Wednesday, 30/01/2013, 12:00
3353 بینراوە
پ1: وهکو دهزانن ههرێمی کوردستان تهنها پێکهاتووه له سێ شاری کوردستانی باشوور: سلێمانی، ههولێر و دهۆک. راتان چییه دهربارهی ئهوهی، که سهرکردهی پارتهکان ئهمهیان قبوڵ کردووه؟
وەڵام: لە راستیدا یەكێك لە قەیران و كێشە پڕ مەترسیدارەكان لە بزاڤى رزگاریخوازیخوازى كورد ئەوەیە، تاوەكو ئێستا خوێندنەوەیەكى ئەقَڵانى و واقعییانە بۆ رووداو و بەسەر هاتەكانى كوردستان لە لایەك، هەروەها بۆ حیزب و سەركردە سیاسییەكانى كوردستان لە لایەكى ترنەكراوە ، هۆكارى سەرەكى ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توێژەى كوردى كە ناوى رۆشنبیرى لێنراوە ! ئەگەر تەماشاى بزاڤە رزگاریخوازییەكانى دنیا بكەین ، دەبینین لەبەشێكى زۆریان رۆشنبیران، دەورێكى زۆر جیاوازییات بینیوە لەوەى رۆشنبیرى كوردى (ئەگەر بتوانین بڵێین رۆشنبیرى كوردى!) دیویەتى، شۆڕش و راپەڕینەكانى دنیا لەسەر تێزى رۆشنبیران و هزمەندان سەرى هەڵداوە، بۆ وێنە شۆِرشى فەرەنسى ، بەرهەمى عەقلى گەلێك لە زاناو فەیلەسوفى ناودار بوو ، واتە هزرى رۆشنبیران و بۆچوونەكانیان داینەمۆى شۆڕەكان بوە ، كەچى لە ماوەى دوو سەدەى رابردووى خەباتى كوردى ، رۆشنبیرى كورد، لەجیاتى ئەوەى كاربكاو تێزى نوێ بەرهەم بێنێت بۆ ئەوەى میللەتەكەى لەو هەموو شكستە بپارێزێت كە لەسەردەستى چینى فیودالى دارایى و دینى كوردى لەسەردەمى ! لەسەردەمى نوێشدا توێژى بازرگانانى بزاڤى رزگاریخوازى كوردى بكا رزگار بكا ، بۆتە پاشكۆى رووداوەكان و بە شێوەیەكى زۆر ناتەندروست و پشت بەستن بە هەست و سۆزەوە ، گەلێك جاران بەبێ ئەوەى هەست بكات ، بۆتە ئامڕازێك بۆ خزمەتكردنى چینێكى مشەخۆر لەسەر مەسەلەى كورد، كە بەداخەوە بە هەڵە لە فەرهەنگى كوردى ناوى سیاسەتمەدار و سەركردەیان لێنراوە، رۆشنبیرانى كوردى لە ماوەى دوو سەدەى رابردوودا خوێندنەوەیەكى نوێیان پێنەبوە بۆ رووداوەكانى كوردستان، نەیانتوانیوە لە سۆنگە و كرۆكى شكستەكانى راپەڕینەكانى كورد تێبگەن ، لێرەو لەوێ هەندێك جار شەرمنانە نووكە قەڵەمێك بە پێچەوانەى ئاڕاستەى باو كارى كردوە ، بەڵام هە زوو یا سەركوتكراوەو لەناوبراوە، یاخود جلەوى ئیرادەى خۆى لەدەستداوە كەوتۆتە داوى بەرژەوەندییە كەسیەكان، بەداخەوە رۆشنبیرى كوردى ماكینەیەكەى كاراى بەرهەمهێنانى ئەو وەهمانە بووە، كە بازرگانە سیاسییەكانى كوردى كردۆتە سەركردەو پیرۆزى كردووە، بۆتە ئەو دێوجامەیەى كە تاكى كوردى پى فریو چاوبەستەكراوە، بۆ ئەوەى لەپەناى مەسەلەیكى رەواو خەباتێكى پرۆزەوە ، ژیانى خۆى بكاتە قوربانى چەندین بازرگانى سیاسى كوردى ! نیشانداندانى ئەو هەڵەو تەنانەت خیانەتانەى سەركردەكانى كورد كردیووانە ، بە خەباتى رزگاریخوازى و خەبات لە پێناو ئازادیدا ، بە پلەى یەكەم رۆشنبیرى كورد لێى بەرپرسە!پ2: پارته کوردییهکان وا پیشان ئهدهن که ماددهی 140 ناوچهکانی تری کوردستانی باشووه که بریتییه له کهرکوک و خانهقین و سنجار و هتد دهخاتهوه سهر حکومهتی ههرێم. ئایا ئێوه راتان چییه دهربارهی ئهمه؟
وەلام: بەر لە هەموو شتێك دەبێت ئەو راستییە بزانین كە كێشەكى قووڵى سیاسى و جوگرافى و نەتەوەیى ، كە تەمەنى زیاتر لە هەشتا ساڵ بێت ناتوانرێت لەرێگاى دەقێكى یاسایى مردوودا چارەسەر بكرێت ، دەقێك كە لە ساتەوەختێكى مێژوویدا دارێژرا ، لایەنى بەرامبەر ، واتە لایەنى عەرەبى بە شیعەو سووننەوە ، جگە لە مەبەستى كات وەدەسخستن و تێپەڕاندنى قەیرانەكان و لە دەستدانى هەلە مێژووییەكەى كورد مەبەستێكى تریان نەبوو ، ئەمەش ئەوە دەەیەنێت ، كە مادەى140 جگە لە فریودانێكى كورد زیاتر نەبوە ، هاوكات جگە لە خستنەمەزادێكى ترسنۆكانەى خاكى كوردستان نەبووە!پ3: راتان چییه دهربارهی دهستنیشانکردنی سنوری کوردستانی باشوور؟ بۆچی نه پارتهکان، نه ئۆپۆزیسیۆن به گۆاڕنیشهوه، ههروهها نه نووسهران، هیچیان باسی ئهوه ناکهن که پێویسته سنوری کوردستان دیاری بکرێت و حکومهتی کوردیی له کوردستاندا دابمهزرێت، نهک تهنها له سێ شاردا؟
وەلام: دەستنیشانكردنى سنوورەكانى باشورى كوردستان پێویستى بە ئیرادەیكى سیاسى كوردى هەیە ، كە تا ئێستا ئەو ئیرادە بوونى نییە ، بەهۆى ئاڵۆزى مەسەلەسیاسەكانى ناوچەكە ناسەقامگیرى هاوسەنگى هێز لەناوچەكەدا ، هاوكات بەهۆى پێشینەیەكى مێژوویى پڕ لە نهێنى و گوماناوى و نەبوونى سەركردەى سیاسى راستەقینەو كارامە ئەو ئیرادە سیاسیە نەهاتۆتە ئارا، عەقلییەتى سیاسى سەركردایەتى كورد تاوەكو ئیسَتا لە قۆناغى شەرى سارددا دەژى !!! تاوەكو نەوەیەكى ترى نوێى سەركردایەتى لە هەوێن و هەوێزێكى تر، جیا لەو هەوێنەى ئێستا هەیە لە دایك نەبن ، ئیرادەى سیاسى كوردى راستەقینە لەدایك نابێت !© 2019- Kurdistanpost