لێدوانەکەی سەڕۆکی هەرێم

Sunday, 05/05/2013, 12:00

1578 بینراوە




بە نزیکبونەوەی مانگی هەشتی ئەو ساڵ کە کۆتای ماوەی یاسای خولی دوەمی سەرۆکایتی هەریمە، رۆژ بە رۆژ دێ باس لە خۆکاندید کردن بۆ سەرۆکایەتی هەرێم گەرمو گورتر دبێ وە بوەتە هۆی راکێشانی سەرەنجی هەمو لایەنە سیاسەکانی هەرێم، لە هەمانکاتدا میدیا کوردیەکانێش وەکو باسێکی سەڕەکی ئەورۆی روداوە سیاسیەکانی هەرێم دەیخەنە بەرچاو.
بۆ یەکەم جار لە ٤/٥/٢٠١٣، سەرۆکی هەرێم راستەوخۆ لە بارەی پرسی مانەوەی بۆ سەڕۆکی هەرێم قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە ئەو داوای نەکردوە یاسای سەڕۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێ وە نە داوای ئەوەی کردوە ماوەی سەڕۆکایەتیەکەی درێژ بکرێتەوە.
ئەمە راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە سەڕۆکی هەرێم ئەو داوایەی راستەوخۆ نەکردوە، بەڵام ئەو داوایانە راستەخۆ لە زاری لێپرسراوە باڵاکانی ئەو پارتە کە جێگای متمانەی سەڕۆکی هەرێمن باسیان لێوە کراوە، لە لێدوانەکانیان لە میدیا حیزبیەکانو ئەهلیە کوردیەکان زۆر بەرونی خستویانەتە رو، ئەو باسەیان بەهیچ شێوەیی نەشاردۆتەوە، وە کو داواکاریەک بە گوێی میللەتانی هەرێم چرپاندویانە، شانبەشانی ئەوەش خراوەتە بەردەستی هەمو هێزو پارتە سیاسیەکانی هەرێم، بە تایبەتیش خراوەتە بەردەستی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەکو هێزێکی سیاسی کە پەیوەندی ستراتیژی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیانبەسێتەوە، ئەو راستیە لە زاری لێپرسراوە باڵاکانی یەکێتی لە میدیاکان بە راشکاوانە پەنجەی بۆ درێژ کراوە، شان بە شانی ئەوەش ئەو پرسە خراوتە بەردەستی ئۆپۆزسیۆنیش، ئۆپۆزسیۆنیش لە میدیاکان لێدوانیان داوەو بە راشکاوانە بۆچونی خۆیانیان راگەیاندوە لە سەر ئەو مەسەلەیە. دەرئەنجامی ئەوەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵیداوە و زەمینە سازی کردوە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو زەمینە سازکردنە بێگومان بێ پرسو ئاگاداری و خواستو ئارەزوی سەڕۆکی هەرێم نەبوە، بەڵام بەگوێرەی لێدوانکەی کاک مەسعود پێناچی لەو دو داواکاریە جارێ سەرکوتو ببن.
لە لێدوانەکەی دەڵی: گرنگ ئەوەیە مافی دیاریکردنی راستەوخۆی سەرۆکی هەرێم، کە مافێکی سروشتی خەڵکە لێیان ورەنگیرێتوە.
ئەمە ئەگەری ئەوە پێشاندەدا کە ئەگەر سەرکەوتو نەبون لەو زەمینە سازیەی کە تاوەکو ئێستا کردویان بۆهەردو داواکاری بۆ مانەوەی سەڕۆکی هەریم ، ئەوا پێشنیاری ئەوە دەکەن راپرسی بە میللەت بکرێ بۆ دەستوری کوردستان و مانەوەی سەڕۆکی هەریم لە پۆستەکەی.
لە هەمو حاڵەتەکاندا هەوڵێکی زۆردەدرێ لە لایەن سەڕۆکی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی، بەڵام ئەگەر هیچ رێگایەکو چارەیەک نەمێنێ بۆ پێکانی ئەو مەبەستە، ئەوە بێگومان ئەوان ناهێڵن ئەو پۆستە بۆ غەیری کەسێک بێت لە دەرەوەی بنەماڵەکەی خۆیان، وە یەکێکی کە لە بنەماڵەی بارزانی کاندید دەکرێ بۆ ئەو پۆستە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ، بەبێ شک هەمو ئیمکاناتێکی مادی دەخەنە خزمەتو هەمان ئامرازیش بەکاردەهێنن بۆ سەرکەوتنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەهەمان سیناریۆی جاران، وە ئەگەر لەو هەوڵەشیان سەرکەوتو نەبون بێگومان ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەر وەک جاران بۆیان لوا رێگای تر بگرنەبەر بۆ مانەوەیان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە