كوردەكان و مافی گەلان لە بڕیاردانی ئایندەی خۆیان (بەشی دووەم)

Thursday, 11.11.2010, 12:00

1101 بینراوە



نووسینی : ئیسماعیل بێشكجی
گۆڕینی لە ئینگلیزییەوە : سابیر كەریم ( ئوسترالیا )

لە دوای ھەرەسھێنانی ئیمپرتۆریەتی عوسمانی ، تەنیا گەل كە مافی بڕیاردانی دوا ڕۆژی خۆی دەستگیر نەبوو كوردەكان بوون . لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا ئەو گەلانەی لە ناو ئەو ئیمپراتۆریەتەدا كە دەژیان لە پێناو مافی بڕیاردانی داھاتووی خۆیاندا دەستیان بە تێكۆشان و خەباتكرد . لە جارێكی یەكەمی سەدەی نۆزدەمدا ، گریكەكان ،پاشان ڕۆمانییەكان ، كرواتییەكان ، سربەكان و بولگارییەكان لە ئیمپراتۆریەتەكەدا جودابوونەوەو دەوڵەتە سەربەخۆكانی خۆیان دامەزراند . كاتێ شەڕی یەكەمی جیھانی دەستيپێكرد ، عەرەبەكان و ئەلبانییەكان كەوتنە ناو خەبات و تێكۆشانەوە لەپێناوی سەربەخۆییاندا . تەنیا گەل كە لەسەر نیشتمانی باپیرانی دەژیا و نەیتوانی بڕیاری ئایندەی خۆيبدات كوردەكان بوون . زانراوە كە لە ساڵی 1915 و پێشتریش ، بۆ نموونە ئەرمەنییەكانی ڕۆژئاوای ئەرمینیا لە 1894-1895 وە لە 1909دا تووشی جینۆساید ھاتن .ھەروەھا دەكرێ بگوترێ كاتێك ئەرمینیای ڕۆژھەڵات بوو بە بۆلشێڤیك (شیوعی) لە ساڵی 1920دا ، ئەرمینیەكان ھەلێكیان بۆ ڕەخسا بڕیاری دواڕۆژی خۆیان بدەن . ئەوە ڕاستییەكە بە بۆلشێڤیك بوونی ئەرمینیا ڕێگای لە عوسمانییەكان گرت كە بیڕوخێنن . كوردستان : كۆڵۆنییەكی لاوەكییە
ئەوڕۆ پرسی كورد لە توركیا گفتوگۆی لەسەر دەكرێ بەناوی دیتنەوەی
(چارەسەرێك) . لەگەڵ ئەوەی كە پێویستە بۆ چارەسەرێك و تێگەیشتنی ڕاستییە بابەتییەكان ، سیاسییەكان و دیپلۆماسیدا توێژینەوەی سەربەخۆ بكرێ . سیاسەتەكانی دابەشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردن چۆن ڕوویاندا ، ئەو ڕێگایەی بەكارھاتبوو ، ئەو پارتییانە كێبوون كە ئەو سیاسەتەیان پەرەپێداو جێبەجێیان كردو ئەنجامەكانی ئەو جێبەجێكردنە دەبی بدرێتە بەر ڕەخنە و بە دەلیلی شیاو و گونجاو شانبەشان لەگەڵ بەڵگەی دەوڵەمەند بۆ پاڵپشتیكردن . لەم پرۆسەیەدا خاڵە لاوازەكانی كورد دەخرێتە پێش چاو ھەروەھا لەو لێكۆڵینەوەدا دەبی ببیتە بابەتێكی ڕاستەقینەی گرنگ . ئەگەر تۆ بوویتە ئامانج لە سیاسەتی " دابەشكردن ، دەستبەسەركردن و لەناوبردن " لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا ، ئەو كات ئاماژە ئاماژە بە خاڵە لاوازە مەترسیدارەكانی تۆ دەكات . مانای وایە كە دەستەڵاتە دوژمنكارەكانی دژی تۆ سوودمەند بوون لە ڕوودان و جێبەجێكردنی ئەو جۆرە سیاسەتە دا . پاش ئەوە دەبی خاڵە لاوازەكانی كورد بە ناوی زانستی مرۆڤ ناسیدا شرۆڤە بكرێ . دابەشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردنی كورد و كوردستان لە سەدەی بیستەمدا ئەوەی خوارەوەمان نیشاندەدا . كەینێ وڵاتێك یا كۆمەڵگەیەك لە ھەندێ قۆناغی مێژووەكەیدا دەبیتە ئامانجی سیاسەتی دابەشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردن پاشان زۆر درێژە ناكێشی دەتوانی ھەستیتەوە و یەكێتی بێنیتە دی . دابەشبوونەكە بەردەوام دەبی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ھەڵدێرەكە ، تووندوتیژی و باڵادەستیدا . پرۆسەكە بەردەوام دەبی لە دابەشكردنی ھۆزەكان و خێزانەكاندا . تەنانەت براكانی ناو ھەمان خێزان لەوانەیە لەدواییدا بەشداری گرووپە ڕكابەرەكان بكەن . ھەروەھا ئەرمەنیەكانیش گیروگرفتێكی لەو بابەتەیان ھەیە ، بەڵام لەلایەن كوردەكانەوە زۆر بە چڕتر تاقیكرایتەوە . ئەرمەنییەكان كە لە سەدەی 17 ە دا لە نێوان ئیمپڕاتۆریەتەكانی عوسمانی و فارسی دابەشكران ، پاشان كەوتنە ناو مە وداكانی كارتێكردنی ئیمپڕاتۆریەتەكانی عوسمانی و ڕووسی ، لە دامەزراندنی دەستەڵاتێكی ناوەندیدا سەرنەكەوتن . ڕووسیای قەیسەری و حكومەتی عوسمانی ھەموو ھەوڵێكیاندا بەمەبەستی بەكارھینانی ئەرمەنییەكان دژ بە یەكدی . یەكەم دابەشكردنی كاریگەری كوردستان لە نێوان ھەردوو ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و ئێرانیدا لە دەوروبەری 1514دا ڕوویدا . لە كۆتایی شەڕی نێوان سوڵتانی عوسمانی سەلیم ناسراو بە دڕندە و شا ئیسماعیلی ئێرانیدا ، كوردەكان و كوردستان دابەشكران .ڕاستییەكە ئەوەیە كە ھەردوولایان زۆر لە كوردەكانیان بۆ ناو گۆڕەپانی شەڕەكە ھاندەدا كە مەودایەكی ڕاستەقینەی گرنگی ترە لە شەڕەكەدا .ئەم دابەشكردنە و ھاوبشبوونە بە دۆكۆمێنتكرا لە نیوەی یەكەمی سەدەی نۆزدەمدا بە تەوافق لەگەڵ پەیمانی قەسری شیرین لە 1639دا.
لە چارێكی یەكەمی سەدەی نۆزدەمدا ، لە ئەنجامی شەڕی ڕووسی ئێرانی 1828 1829 دا ، ئەو بەشەی كوردستان كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئێرانیدا بوو كرا بە دوو بەشەوە . پارچەكەی باكووری ھەرێمەكە كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیاوە . لە سەدەی یازدەم و بەرەو پێشەوە ، تەنانەت زووتریش ، كوردەكان و كوردستان لە قەفقاسیەوە بوونیان ھەبووە . بۆ نموونە، حكومەتەكانی شەددادی و ڕەوادی ناو بەناو دەوڵەتە سەربەخۆكانیان پێكھیناوە . لە چارێكی دووەمی سەدەی نۆزدەمدا ئەو ناوچانە كەوتنە ناو ڕووسیای قیسەری
لەلایەكی دی ئەو پرۆسەیەی كە باروودۆخی ئەوڕۆی دروستكرد لەگەڵ ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی لە كۆتایی جەنگی یەكەمی جیھاندا پەیدا بوو. پەیمانی سایكس پیكۆ كە لە 16 ی ئایاری 1916 دا لەلایەن بەریتانیای مەزن و فەڕەنسا واژۆكرا و ئیتاڵیاش لەخۆ دەگرێ لە ڕێگای پەیمانی سانت جین دو موریین لە 21 ی نیسانی 1917 دا كاریگەری دابەشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردن نیشاندەدات . پەیمانی سیڤر كە پەیمانێكی بەرفرەوانە لە 10 ی ئۆگۆستی 1920 دا واژۆی لەسەر كرا . بەڵام ، تەواو نەكرا و ھەرگیز نەكەوتە بواری جێبەجێكردنەوە . ئاماژە بەوە دەكات كە كوردەكان و كوردستان ڕووخساری پەیمانی سیڤرە كە شایەنی سەرنجدانە .
دوایین پەیمان لۆزان بوو كە لە 24 ی تەممووزی 1923 دا مۆركرا . ئەوە ئەو پەیمانەیە كە دابەوشكردن ، پارچەكردن و پەرتكردنی كوردەكان و كوردستانی بە فەرمی ناساند و بە بەڵگەیكرد .
ئەوڕۆ ژمارەی كوردان لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا خۆی لە سەرەوەی 40 ملیۆن دەدات وە ئەوە ڕاستییەكە كە ئەوان بە بەردەوامی بە لایەنی كەم لە 4000 ساڵ پێش زاییندا لە نیشتمانی خۆیاندا ژیاون . ھەروەھا ئەوە ڕاستییەكە توركەكان لە (ناوەڕاستی ئاسیاوە) لە سەدەی دەیەم و یازدەمی زاییندا ھاتنە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست . سەرەڕای ژمارەی زۆریان و نیشتمانێكی فرەوان ، كوردەكان لەسەر شانۆی نێودەوڵەتیدا ستاتۆیەكی كەم بایەخیشیان نییە . كاتێ من ئەوە دەڵێم ، من پێموایە كە ستاتۆیەكەی ھەرێمی باشووری كوردستان لە عێراقدا ھاتیتە ژیان و ھێز و توانا دەستەبەر دەكات دەبی تێگەیشتن لێی جودا بی .
كوردەكان سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەیان لە نەتەوە یكگرتووەكاندا ، لە ئەنجومەنی ئەوڕوپا ، لە یەكێتی ئەوڕوپا یان لە كۆنگرەی دەوڵەتانی ئیسلامیدا ستاتۆیەكی بێبایەخیشیان نییە . باسكردنی كوردان تەنیا بەستنەوەیانە بە وشەی
(تیرۆریزم) لەو گووتانەی وەك ئێمە تیرۆر لە ڕەگوڕیشەوەوە دەردێنین ، ئێمە تیرۆر ناھێڵین ، ھەر كاتێ ئاماژە بە وشەی تیرۆر بكرێ پەیوەستە بە كوردان .
بۆ نموونە ، چەكدارێكی سووننە بە پشدێنێكی بۆمبڕێژكراو دەچیتە ناو مزگەفتێكی شیعە و خۆی لە ناو خەڵكەكە دەتەقێنیتەوە و 60 70 كەس دەكوژیت و 150 160 ی دیكەش بریندار دەكات . پاش چەند ڕۆژێكی كەم چەكدارێكی شیعە ھەمان تاوان دووبارە دەكاتەوە لە مزگەفتێكی سووننەدا . میدیای نێودەوڵەتی ، میدیای توركی بە چەشنی بەرھەڵستكاران ئاماژەیان پێدەكەن . ھەروەھا لە پاكستاندا ڕووداوەكانی لە بابەتی ئەوانە جێدەگرن . جیھانی ئیسلام لە ئیندۆنیزیاوە تا مەڕاكش بۆ ناڕەزایی دەربڕین دەربارەی چەند وێنەیەكی كاریكاتۆری سەبارەت بە موحەمەد پێغەمبەر ڕاپەڕی كە بە ئاشكرا ئەو جۆرە كردەوە تووندوتیژیانە نیشاندەدات كە ھەمووی زۆر ئاسایی بن .