بیگانە پە رستى و خۆمانە كوشتى وبت پە رستى لەسە دەى بیست و یەكدا

Thursday, 14/06/2012, 12:00

2113 بینراوە




كورد هەمیشە نەى توانیوە سود لە و ڕوداوە مێژوییانە وە ربگرێت ،كەلە چواردەورى ڕویان داوە یان ئە و ڕوداو و نە گریسانەى بە سەرى هاتوون،یان ڕۆژیك بیت و هۆكارى ئە و ڕوداوانە بخاتە بەر باس و بتوانێت وەك پەند وەرى بگرێت و دوبارە یان نە كاتە وە ،یان هەر هیچ نە بێت ئە ودە مارانە دەست نیشان بكات ،كە بونە تە هۆى نە هامەتیە كانى لە ناو خۆى خودى خۆى كار لە سەر ئە و برینانە بكات ،كە بە شێكەى گە ورەى پە یوەندى ڕاستەو خۆى بە هۆكارى ناو خۆى خۆیە وە هە بووە،كە برینە كان سە رچاوە كا نیان لە بێگانە پە رستیە وە سەر هەڵ دە دە ن ،چونكە مێژوو زۆر لە و هۆكارانەى بۆ ڕون كردوینەتەوە،بە ردە وام مێژوو لەگەڵ ئێمە دە ژى و بۆجا رێكیش ئە و ڕوداوانە كە مێژوو تۆمارى كردون ،نەك برین و سە رچاو ە كانیان كەمى نە كردووە و سودلە هە لەكانى ڕابردوو وەر نە گیراوە ،بە ڵكو ئالۆز تر و گە ورە تر خۆیان نمایش دە كە ن و هە میشە ئامادە گیان هە بووە و دوبارە كردنە وەى لە بەردەم دوژمناندا ،خاڵى سە رە كى ئیشكردن بووە و هۆكارێك بووە بۆبە هیز كردنى ئە گە رە كانى سە ركە وتنى پلانى دوژمن،بە ڵام بەهەرحال زۆرن گەربمانە وێت باسى و شرۆڤەى شكستە كانى بەردەم پرۆسەى رۆوداوە مێژوییە كانى كورد بكە ین ،كە باسى وتارە كە لە بێگانە
 پە رستیە وبە شێك لە نە یارەكان هەرزوو درك بە وە دە كەن ،كە زوو كورد ئاسان خۆى دە خاتە داوى خۆنا ساندن و زۆرجاریش بێ هیچ بە هانە یەك ،خۆى دیل كردووە بۆ دوژمنە كانى ،ئە گەر چى بە زەرە ى نەتە وە كە شى شكا بێتە وە ژیانى بە ردەم شۆڕشە كانى خستۆتە بەردەم مە ترسیە كى گە ورە وە ،زۆرجاریش شكست ،
ئەوەى جێگاى سە رنجە ئەو ە یە لەم چەند ساڵانەى ڕابردوودا بە دیویكى تردا ئەم نمایشانە خۆى وێنا دە كات و زوز زوو خۆى قوت دە كاتە وە و كارە كتە رە كانى ئەم داهینانە نوێیانە ،لە بێگانە پە رستى وەك دا هێنان پێش كەش بە كۆمە ڵگاى دە كەن ! گەر لە سیاقە مێژوییە كە یە وە تێ ى بڕوانین ،هەمان كارە ساتن كە لە مێژودا وێنە یان هە یە و كورد هە میشە دیلى دە ستى ئەم جۆرە لە بێگانە پە رستى و خۆكۆشتیە بووە ،كە لە سەدەى بیست و یەكدا ئەم كارە كتە رانەى حیزب یان حكومەت یان بنە ماڵە ،لە ژێرناوى كۆمپانیا و ڕاگە یاند نە وە سەریان دە ردە هێنن و وەك داهێنانیش پێش كەش بە كۆمە ڵگەى داماوى دە كەن ،وەك لە وەى كۆمە ڵگا لە وپەڕى خۆشگوزە رانیدا بژى كارە ساتە كە لە وەدایە ئەم كۆمە ڵگایە بەدەست كیشە یە كى لە نا و خۆدا وەك هەژارى و برسیە تى و نە بونى سە رەتایترین خزمەت گوزارى كەنەك بونى نیە بەڵكو وڵاتێكە لە وبەڕى هە ژارى یەكەم وڵاتانى گەندڵ حساب دە كرێت و لە وپە ڕى
 هە ژارى تەندروستیدا دە ژى كە بە شێك لە ووڵاتانە بۆمانى دێنن ،كە ئیمە بە پێشوازیە كى گە رم و شە رە فێكى گە ورە و خوانێكى سە رمایە داریانە، پیشوازى لە سادە ەترین و هەژارترین هونەرمەندیان دە كەین،ئاخر وڵاتێك پڕبیت لە هونەرمەند و شاعیرى هەژارو پڕ بێت لە گەنجى بێكار و بودجەى پڕ ملیارو نەوتى پڕكانیاو سیاسى سە رمایە دارو بە ملیارى حیزب......هتد ئەم جۆرە بیشوازیانە لە كێ بكات باشە؟
ئایا ئەم جۆرە بێشوازى كردنانە لەسەر چى حیسابێكە؟چۆن بە رژە وەندیەك بۆ كورد بەدەت دێنێت؟
ئایائەوەى ئەم جۆرە بێشوازیان دە كات بودجە كەى لە كوییوە دێنیت ؟ئایا ئەم جۆرە بێشوازى كردنانە بە هەدەردانى بودجەى ئەم وڵاتە نین ؟ئایا بەچ ى سیفاتێك و كىین ئەوانەى بێشوازى لەم هونەرمەندە دە كەن؟
ڕوى ئەم پرسیارانە لە وتاقم و كەسانە دەكەم گەر بڕیارە ئێوە سا سى بن و لە ناو ئازارى ئەم میلە تەى هە ژارە دا دەژین نازانن ،ئەو بودجە زەبە لاحەى كە ئیوە سەرفى دەكەن بۆهێنانى ئە و هونەرمەندە بێگانانە،چەند گەنج لە بێكارى ڕزگاردە كات و چەندین پرۆژەى ستراتیژى بۆ بۆئەمهە رێمە دروست دە كرێت و ساڵانە داهاتە كەى دە چێتە گیرفانى ئەو حكومەتەى كە ئێوە بە هى خۆتانى دە زانن ،دە زانن گەر ئەو بودجە یە تان بۆ كە رتێك لە كە رتە كانى پیشە سازى دروست بكردایە چەند قازانجى لە هەموو ڕووە كانە وە دە بووە،دە زانن گەر ئەو بودجە یە تان بەو گەنجە هەڵە بجە ییە بدایە كە لە سەرەتاى ئەم ساڵە وە ،داهێنانێكى لە بوارى بەرهەم هێناى كارە بایدا دروست كرد ،كە دە توانرا ئامانجە كانى ئەو خەیاڵانەى ئێوە زوو زوو دەیدەن بە گوى ى ئەم خەڵكە هەژارەدا ،لەو داهێنانە وە بەدەستمان دە هێنا؟بەڵام زۆر ئەسەف ئێوەنەك ئامادە نەبون پێشوازى لێ بكەن هە ڕشەشتان لى كرد كە نابیت ئەو داهێنانە ئاشكرا بكات چونكە نەى دە هێشت ئێوە شە ریك بن ،نەك نەەتان توانى هاوكارى بكەن وەك ڕۆڵەى ئەم وڵاتەى خۆتان بەڵكو واتان لێكرد كە پەنابەرێتە برە ،وڵاتى بێگانە بۆ بەدى هێنانى خە ونە كەى ،كە ئێوە كوشتان و دا هێنانە كە یشتان سوك كرد ؟
ئەو گە نجە هەر ئە وگە نجە بوو هاوارى بۆ ئازادى دە كرد و هاوارى بۆ مافى بە ش خوراوى خۆى دە كرد كە ئێستا قوتى خۆى و هاورێكانى ،لە پێناو بێگانە پە رستى
 سە رف دە كەن ،هە ئە وانە بوو كە گە نجە هاورێكانیانتان شە لالى خوێن كرد ،
لە پێناو ئەوەى دە یان ویست ئەو قوتەى لە قورگى ئێوە دایە دەرى بێنن و داهینانى سەر سوڕ هینەرى پێ دروست بكەن!
ئێوەى داهێنەرى بێگانە پە رستى ئە و پرسیارانەتان لە خۆتان كردووە،ئەم جۆرە كارانەتان نەك بە هەدەردانى قوتى خەڵكیە بەڵكو لاوازى ئینتیمانى نەتەوەى بە دواى خۆیدا دێنیت و بێ شحورمە تیە كى گە ورە شە بە هەموو كایە كانى كۆمە ڵگاو
 پیشە كانیشى.لە سەدەى بیست و یەكدا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە