دكتۆرەكانى نەخۆشخانەى كەركوك هەر ئێستا مانیان گرتووەو بە سەدان نەخۆشیش بێ چارەسەرى ماونەتەوە

Thursday, 08/10/2009, 12:00

1464 بینراوە


 كەركوك
نەخۆشخانەى گشتى شارى كەركوك كە شەوانە لە پێشوازى نەخۆشەكاندایە ئێستا كارمەندانى ئەوێ دەستیان بە مانگرتن كردووەو بە سەدان نەخۆشیش لەناو نەخۆشخانەكەدا بێ چارەسەر ماونەتەوە. دكتۆر كامەران عەزیز رایگەیاند هۆكارى ئەو مانگرتنە ئەوەیە كە لەلایەن بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى گشتى شارى كەركوكەوە هیچ گرنگییەك بە نەخۆشخانەكەو بگرە بە شێوازى رێكخستنى نەخۆشخانەكە نادات و هەر لە پاسەوانەوە بگرە تاوەكو سەردانى نەخۆشێك ئەمە لە كاتێكدایە كە بۆ پیاوانى پۆلیس كراوەیەو نەخۆشخانەكەیان كردۆتە جێگاى بارەگاى خۆیان كە شەوى واهەیە 150 پۆلیس سەردانمان دەكات و هەر پۆلیسێكیش یاخود بەرپرسێك 10 پاسەوان دەهێنێتە نێو نەخۆشخانەكەوە كە ئەمەش شێوازێكى زۆر ناشرین و نەشیاو دەداتە نەخۆشخانەكە كە تەنانەت نەخۆشەكانیش سڵ لەمە دەكەنەوە. بۆ بەدواداچون سەبارەت بەم كێشەیە بە تەلەفوون پەیوەندیمان كرد بە لیوا جەمال تاهیرەوە بەڵام پەیوەندییەكەى بێ وەڵام بوو.
شایانى باسە تاكو ئێستا سەردانێكى ئێجگار زۆر بۆ نەخۆشخانەكە هەیەو چاوەڕوانى دكتۆرەكانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە