ئــــــــــــــاگادارییه‌ک له‌ ده‌سته‌ی پشتیوانی کردن له‌ لیستی گۆڕان- له‌ شاری { هه‌ڵ}‌

Thursday, 25/06/2009, 12:00

2180 بینراوە


هەردی ئەحمەد ئاگاداری سه‌رجه‌م کوردا‌نی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و کوردستانییانی خۆشه‌ویستده‌که‌ین له‌ شاری هه‌ڵ- و ده‌وروبه‌ری که‌ ده‌سته‌ی پشتیوانی کردن له‌ لیستی گۆران به‌ پێویستی زانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی خۆی ئاشکرابکات.
به‌ڕێزان وه‌ک لای هه‌موو لایه‌کمان ڕون و ئاشکرایه‌، ئێستا له‌ باشوری کوردستان پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌یه‌و، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش هه‌لێکی مێژووی و پڕ له‌ بایه‌خه‌، بۆئێمه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ ده‌ره‌وه‌.
بۆیه ‌به‌ پێویستمان زانی ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک و ئاگادارییه‌ک بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و سه‌رجه‌م دانیشتوانی ڕه‌وه‌ندی کوردی ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌، که‌ کۆمیته‌که‌مان بۆپشتوانیکردن لە لیستی گۆڕان کار دەکات و، پێویستیمان بە هاوکاری کردن و دەنگ و ڕەنگی ئێوە دەبێت، بۆ دانانی بەردیكی گەورە لە سەر بناغەی بونیاد نانی کۆمەڵگایەکی یەکسان و دادپەروەر لە کوردستانێکی سەربەخۆ ودیموکراسیدا،
لیستی گۆڕان؛ ئەو لیستەیە کە ئێستا هیوا و ئومێدێکی مەزنی بە گشت کوردستانییانی ناوەوە و دەرەوی کوردستان بەخشیوە,وکار بۆ ئایندەی کوردستانییان دەکات لە کۆمەڵگایەکئ ئازاد و دیمکراسیدا، بۆیە بڕوامان وایا، کە لیستی گۆڕان هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگای کوردییە کە تەمەنێکە بە دەست کێشە ناو خۆیی ودەرەکییەکانەوە و نەبونی یاساو پەرلەمانێکی سەربەخۆ، ئەم لیستە لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا هەوڵ بۆ گەڕانەوەی مافە سەرەتاییەکان و مافە نەتەوەیەتیەکانی تاکی کورد دەکات لە ناو خۆی کوردستان ولە سەر ئاستی جیهانیش، هەوڵ و ماندو نەبونی خۆی بەیارمەتی و دەنگی ئێوە دوپات دەکاتەوە.
لیستی گۆڕان دەیەوێت لە ڕێگای دیموکراسیەوە، بە پرۆسەکردنی گۆرانکاری لە کۆمەڵگایەکی دەقگرتووی بێ جوڵە، دەست بە گۆڕان بکات و گۆڕانکاری لە گشت ڕویەکەوە بکات بۆ بەدەست خست و دابینی کردنی ژیانێک وبژێویییەکی لە بار بۆمیلەتەکەمان،
لیستی گۆڕان پیک هاتوە لەو کەسە دڵسۆزانەی کە بە بێ هیچ بەرامبەرێک و هیچ پاداشتێک، هەوڵوماندوبونی خۆیان خستۆتە کار بۆ یەکڕیزی ویەک باوەری بە گۆڕانکاری لە کوردستانی باشوردا،بۆکۆتایی هێنان بە گشت ئەودەسەڵاتانەی کە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە، مافە سەرەتاییەکانی تاکی کوردی لە کوردستاندا وە دەست بهێنن.لە کاتێکدا کە کوردستان خاوەن چەندین کێڵگەی نەوتییە، بەڵام حکومەتی باشور هەتا ئێستا نەیتوانیوه‌ ئاو،کارەبا، خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکەکەی فەراهه م بکات و جێبەجێیان بکات، بۆیە جارێکی دیکەدوبارەی دەکەینەوە کە بەڵێ بۆ لیستی گۆڕان..
لیستی گــــــــــــــــۆڕان لە شاری هەڵ و دەوروبەری داواکارەو داخوازی لە گشت کوردستانییانی خۆشەوست و ڕەوەندی کوردیدەکات لە ناوچەکە،بارو دۆخی ئێستای کوردستانی باشور پێویستیەکی زۆری بەگــــــــــــۆڕان هەیە، بۆیە داوا لە سەرجەم کوردە خۆشەویستەکانی ئەم شارە دەکەین کە وەک هەمیشە خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بن و دەنگ و ڕەنگی گۆڕان بن بۆگۆڕان لە کۆمەڵگای کوردیدا لە باشوری کوردستان و پیشتوانی کردنی ئێوە لە لیستی گـــــــــــۆڕان، دەبێتە مێژویەکی پر لە سەروەری بۆ ئاییندەی خۆت و دواڕۆژی کۆمەڵگای کوردی لە کوردستانی باشوردا.
دەنگ و بون و پشتیوانی ئێوە لە لیستی گــــــــــــــۆڕان بۆ بەر قەرار کردنی یاسایە لە کوردستانی باشوردا، بۆ کۆتایی هێنانە بە گەندەڵی و نەبونی شەفافییەت لە گشت دامودەزگاکانی حکومەتە لە گشت ڕویەکەوە، بۆ سەروەری یاسایە لە ئاست گشت کەس ولایەنێک وحیزبێک و ڕێکخراوەیەک لە هەر چین و توێژێکدا بێت، پشتیوانی ئێوەی خۆشەویست بۆ بەرقەراربونی یاسایە لە کۆمەڵگای کوردی بەرز ڕاگرتنی یاسایە بۆ کۆتایی هێنانە بەژنکوشتن و نەبونی مافی تاک و ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسییە، بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم گوند و ناوچە کاولکراوەکانە، بۆ گەڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکانە، بۆ ماددەی140 و بۆسۆراخ و چارەسەرکردنی کێشەی ئەنفالکراو قوربانییانی چەکی کیمیایە،.
لە کۆتاییدا لە بەڵێن و جوامێری هەڵوێستی کوردانەی ئێوە ڕادەبینین و هیوادارین کەبتوانن هاوکاری کۆمیتەکەمان بن بە گشت چین و توێژێکی ناو کۆمەڵگاکەمانەوە بە تایبەتی ڕۆشنبیران و خوێندکاران و لاوان و ئافرەتانیش بە تایبەتی،بۆ وە دەست هێنانی خەون وئاوات وئامانجەکانی تاکی کورد لە کۆمەڵگای کوردستانێکی ئازاد و دیموکراسیدا.
بەڵێ بۆگـــــــــــــــــــــۆڕان و بۆ پاراستنی ماف و کەرامەتی تاکی کورد ،بەلێ بۆگــــــــــــــۆڕان و پاراستینی سەرجەم دەستکەوتە مێژووییەکانی گەلی کورد،بەلێ بۆگـــــــــــــــــۆران و بنیاد نانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و بەرز ڕاگردنی یاسایە لەسەرو هەموو شتێک.
ده‌سته‌ی پشتیوانیکردن لە لیستی گــــــــــــــــــۆڕان لە شاری هەڵ بەریتانیا...
دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن خۆشحاڵ دەبین بە هاوکاری و دڵسۆزیتان بەرامبەر بە چارەنوسی داهاتوی کوردستانی باشور،تەلەفۆن 07526834883یان07762420203
ئیمەیل بکەن بۆ
[email protected]
[email protected]
بەر پرسی ده‌سته‌ی پشتیوانیکردن لە لیستی گــــــــــــــــــــــــۆڕان؛ HULL_ENGLAND

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە