بۆ هێرۆ ئیبراهیم و حاكم قادر

Tuesday, 30/11/2010, 12:00

1673 بینراوە


سەرەتا ئەمەوێت بڵێم، كە من حەزناكەم تەشهیر بە سومعەت, حەیا و شەرەفی كەس بكەم. ئەوەی من لێرەدا دەیخەمە بەردەم ئێوەی بەڕێز لە راستی بەولاوە هیچی تر نییە.
من لەگەڵ ئەوەدام كە هەركەسێك ئازادە لە ژیانی خوی, چون و بە چ شێوەیەك بەسەری دەبات تەنهاو  تەنها پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە گەر هاتوو ئەو كەسە مرۆڤێكی ئاسایی بوو و هیچ پەیوەندیەكی بە ژیانی عاممەوە نەبوو.
وەك هەموو لایەك ئەو راستیە دەزانن, لە هەموو جیهاندا ژیانی مرۆڤە ناودار و سیاسیی و ئەكتەرەكان هەمیشە لە سەر لاپەرەی ڕۆژنامەكاندان، هیچكات ناتوانن ڕێگری لەوە بكەن و بە یاساش ڕێگا دراوە بە ڕۆژنامەنوسان لە بارەیانەوە بنووسن چونكە کاره‌کانیان به‌ شه‌خسی حیساب ناکرێت، تا شاراوه‌ بێت.
لیرەدا دیمەوە سەر بابەتەكەی خۆم.
خانمێك بە ناوی دكتۆرە (ناوه‌که‌ سانسۆرکراوه‌..کوردستانپۆست)ەوە لە مەڵبەندی سلێمانی بە ناونیشانی ڕاوێژكار دەست بە كار بووه‌ .
ئەم زاتە دەڵێت لە وڵاتی هۆڵەندا دكتورای بە دەست هێناوە ئەمە لە كاتێكدا جەنابیان بە تەواوی زمانی هۆڵەندی نازانن و لە زانكۆیەكی ئازاد بە پارە شەهادەكەی كڕیوە. هەموو كادیر و ئەندامانی یەكێتی و هەروەها هەموو ڕەوەندی كورد لەو وڵاتە ئەم ڕاستیە دەزانن. چەندەها جار ئەم ڕاستیەیان بە بەڵگەوە خستوتە بەردەست بەرپرسان بەڵام هیچ اجرائاتێكیان لە گەڵدا نەكردوە. جەنابی دەڵێت كە لە بواری علم النفس دكتورای بە دەست هێناوە. ئەو بێجگە لە كۆرسێكی زۆر سەرەتایی بەو لاوە هیچی تری نەكردووە. دوو ساڵ لەمەو بەر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا لە بارەی سێكس و هۆمۆسێكسوالیتی دەستی بە قسە و نوسین كرد. چەند كۆرێكی بۆ رێكخرا، كە تێیدا باسی لە سێكس لە ڕێگای كۆمەوە دەكرد.
ئەم ژنە خاوەن (سانسۆرکراوه‌..کوردستانپۆست) منداڵە و لە هاوسەرەكەی جیا بۆتەوە. مافی هەموو كەسێكە لە هاوسەرەكەی جیاببێتەوە گەرهاتوو لە گەڵیدا نەگونجا و هەروەها مافی خۆیەتی دیسانەوە ژیانی هاوسەری پێكبهێنێته‌وه‌ . لە گەڵ بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی یەكێتیدا بووە و کاری کردووه‌. لەم دوایەدا پەیوەندیەكی زۆری لە گەڵ حاكم قادردا دروست كردووە و هەروەها لە رێگای (ناوه‌که‌ سانسۆر کراوه‌..کوردستانپۆست) كە هاوشێوەی خۆیەتی, خۆی گەیاندۆتە مەلا بەختیار.
لەو كاتەوە له‌ سەنتەرێکدا (نازانم لێكۆلینەوە لە سەر چی دەكات...) پێم وابێت لێكۆلینەوەكانی لە سەر جووتبوونە لە ڕێگای كۆمەوە، كە وەك خۆی لە ئاوێنەدا ئاماژەی پێداوە چێژێكی تایبەتی هەیە).
ئایا ئەمە ناعەدالەتییە؟ بەڵێ
ئایا كەسانی لێهاتووی تر هەن كە لە ئەوروپا بڕوانامەی بەرزیان بە دەست هێناوە و شایانی ئەوەن بەرپرسیارێتیان پێبسپێردرێت؟ بێگومان بەڵێ
ئایا كەسانی بەشەرەف و خاوەن ڕابووردوی سەربەرز هەن شایستەی ئەو شتانە بن كە بۆ ئەم خانمە كراوە؟ بێشك.
من لەم بەرپرسانە تێناگەم.... ئەوان هەر شتێك بۆ عەشیقەكانیان بكەن ئازادن بەڵام بۆ ئەیانهێنن و بەرپرسیارێتی حزبێكیان ئەدەنە دەست؟ بۆ ئەیانكەن بە بەرپرس لە دەیان كەسی تێكۆشەر و دڵسۆزی ئەم گەل و نیشتیمانە؟ بۆ دەبێت كەسانێكی ناشه‌ریفی لەو چەشنە بكەنە واجیهەی مەڵبەندێکی حیزبی لە كاتێكدا چەندەها بەشەرەف لەو مەڵبەندەدا كار دەكەن؟
بۆ دەبێت که‌سێکی وەكو (ناوه‌که‌ سانسۆرکراوه‌..کوردستانپۆست) كە كراوەتە ڕاوێژكاری هێرۆ ابراهیم خەلات بەسەر خەڵكی بەشەرەف و هەژاردا دابەش بكات؟ ئایا هێرۆ كەسی باشتری نەدۆزییەوە لە ناو شەقامەكانی سلێمانی دا لە گەڵ خۆی بیسورێنێته‌وە بای بای بۆ خەڵكی بكات لە دكتۆرە (ناوه‌که‌ سانسۆرکراوه‌..کوردستانپۆست) بەو لاوە. وا دیارە هێڕۆش لە بابەتی (ناوه‌که‌ سانسۆرکراوه‌..کوردستانپۆست)ە بۆیە لە تەنیشت خۆیەوە دایدەنیشێنێت و حەز بە مەجلیسی ئەو جۆرانه‌ دەكات.

من وەكو یەكێتیەكی دڵسۆز و كادڕێكی كۆن داوا لە هێڕو ابراهیم دەكەم ئەو خانمە دوور بخاتەوه‌. ئەگەر ناتوانێت چوونكە پشتی هەیە و حا كم قادر دیفاعی لی ئەكات ئەوا هیچ نەبێت لە بەر چاوی خەڵك دووری بخاتەوە.
ئێمە هەڵبژاردنێكی گرنگمان لە پێشە كە چاره‌نووسی حیزبەكەمان یەكلایی ئەكاتەوە. تكاتان لێ ئەكەم چی سەروەت و سامانی خوتان وە حیزب هەیە بیدەنی بەڵام لە بەر چاوی ئێمه‌ لایبەرن با ئێمەشی پێوە سوك نەبین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە