ناهێڵین هەروا بە ئاسانى بیخۆن و شار بەدەرتان دەكەین

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3814 بینراوە


ئێمە وەكو كۆمەڵێك خوێندكارلە زانكۆی سلەیمانى ئەو هەڵوێستەى خۆفرۆش و بێ كەرامەتە نەتەوەییەكانى دەسەڵاتى ماستاوچى و شێرى ماڵەوەو كەرەدێزەى دەرەوە مەحكوم و رسوا دەكەین و كە لیستى هیوایان بێ بەش كردووە لە هەڵبژاردنەكان. دەزانین ئەو پلانە هەڵقولاوى پارتى و یەكێتییە تاوەكو دەنگى ناەڕزایى كەسانى وڵاتپارێزو نیشتمانپەروەر بگرن و نەهێڵن پەرلەمانى بێ شەرعەیەت شەرعى بكەن و كەرامەتى نەتەوەیى لەناو خەڵكدا بڵاو بكەنەوە.
دووبارەى دەكەینەوە گەر ئەو رەوشە هەروا بەردەوام بێت ئەوا ئێمە وەكو خوێندكارانى زانكۆی سلەیمانى رێپێوان دەكەین و ناهێڵین هەروا بە ئاسانى بۆیان بچێتە سەر ئەگەر سەریشمان لە پێناویدا داناوە.
 
5/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە