ئایا مەلا مەسعود لەبەرەی حزبە وەیان خودا

Saturday, 05.26.2012, 12:00

638 بینراوە



 
بەدڵنیاییەوە ئەوەی لای زۆربەمان جیاوازی ناکرێ و بەزەحمەت لێی تێئەگەین ئەوەیە کە ئایین و بیروباوەر بەتەواوی تێکەڵ کراوەو گەلێ ئەستەمە گەر بەووریایی و ووردیەوە لێی نەڕوانین ئەوا ئەکەوینە هەڵەیەکی وا گەورە کە وەك خۆکشتنی لێدێ. بەبڕوای زۆرینەمان ئایین بریتییە لە کۆمەڵێ خەڵکی ڕێکخراو لەژێر پەیامێکدا کۆبونەتەوە کەئەشێ گەلێ جیاواز بێ لەوەی کەتاکە کەسێ کە بیروباوەڕێکی هەیە بەتەنها خۆی لەگەڵ خوداوەندیدا کۆی ئەکاتەوە. بەمانایەکی تر، ئایین پەیامێکی سیاسیەوە و بیروباوەڕ(عەقیدە) پەیامێکی کۆمەڵایەتی ئاساییە لەنێوان کەسێك و ئەوەی باوەڕی پێی هەیە.

گەر سەیرێکی ئایینەکان بکەین(ئیسلام،مەسیحی و ئەوانی تر)بەشێوەیەکن کەبوونەتە گروپی ڕێکخراوو خزێنراونەتە نێو چەند چوارچێوەیەکی سنووردار کە ئامانجی هەموو شتێکە تەنها خوادا پەرستی نەبێ. ئەم جۆرە ئایینانە تەواو پێچەوانەی ئەو پەرتووکانە ئەکەن کە ئەبوو لەسەری بڕۆن و بیانکەنە دەستوورێك بۆ خۆیان و باوەڕپێکراوانیان. ئەم جۆرە تێگەیشتنە تەواو پێچەوانەی پەیام و ووتەکانی(قورئان، ئینجیل)و ئەوانی ترە.. لەهیچ شوێنێکی ئەم جۆرە ئایینانەدا نابینی کەبتوانن پەیامەکانیان جێبەجێ بکەن و لەزۆربەی کاتدا ، وا ئەوترێ کەگوایە جێبەجێکردنی گەلێ ئەستەم و قورسە، وەیان لەکەمترین حاڵەتدا ئەڵێن جێبەجێکردنی پایەکانی ئایین بەکەس ناکرێ. ئاخۆ بەڕاست وایە و بۆچی وا قورسکاری کراوەو وەیان لەڕاستیدا ئەوەندە قورس و گرانە کە جێبەجێ نەکرێن؟

گەر لەنزیکەوە تێبینی بکەین ئەبینین زۆربەی ئایینەکان ڕێچکەیەکی سیاسیان وەرگرتوە و چی تر کاری ئایینی ناکەن، بەڵکە دەست تێوەردانێکی گەورەیان لەکارو باری سیاسی دەوڵەتدا هەیە و لەزۆربەی ووڵاتاندا پلەی بەرز و پیرۆزییان بۆ خۆیان داناوەو سنوور بەزاندنیان بڤەیە.. بۆ نمونە، ئایینی ئیسلام بە(شیعە و سونە)وە لەزۆربەی هەرە زۆری ووڵاتەکاندا پشکی شێریان بەرئەکەوێ لە دەسەڵاتی سیاسی.. ئەوەتا وەهابیەکان لە(سعودیە)و زۆربەی دەوڵەتە سوننیەکان باڵا دەستن و فەرمان ڕەوای ڕەها ئەکەن. بەهەمان شێوە شیعەکان لە (ئێران) و چەند شوێنکی شیعەزادە حوکم ئەکەن... دیارە ئەم جۆرە هەتا چەند ووڵاتێکی ڕۆژئاواشی داگیر کردوە، ئەوەتا لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا(جولەکە و نیو کۆنسێرڤەتیزمەکان)بەگشتی و (ئیڤان جەڵکۆ)کان بەشێوەیەك باڵا دەستن کە ئەمان بڕیار بەدەست و یەکلایی کەرەوەی هەموو هاوکێشە سیاسیەکانن، خۆ لەخۆڕا نەبوو کە(جۆرج بۆش) ئەو شەڕەی بەناو دژە تیرۆرەوە کرد و عێراق و ئەفگانستانی داگیر کرد کەژێر فشاری ئەو دوو گروپە ئایینە بوون کە لێرە باڵا دەستن، هەروەك چۆن(بن لادن)ی وەهابی توانی دەست بگرێ بەسەر ئەلقاعدەو ببێتە گروپێکی تیرۆریستی کە لەڕاستیدا ئەبوو ئەمان تەنها وەك گروپێکی ئایینی خۆیان نمایش بکردایە. دیارە لای خۆشمان هەروایە و ئەوەتا هەریەك لە بارزانی و تاڵەبانی وەك دوو گروپی ئایینی دەرئەکەون و کەیەکەمیان وەك (نەقشبەندی) و دووەمیان وەك دەروێشکێ ئەوان .کەدیارە باوکی تاڵەبانی لەکاتی (سەدام)دا تەکێی لە کەرکوك هەبوو.. بۆیە شاراوە نیە کەئایین هیچ کات شوێنی مزگەوت نیە.. بەڵکە مزگەوت تەنها بۆ چەواشەکاری بەکاردێ و ئامانجیان لەخشتنە بردنی خەڵکی ڕەشۆکێ و خزمەتکردنە بە دەسەڵاتە ڕەهاکانیان.

مەلا مەسعودەکەی هەولێر کەئەشیڕێنێ و چەندین جار داوا لەخەڵکی هەولێر ئاکا کەخۆپیشاندان نەکەن و خۆیان لە گردبوونەوە بەدوور بکەن و هەرچی داوایەکیان هەیە بدەنە دەست حکومەت و نەیەنە سەر شەقامەکان و خۆیان دەرنەخەن و یەخەی ئاسایش وپولیس نەگرن.. ئەمانەو چەندین داواکاری سەیرو سەمەرە لەم مەلا بەناو ئاینییە کە لەڕاستیدا تەنها بۆ خزمەتکردنی پارتی و بنەماڵەی بارزانیە،، ئەگینا هەموان ئەزانین کەداواکاری خەڵکی هەموو کات بەشێوەیەکی سڤیلیانەوەو دوور لەتوندو تیژیەوە بوە. ئەوە دەسەڵاتەکەی بارزانی و تاڵەبانیە هەموو کاتێ گوێیان مسی تێکراوەو نایەنەێ جگە لەشێوازی توندو تێژی هیچ ڕێگەیەکی تر بگرنە بەر. گەر بەو پێوانەیەی مەلا مەسعود بێ و خەڵکی نەیەنە سەر شەقام و خۆپیشاندان نەکرێ ئەوا هەقی خۆیەتی لەمەلا مەسعود بپرسین کەئایا وەك چۆن خەڵکی خۆپیشاندەر بە تێدەری ئاسایش و ئارامی کوردستان ئەزانێ و ئۆباڵەکەی هەمووی ئەخاتە سەر خەڵکی ، ئایا ئەتوانێ هەمان پێوەر دژ بە (موحەمەد) و (ئیسلام)ەکان بەکاربێنێ کاتێ وویستیان داواکاریەکانیان دژی (قوڕەیش)ییەکان لەشێوەی شەڕی(بەدر و خەندەق) بکەن وبێت بەهەڵە ناویان بێنێ و بەکەسانی ئاژاوە گێڕ و توندوو تیژ بناسێنێ؟؟ دڵنیاین ئەم مەلا دوو ڕوە هەرگیز وا ناڵێ، هەروەك چۆن هێرش ئەکاتە سەر(هەڵمەت گۆڕان) لەوەی قورئانی سووتاندوە و لەولاشەوە قورئانەکانی بادینانی لەیاد کردوە کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی سووتاندیان . باشە نەئەکرا (موحەمەد)یش شێوازێکی هێمانە و دوو لەتوندو تیژی هەڵبژاردایە و پەیامەکەی بەخەڵکی شاری(مەکە و مەدینە)بڵاو بکردایەتەوانێ؟؟ دەبا مەلا بەشیرو کونجرینی و مەسعودەکان وەڵامێکی ئاسایی ئەو خەڵکە بدەنەوە کەبۆ ئازادی و نان و خزمەتگوزاری دێنە سەر شەقام و دواتر گولەباران ئەکرێن و بارەگاکانیشیان ئەسووتێنن .