ئێران لەبەر چاوی فارس(5) گەنج لەسێدارەدا. کورد یش بە ملیار دۆلار بۆ ئاهنگی فارسە کان سەرف ئەکات..

Friday, 15/05/2009, 12:00

2134 بینراوە


گەنجە کانمان لەخاکی دایک دا لەسێدارەدران. کورسییە ک سێ قاچی شکابێت یان سێدارەی گەنجەکانمان ؟؟؟

کامیان گرنگە هەوڵدان بۆ سەر بەخۆیی و تەبای و لێک نزیکبوونەوەو یەکڕێزی وچەسپاندنی مافەکانمان لە جیهاندا. یان ئەو سوکایەتیە بە یەکتر ی دەکەین . لە پێناوی کورسییەکدا کە سێ قاچی شکابێت؟؟فەرموون سە یر کەن تاکو ئێستاش لەم سەردەمی ماف و ئازادی و دیموکراسییەدا. دوژمنان چۆن لاوەکانمان بە شێوە سوکایەتییت لە ناو خاکی خۆیان لە قەنارە دەدەن.. لەخوارەوە ڤیدۆکە بی بینن

پێش هەمو شتێک تکا لەدایکان و باو کان ئەکەین با منا ڵە کانیان لەخوار 18 ساڵ سەیری ئەم ڤیدۆیە نەکەن تکایە ئاگادار بن.

خۆشە ویستان ئەوەی کە سەرم سوڕما لە سەدەی بیست و یەکدا لە خاکی دایک لەسەردەمی ماف و ئازادی و دیموکراسیدا. بەر چاوی بێگانە رژێمی فاشستی ئێران لاوە کانمان بە پەتی ئیعدام دا ئەکات لەبەر چاوی جەماوەر . باشە ئێمە تاکەی بێگانە پەرست بین ئەگەر قسەیەک دەر بارەی رژێمی فاشستی ئێراندا بکەین یان بەرام بەر فارس چونکە ئەوانیش ئەگەر ئینسانیەتیان هەبایە ئەم هەمو خەڵکە وەستاوە چۆن ڕاناپەڕن. دژی ئەم لەسێدارەدانە ئەگەر نا با وەک بەهاری 1991 کوردستان ئینسانیەت یان هە بێت.یان ئەمانیش فارسن وەک تورک ئەیانەوێت وشەی کورد بون بسڕێتەوە؟ بەس ئێران رژێمێکی دڕندەی سەردەمە . لەلایەک گەنجەکانمان بە پەتی سێدارە دا ئەکرێن لەبەر دەمی فارسەکان کەسێک نایەتە جواب . لەلایەک بە ملیار دۆلار سەرف ئەکرێت بۆ هونەرمەندە فارسەکان هەزارە ها دۆلار سەرف ئەکەن بۆ فارسەکان بۆ ئامەدە بونی ئاهنگە کان لە هەو لێر ئایە بۆ لە خوێنی گەن جان مان ناپرسن تاکەی گەندەڵی تاکەی بێگانە پەرستی تاکەی سوکاتی قبوڵ کرد رۆژانە سەدان گەنج ئە خرێتە بەندیخانە دەیان گەنج ئەخرێتە ژێر پەتی سێدارە کەس بەجواب نایەت هەواڵێک باسی ناکات لە کاتێکدا کۆنسێرت بۆ هونەرمەندە فارسەکان بۆ جاری دووەمو سێیەم وا خەریکە بە ملیار دۆلار سەرف ئەکرێت بۆ خزمەت فارس ئایا ناپرسن فارس و رژێمە کەی چۆن لاوە کانمان بە بەر پەتی سێدارە دا ئەکات ؟؟؟بەڕاستی نازانم چۆن باسی بکەم خۆتان باش ئەزانن ئەم ڕژێمە چەند درندەیە بەس ئەڵێم بۆ وامان لێ ئەکات ئێمەش ملیار دۆلار سەرف ئەکەین بۆ رە‌‌‌ق سو سەمای فارس؟؟؟؟؟؟ فەر ەمون کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە بۆ بینی نی لەسێدارە دانی 5 گەنجی کورد
http://www.youtube.com/watch?v=oKV7FlBmpLA&eurl=http%3A%2F%2Fwww%2Ekurdistannet%2Einfo%2Fnet%2Findex%2Ephp&feature=player_embedded

بیلال سەنگەسەری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە