بانگەوازى ڕێكخراوى پێشەنگی گەنجان

Tuesday, 18/08/2009, 12:00

3146 بینراوە


بۆ لاوانو خوێنكارانی كوردستان
ڕێكخراوى پێشەنگى گەنجان ڕێكخراوێكى ڕادیكالأو مۆدێرنیستو یەكسانیخوازو پێشكەوتنخوازى خوێندكارانو لاوانەو سەربەخۆ لە ئینتماى نەتەوەیى، جنسیى، بیروباروەڕى سیاسىو حیزبىو ئایینى دامەزراوەو لەهەوڵى یەكخستنو ڕێكخستنى لاوانو خوێندكاراندایە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجو ئاواتو ئارەزووەكانى گەنج .
ڕێكخراوی پێشەنگی گەنجان تێدەكۆشێت بۆ :
1 بەدیهێنانی یەكسانی تەواو لە مافو ئەركدا لە نێوان كچانو كوڕانی گەنج .
2 بەدەستهێنانی هاوپشتی گەنجانی جیهان بۆ گەنجانی عێراقو كوردستان .
3 بە كارنەهێنانى ناوەندەكانى خوێندن وەك ناوەندێكی حزبی .
4 نە هێشتنی بێكارىو دابین كردنی كار بۆ هەموو كوڕ كچێكی گەنج كە تەمەنیان لە سەروى 18 ساڵەوەیەو ئامادەن بۆ كاركردن ، یان دابین كردنی بیمەى بێكارى تێروتەسەل بۆ بێكاران تەرخان بكرێت لە لایەن دەسەڵاتەوە .
كوڕانو كچانی گەنج لە پێناو بەدەستهێنانى هەموو مافەكانتان ، لە پێناو دەستەبەربوونى سەرجەم خواستو ئامانجەكانتان پەیوەست بن بە ڕێكخراوى پێشەنگی گەنجانەوە .
بۆ پەیوەندی كردن بە ڕێكخراوەوە ، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوونانەوە بكەن :
كەركوك / 07701066426 ، 07701066425
سلێمانى / 07702138025
یان لە ڕێگەى ئیمێلەوە : [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە