ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


مه‌سعود له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ریسوا ده‌کرێت!. نوێکراوه‌ته‌وه‌

Wednesday, 06.24.2009, 12:00

1096 بینراوە


مه‌سعود له‌ په‌نا دزینی سامانی وڵات و چه‌وساندنه‌وه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵکیی، به‌ ده‌یان ده‌زگای راگه‌یاندنی داناوه‌ بۆ جوانکردنی بیچمی قیزه‌وه‌نی بنه‌ماڵه‌ و خۆی ئاواکردووه‌ ، هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌زگایانه‌ به‌ جۆرێک پروپاگه‌نده‌ی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بیچمی مه‌سحود و بنه‌ماله‌که‌ی جوان بکه‌ن، پێکڕا‌ به‌ سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ ستایش ده‌ڵێنه‌وه‌،  ئێمه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ ڕاده‌کێشین، که‌ ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه‌ به‌و هه‌موو ده‌زگا سه‌قه‌ت‌ و نائازادانه‌، که‌چی ناتوانن شتیکی جوان پێشکه‌ش بکه‌ن ، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ له‌ چاو خه‌لکی کوردستاندا ناشیرنتر ده‌بن، وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی نه‌فره‌تلێکراو سه‌یر ده‌کرێن.
فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن بزانن چۆن مه‌سعود له‌ نێو خودی ماڵه‌که‌ی خۆیدا، که‌ سایتی کوردستان تیڤییه‌، خه‌لک ریسوای ده‌که‌ن و نه‌فره‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌که‌ن..
سایتی کوردستان تیڤی ڕاپرسییه‌کی داناوه‌ که‌ ده‌یه‌وێت له‌ خه‌ڵکی بپرسن تا چه‌ند مه‌سعود بارزانییان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌وێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا‌ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێمه له‌ 71،45% ئه‌ویان وه‌ک سه‌رۆک بێ قبوڵ نییه‌، ته‌نها 26،64% ئه‌ویان وه‌ک سه‌رۆک ده‌وێت.‌ لێره‌دا پێویسته‌ بووترێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ تیرۆریسته‌ بناسین، پاش بلاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ، یا ڕاپرسییه‌که‌، یه‌کسه‌ر لایده‌بن و یا فێلیکی تێدابکه‌ن و راستییه‌کان ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه‌..
فه‌رموون له‌ گه‌ڵ لینکی سایته‌که‌یان:
تێبینی وینه‌ی سایته‌که‌ له‌ کاتژمیر 1ی شه‌وی 23/24-6-2009  له‌ لامان پارێزراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان پرسیارمان له‌ ڕاپرسیی کوردستانپۆست دانا.

http://www.kurdistantv.net/default.aspx
ا