەهۆى خیانەت کردنیانەوە.بەشى ئاسایشى ناوەخۆش لەچەند دەزگایەک پێک دێت یەک لەم دەزگایانە دەزگاى دژە سیخوریە کە هەڵدەستێ بە کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر ئەو کەسانەى لەناو ئیسرائیل کارى سیخورى ئەنجام دەدەن یاخود بەکرێ گیراون دژى بەرژەوەندیەکانى ئیسرائیل ئەوا ئەم دەزگایە زانیاریان لەسەر کۆدەکاتەوەو پاشان دۆزینەوەیان تابکرێ بۆخۆى بەکاریان دێنێت ئەگەر نا ئەوا لەناویان دەبات.بەشى لێکۆڵینەوەش هەڵدەستێ بەتوێژینەوەو لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەى کەسایەتى و ڕووداوەکان و بارودۆخى ناوچەکە و پاشان دەیکاتە ڕاپۆرتێک و دەینێریتە جێگاى مەبەست.هەواڵگرى لقى هەیە لەوناوەخۆ لەناوچەکانى (حەیفا،یافا،عەکا،ناسرە) سەر بەسەرۆکایەتى هەواڵگریە ڕاستەوخۆ بەوێستگەى بێ تەل و تەلەفۆنى ڕاستەوخۆوە بەستراوەتەوە.پاش داگیرکردنى کەنارى خۆرئاواو بەرزاییەکانى سوریالەلایەن ئیسرائیل لەمانگى حوزەیرانى 1967 هەواڵگرى هەڵسا بەدامەزراندنى لقێکى نوێ ى هەواڵگرى لەشارى قودس بەسەرۆکایەتى (شالو موعمیرا) جێگرەکەشى جولەکەیەکى عێراقى بوو بەنێوى (داود حنى) کە کەسێکى زۆر توندوو تیژ بوو لەگەڵ فەلەستینیەکان و کارى زۆر دراندانەو ترسناکى لەبەرامبەر دەکردن.بێجگە لەم لقانە لەناوچەکانى (نابلس،تولکەرەم،خلیل،جنین) لقى تر کرانەوەو بەم شێوەیە پاش ماوەیەکى کەم هەواڵگرى ئیسرائیلى دروست بوو کەتوانى سەرنجى زۆربەى وڵاتان بۆلاى خۆى ڕابکێشێ و حیسابێکى زۆر تایبەتى بۆبکەن بەتایبەتى لەلایەن وڵاتە عەرەبیەکان و ئەمریکاو روسیا.

هەواڵگرى ئیسرائیلى سود لەکێ وەر دەگرێ؟

هەواڵگرى ئیسرائیلى هەمان سیفەتى هەواڵگرى ئەمریکى هەیە ئەویش بەوەى زۆربەى ئەندامەکانى بەکرێگیراون و جولەکەنینە بەتایبەتى لەوڵاتە عەرەبیەکان کەزۆربەى سیخورەکانى کەلەوڵاتە عەرەبیەکان کارى بۆ دەکەن خەڵکانێکى عەرەبن،ئەمەش بۆتە هۆى سەرکەوتنى کارەکانى ئەم هەواڵگریە چونکە زۆربەى ئەو زانیارانەى بەدەستى دەکەوێ ڕاستن و ئامانجەکانى ئەم دەزگایە دەپێکن.ئەو چین و توێژانەى کە مۆساد لەوڵاتە عەرەبیەکان هەوڵدەدات بیان کڕێ و کارى بۆ بکەن بەزۆرى فرۆکەوان و قوتابیەکانى سوریاو میسرو ئوردەنن کەلەدەرەوە دەخوێنن،هەموو کات بەدەست هێنانى ئەمانە لە بەرنامەى مۆساد دابووە.

پەروەردەکردنى نەوەى نوێ بەبیرى کەسایەتییەکى هەواڵگرى:

هەرلەسەرەتاوە لەتەمەنى پێنج ساڵیەوە خێزانە جولەکەکان منداڵەکانیان بە بیرى سیخورى و کەسایەتى غەدر لێکراوى نیشتیمان داگیر کراو پەروەردە دەکەن.تاوەکو کە گەورەبوون دەست پێبکەن نەوەکو کە گەورەبوون ئینجا فێربن.بۆئەمەش مەشقى چەک و وێنەکانى هۆلۆکۆستیان پێ پیشان دەدەن و ڕاهێنانیان پێدەکەن لەسەر خۆ شاردنەوەیان لەکاتى بوونى مەترسى و نیشاندانى گەلى عەرەبى بە ترسناکترین شێوەو بەرهەڵستى کردنیان لەکاتى گەورە بوونیان.هەربۆیە نوسەرانى عەرەب لەبوارى هەواڵگریەوە دەڵێن هەموو تاکێکى جولەکە ئەندامى مۆسادە لەوکاتەى پێدەگات تا ئەو کاتەى دەمرێت،جالەماڵەوەبێ یان لە قوتابخانە و زانکۆ یان لەکارى حکومى.

https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/33.jpg
ڕاهێنانى منداڵەکانیان بەجۆرە چەکێکى نوێ کە ئیسرائیل خۆى دروستى کردوەو دەیفرۆشێتە
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/Musa_Bapir/32.jpg
مئیر داغان (میر زاجل) سەرۆکى ئێستاى مۆساد
بەشی یەکەم:
لینکى بابەتى (هەواڵگرى/ سیخورى):
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b6f96c0d
بەشی دووەم:
لینکى بابەتى (هەواڵگرى ناوەندى ئەمریکىC.I.A .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0d2304dd

**********

سەرچاوەکانی ئەم بەشە:

_ (Mossad.gov.il)
_ کتێبى (اسرار دائرة الموت في اسرائيل، جذور واسرار الموساد/د.يوسف حسن يوسف).
_ کتێبى (مخابرات والعالم)سعید جزائری،ج/لاول.
_ کتێبى (داود بنگۆریۆن،دامەزرێنەرى دەوڵەتى ئیسرائیل/ رۆبەرت سەنت یۆهن/ و.شەفیقى حاجى خدر).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە