نه‌خشی دڵێک

Sunday, 10.25.2009, 12:00

1048 بینراوە













دڵێک ناوی کوردیان

له‌سه‌ر ... هه‌ڵ کۆڵێ بوو

بوو به‌ چوار پارچه‌ی

بێ ناو

گه‌ریله‌ ئاواره‌کان

هه‌وڵیان ئه‌ دا

پارچه‌کانی

له‌ یه‌ک نزیک

که‌نه‌وه

************‌

هه‌ر پارچه‌یه‌ک

سه‌ده‌یه‌ک مایه‌وه

به‌ بێ ئه‌دره‌س

به‌ بێ ناو

به‌ بێ نیشان

ده‌نگدانه‌وه‌ی شاخه‌کان بوو

بوون به‌ئاوازی سروودی

ئه‌ی ڕه‌قیبی نه‌وه‌ی بێ ناو

********

پارچه‌یه‌کیان

گڕی گردوو

به‌ بڵێسه‌ی ئاگری

نه‌ورۆزی نوێ

خه‌ڵات کرد

************

ڕاپه‌ڕینمان

بۆ به‌ئاواز

به‌ڕه‌نگی سوور

خۆ به‌خت کردن و

به‌ ڕه‌نگی زه‌رد

که‌لی ئاسمانی ئازادی و

به‌ ڕه‌نگی سه‌وز

نه‌خشه‌ی به‌هار

*************

له‌ شاروچکه‌ی به‌شه‌کاندا

نه‌وه‌یه‌ک هه‌ستانه‌ سه‌ر پێ

ڕه‌نگی ئازادی گه‌ڵیکیان

خسته‌ سه‌ر ڕی

له‌قه‌د باڵی چیاکاندا

به‌ڕه‌نگی سوور

سرودی خوێنی شه‌هیدان

ئه‌ڵینه‌وه‌