خەڵکی ‌ئازادیخواز وشۆڕشگێری کورد

Tuesday, 26/07/2011, 12:00

1681 بینراوە


چه‌ند رێکخراوێک/که‌نه‌دا ڕژێمی کۆنەپەرست و شۆفێنیزمی ئیسلامی ‌ئێران زیاتر لە ٣٠ساڵە، دەسەڵاتە دکتاتۆرییەکەی بەسەر گەلانی ئێران دا بەشێوەیەکی زۆردڕاندانە سەپاندووەو لەم نێوەشدا، بۆ سەرکوتی بزووتنەوەی ناڕەزایی و شۆرشگێرانەی گەلی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵاتدا، هیچ کاتێک سڵی نەکردووە لە گرتن و له لێدان و لەکوشتن و لە سێدارەدان و ‌ئاوارەکردن و ڕاوەدوونانی نەیارانی خۆی.
ستەم وچەوسانه وەی بێ سنووری سیاسی و کەلتووری و فەرهەنگی ‌دەسەڵاتدارانی ‌ئێران وزەوتکردنی گەلی کورد بەتاک وکۆوە لە بچووکترین مافە مەدەنی و ئینسانی و دیموکراتیکەکانی لەم سەردەمەدا، ناخی مرۆڤی ‌ئێمەی پڕکردووە له تووڕەیی و نەفرەت و بێزارییەکی بێسنوور لە و دامودەزگا حاکمە خوێنڕێژەی کە ڕۆژنییە بەبەرچاوی خەڵکەوە، ڕۆحی یاخی گەنجە شڕواڵ لە پێکانمان پڕ فەلاقە و گیانی شۆڕشگێرانەی مرۆڤە ئازادیخوازەکانمان بە قولاپەکانی قەسابخانەکانیان هەڵنەواسرێن
سەرەڕای ‌ئەوەی وەڵامی ئەم ڕژێمە کۆنەپەرستەی ئیسلامی ‌ئێران بەرانبەر هەرهاوار و بزووتنەوەیەکی ناڕازی کۆمەڵەیەکی پیشەیی، دیموکراسی، میللی یا نەتەوەیی لەکوردستاندا هەمیشە به گوللـە و کوشتن وگرتن و لێدان و سێدارە جواب داوەتەوە، بەڵام سوور بوون لەسەر یەقینی ڕزگاری و ‌ بڕوا بوون بە ئازادی له دەستی ستەم و زوڵمی دەسەڵاتداران، لەنێو بیروهۆشی گەنج و لاو و ئینسانی کوردا زیاتر گەشەی کردووەو ڕۆحی یاخی بوون وڕووبەرووبوونەوەیان دژ بە ستەم و چەوسانەوە ڕوولە پەرەسەندن بووە.
بەم دواییانەش،هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ڕژێمە خوێنڕێژەکەی ئێران بۆ سەرناوچە سنووری یەکان و تۆپبارانکردنی کوێرانەی گوندو ئاواییەکانی کوردستان وە دەرەنجام بوونە هۆی ئاوارەیی و دەربەدەری و سەرلێشواوی و ماڵوێرانی سە دان خێزان و هەزاران ژن و پیاو ومنداڵی کورد له کوردستانی باشوردا نیشانەی ‌ئەوپەڕی ئیفلاسی ‌ئەم ڕژێمه هارو نەگریسەیە که ئاخرین ڕۆژەکانی تەمەنی دەسەڵاتی خۆی نمایش ‌ئەکا.
‌کەڵەکەکردنی هێزی سەربازی ڕژێم له کوردستاندا وئەم هێرشە دڕندانەیەی ‌ئێستای ‌ بۆسەرخەڵکی بۆ تاوان وستەمدیدە له ناوچه سنوورییەکانی کوردستانی باشورداوپەلاماردانی بزووتنەوەی ‌ئازادیخوازانەی گەلی کورد له کوردستانی خۆرهەڵاتدا، هەڕەشەیەکی ئاشکرای حاشا هەڵنەگری ئەم ڕژیمەیە نەگریسەیە و هەوڵی رێگە گرتنیەتی لە بەرفراوانبوونی سنووری شەپۆلی ئەو ڕاپەرینە ڕزگاریخوازەی کە سەراسەری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە دژ بە ڕژێمە دکتاتۆریەکان و ڕێگرتن لەنزیکبوونەوەی کاریگەری گڕی ئەوشەپۆلە تەقینەوەی بێزاری خەڵک لە کوردستانی خۆرهەڵاتدا له ڕاپەڕینێکدا.
ئێمە وەک بەشێک له کوردانی تاراوگە لە کەنەدا، ئەم هێرشە سەربازییەی ڕژێمی کۆنەپەرستی ‌ئیسلامی ئێران ڕیسوا ئەکەین وداوای دەستبەجێ وەستانی بۆمباران کردنی ماڵ و موڵکی خەڵکی بێگوناحی بناری قەندیل وسنوورەکانی کوردستان ئەکەین
هەوڵدان بۆ پاشەکشێ کردن بە سیاسەتە فاشستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاشکراکردنی ڕۆحی شەڕانگێزی ئەم ڕژێمە لەسەرئاستی دنیا و هێنانە سەرکاری فشاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ سەردەسەڵاتدارانی ئەم ڕژێمه دڕندەیە، ئەرکی هەریەکە له ئێمەی ‌ئازادیخوازە و بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارەش پێویستی بە پشتگیری مەعنەوی سەراپا ئۆرگان و ڕێکخراوە مەدەنی و حیزبەسیاسیەکان و چالاکوانی مافی مرۆڤە له کوردستان و جیهاندا.
دابینکردنی فەزایەکی دیموکراسی و ئازادی سیاسی له کوردستانی خۆرهەڵاتداو ئاشنابوونی تاکی کورد بە مافە مرۆیی و مەدەنی و میللی وفەرهەنگی و نەتەوەییەکانی خۆی، بەستراوە بە ڕووخاندنی بنەماکانی سیستمی چەوسانەوە له ئێراندا و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دکتاتۆری و شۆفێنیزمی دەسەڵاتی ئیسلامی له ئێراندا.

دەستەی بەڕێوەبەری ماڵی کورد له ڤانکۆڤەر-کەنەدا ڕێکخه ری ئه نجومه نی بزوتنەوەی گۆڕان کا نه دا
کۆمیتەی وڵات پارێزانی کوردستان (پژاک) کا نه دا

چه‌ند رێکخراوێک/که‌نه‌دا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە