ئه گه‌ر راستتان ئه‌کرد ((هه‌ڵکه‌وت زاهیر)) گۆرانی ره‌سه‌نی شێواندوه ئه‌ی بۆ؟
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
2710 بینراوە
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌رو له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌و سایته‌کاندا کۆمه‌ڵێکی زۆر له هونه‌رمه‌ندان هێرشیان ئه‌کرده سه‌ر هه‌ڵکه‌وت زاهیر که گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی شێواندوه‌و هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندان ئه‌نێرێته ووڵاته عه‌ره‌بی یه‌کانی وه‌ک ووڵاتی میسر‌و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که که‌س ناتوانی ده‌ست بخاته کاره‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌وه چونکه ئه‌و پیاوی نێچیره‌ڤانه‌و که‌س له ئاستیا ناوێرێ بڵێ له‌ل..له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هونه‌رمه‌ندان زۆر دووان و پاش ماوه‌یه‌ک دامرکایه‌وه من به نموونه ناوی یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌ندانه ئه‌هێنم که ((زانای مه‌حموود هه‌ژار)) ه، که ئه‌و زۆر به تووندی ره‌خنه‌ی له هه‌ڵکه‌وت ئه‌گرت...من ئه‌مه‌وێ به چه‌ند ووشه‌یه‌ک روو بکه‌مه کاک زانا‌و پێی بڵێـــــــــــــم کاک زانا که تۆ سوور ئه‌زانی حزبێکی وه‌ک و پارتی له پشتی هه‌ڵکه‌وته‌وه‌یه ئه‌ی چی وای له کردوویت ئاوا بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بمێنیته‌وه له کاتێکی لیستێکی کوردستانی به ئاشکراو به ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێ
گــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆڕان، پێویسته گۆڕان بکه‌ین ئه‌ی به‌ڕێزتان له کوێن؟ ئه‌و قسانه‌ی چه‌ند مانگێک له‌مه‌و به‌ر ئه‌تکردن بۆ ئێستا نایه‌یت خۆت ئه‌کلایی که‌یته‌وه ، یان تۆش هه‌ڵکه‌وت زاهیری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیت و ناته‌وێ شوێنی خۆت له‌ق که‌یت ومووچه‌که‌ت له هه‌ڵوێستت خۆشتر ئه وێ گه‌ر به‌ڕێزتان به زووترین کات هه‌ڵوێستت نه نووێنن به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه مڕۆی کـــــــــوردستان وله پاڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیا خۆت مه‌ڵاس ده‌یت پاش هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ئه‌و کات ئێمه‌ی هونه‌رماندان به‌م شێوه‌یه بانگتان ئه‌که‌ین هه‌ڵکه‌وتی نێچیرو زانای هێرۆ ....چونکه ئێستاش له‌و زه‌ویه‌یا ئه‌ژیت که هێرۆ پێی به‌خشیت .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست