بڕیارەكەی كەجەكە بڕیارێكی بەرپرسیارانەیە

Saturday, 18/07/2009, 12:00

1955 بینراوە


رۆژی 15-7-2009 كۆماجڤاكێن كوردستان بۆجاری دووەم ماوەی بێ چالاكی درێژكردەوە و بەو پێ یە هەتا 1-9-2009 لەحاڵەتی پاراستندا ئەبێت و چالاكی ئەنجام نادات. وەكو لەلێدوانی كەجەكەدا هاتووە ئەم بڕیارە لەپێناوی ئەوە دایە كە دەرفەتی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتیانەی كێشەی كورد و كێشەكانی تری رۆژهەڵاتی ناوین زیاتر ببێت و هەر لەولێدوانەدا هاتووە ئەم بڕیارە لەسەر داخوازی رێبەرعەبدوڵڵائۆجەلان دراوە. چونكە بەرێزیان دەخوازێت لەساڵیادی 15ی ئابدا پرۆژەیەك وەكو نەخشەی رێگا بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی بداتە راِگەیاندن و رای گشتی.
ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەم بڕیارە بە بڕیارێكی بۆێرانە و بەرپرسیارانە دەبینین، چونكە لەسێ مانگی رابردوودا سەرەڕای بڕیاری بێ چالاكی كەجەكە كەچی دەبینین، دەوڵەتی توركیا 84 ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام داوەو نزیكەی هەزار كادیری پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی ورێكخراوە كوردییە سڤیلەكانی دەستگیر كردووە. هەروەها ئەو لایەنانەی كە پێشتر داوای ئاگربەستیان لە كەجەكە دەكرد لەم ماوەیەدا تا ڕادەیەك بێ هەڵوێست بوون و ئەو بڕیارەی كەجەكەیان بەهەند وەرنەگرت. گومانی تێدا نییە لە بارودۆخێكی بەمڕەنگەدا درێژكردنەوەی وادەی بێ چالاكی بەواتای باوەڕ بەخۆ بوون و سوور بوونە لەسەرچارەسەری هەر بۆیە دەستخۆشی لەم بڕیارە دەكەین وداوا لەسەرجەم پارت و رێكخراو و رۆشنبیرانی كوردستان بەتایبەتی باشووری كوردستان دەكەین كە خاوەنی هەڵوێستی بۆێرانە بن وبەكرداری پشتیوانی لەم بڕیارو هەڵوێستە بكەن تا بتوانین لەم گێژاوەدا پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتی بەئاراستەیەكی گونجاودا ببەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە