گەنجانى دەربەندیخان ئاگرى ناوكاى دەسەڵاتى كوردى

Tuesday, 11/08/2009, 12:00

1840 بینراوە


گەنجانى دەربەندیخان لەئاكامى خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات و خراپى ئەداى كاربەدەستانى حكومەت و هەڵایسانى گەندەڵى و فەرامۆشكردنى پێداویستەیە سەرەتایەكانى خەڵكى لە دابینكردنى وزەى كارەبا و ئاوى پاكى خواردنەوە و پڕۆژە خزمەتگوزراییەكانى ترو بۆناڕەزایەتى دەربڕین بەرامبەر پەراوێزخستن و گەندەڵییەكانى كاربەدەستانى شارەكە لە ڕۆژى (7 / 8 /2006 ڕژانەسەرشەقامەكان و لە خۆپیشاندانێكى هێمنانەدا داواى كۆتایپێهێنانى گەندەڵى یاندەكرد كەكاربەدەستانى حكومەت و حیزب لەم شارەدا , وەك پرۆژەیەكى كۆنكریتى ئیشیان لەسەر دەكرد, هاوكات پۆلیس و ئاسایش و چەندین كەسى ترى سەربەهێزەكانى ناوخۆ و پیاوانى حیزبى و حكومى لەم شارەدا هەروەك شارەكانى ترى كوردستان لەسەرداخوازى كاربەدەستانى شارەكە بەشێوەیەكى زۆردڵ ڕەقانە بەربونە گیانى خۆپیشاندەرەكان و برینداریان كردن و چەندین گەنجى شارەكەشیان لە زیندانى (كانى گۆمە) قایم كرد .
لەساڵ یادى خۆپیشاندانەكەى گەنجانى دەربەندیخاندا , ئایا ئەو گەنجانەى كە بۆدابینكردنى مافەسەرەتایەكانیان سنگى خۆیان خستەبەردەم گوللەى هێزەكانى ناوخۆە دڵسۆزى خەڵك و خاك و نیشتمانەكەیانن ؟ یان ئەو گەنجەگرگنانەى تركە تائێستاش دەستەمۆى حیزبن و لە خۆپیشاندانەكاندا ناوى گەنجە خۆپیشاندەرەكانیان وەك (لیستێكى ڕەش) دەدایە دەست پۆلیس و ئاسایش بۆ گرتن و سوكایەتى پێكردنیان ؟ كامیان فریاد ڕەسن و كامیان نەوەگەلێكى دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرن ؟ ئەوگەنجەى كە ئازارى گوللەو لێدان و ئیهانەكردنەكانى لەیاد كردو بۆڕاستكردنەوەى هەڵەكانى سیاسەتمەدارەكانمان چونەسەرشەقامەكان و قورساییان بۆ دەسەڵاتى سیاسى كوردستان گەڕاندەوە لە گۆڕەپانى سیاسى عێراقى و ناوچەكەدا ؟ یان ئەو گەنجانەبارگاویانەكە لەبازنەیەكى بەتاڵدا خول دەخۆن و ملكەچى ئەو بڕیارانەیە كەلەدیوەخانى حیزبدا دەسەپێنرێت بەسەریانداو نابەرپرسانە وەك بونەوەرێكى هەستیار شوێن قەوانى سواوى ئاغاكانیان دەكەون ؟
گەنجە هۆشیارەكانى شارى دەربەندیخان گەنجانەنێكن كە دەسەڵاتى سیاسى و ئەجینداى حیزبەكوردیەكان ناتوانێت ئیستیغلالیان بكات تا وەك كۆیلەیەك شوێن حیكایەتەكانیان بكەون و بەگێرانەوەى مێژوى شاخ و سەروەریەكاكیان لە نیوان ( مێژوى پڕلەشانازى و سەركەوتن و مێژوى پڕلەشەرمەزارى خیانەتكردن) دا پەروەردەیان بكات .
لە دواى سێ ساڵ لە خۆپیشاندانەكان هێزەكانى ناوخۆى كوردستان, جارێك لەخۆیان پرسیى یەوە ئاخۆ سیحرى خۆپیشاندان و حەماسەتى گەنجێتى چیى دەگەیەننێ كەكاتێك بۆ داواكارییە سەرەتایەكانى خۆیان وەك دابینكردنى ئاوى پاكى خوارندنەوە و كارەباو لەگۆڕنانى گەندەڵى ڕژانە سەرشەقامەكان و ئەوانیش بە قۆناغە تفەنگ و بە دارە(ڕەشەكان) ى دەستیان خوێناویان كردن ؟ ئاخۆكەسو كار و خێزانى پیاوانى هێزى ناوخۆش هەروەك ئەو گەنجانە هەتائیستاش بێ بەشنین لەئاوى پاكى خواردنەوە و تائێستاش لە ژەرهەكەى دەریاچەى دەربەندیخان ناخۆنەوە ؟ دواى سێ ساڵ لە چونەسەرشەقامەكان بە دروشمى (نەوەیەك بەڕێوەیە دژى گەندەڵى شەڕەدەكات) ئایا ئاوى پاك بۆماڵەكانمان دابینكرا وئەو هەمو بەڵێ نانەى كە بەخەڵكى درا لەلایەن بەرپرسە ئیداریەكانى شارەكەوە بۆ دانانى پاڵاوتە بۆ خاوێنكردنەوەى دەریاچەكە لەو هەمو ژەهرە چى بەسەرهات ؟ لەیادى سێ ساڵەى ناڕەزایەتى گەنجانى دەربەندیخان دژ بەگەندەڵى , كام كاربەدەستى گەندەڵكارى ئەم شارە لەسەر سامان كۆكردنەوەكەى بەشێوەیەكى نایاساى ڕوبەڕوى داگاكراوەتەوە ؟ چەند كەسیان سزادران و چەند كەسیان پۆستەكانیان لێوەرگیراوەوەتەو كامیان چاوەڕوانى سزاى كەى دەكات ؟ لەدواى سێ ساڵ لەخۆپیشاندان تادێ ژمارەى گەندەڵكارەكان لەزیادبوندایەو تائێستاش حكومەت و حیزى دەسەڵاتدارى ناوچەكە نابەرپرسانە مامەڵەدەكات و بو وەتە بەشێك لەسەرخستنى پڕۆژە جەهەنیمیەكانى كاربەدەسان بۆ سەرخستنى پلانى خۆدەوڵەمەندكردن لەسەر حسابى خەڵكى و سامانى گشتى ؟!.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە