سەحەرى كچى سەرباز هەورامى لە دوبەیى بەلەمێكى گەشت وگوزارى بە 300 هەزار دۆلار بۆ گەشت كردن كڕیوە!

Sunday, 04/10/2009, 12:00

2753 بینراوە


سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە نوسینگەى حكومەتى هەرێم لە دوبەیى پێڕاگەیاندین: كە ماوەى زیاتر لە 2 مانگە سەحەرى كچى سەرباز هەورامى لە كاتى سەردانى بۆ  ئیمارات و نیشتەجێبوونى لە دوبەى لە هۆتێل تاوەرى عەرەب (برج ئەالعرب) كە جەناحێكى بۆ 40 شەو بۆ حیجز كراوە، هەر شەوێكى بە 7500 دۆلارەو، لەمەیانەى سەردانەكەیدا بەلەمێكى (یەخت) ى گەشت و گوزارى دروستكراوى ئیتاڵى بە 300 هەزار دۆلار كڕیوە بۆ كاتى مانەوەو بەسەر بردنى ئەو ماوەیەى لە دوبەى دەمێنێتەوە!
سەرچاوەكە ئەوەى دركاندووە، كە خاتوو سەحەرى كچى سەرباز هەورامى ساڵى 5 تا 6 جار گەشت بۆ دوبەیى دەكاو، سەرپەرشتى چەند پڕۆژەیەكى گەشت و گوزارى و بازرگانى ئابورى دەكات و، لە هەمانكاتدا سەربازى هەورامى هۆتێلێكى 30 نهۆمى لە دوبەیى بە بڕیى 85 ملێۆن دۆلار كڕیوە، لەگەڵ چەند پارچە زەویەكى گرانبەها بۆ ئەنجامدانى پرشۆژەى بازرگانى و ئابورى، تەواوى ئەو پارەو دۆلارانە لە میزانیەكەى خەڵكى كوردستان دزراوەو بۆ بەرژەوەندى شەخسى بەكارهێناوە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە