کۆنفراسێ سێهەمی گەنجان و شەری کورد و بارزانی "2"

Friday, 05/04/2013, 12:00

2943 بینراوە


زۆر کات کە باسی پارتی دیموکرات و شۆرش دەکرێت وتەیەکمان دێتەوە یاد "گەرشۆڕشمان پێنەکرێت پێمان تێك دەیرێت "
ئەم فەلسەفەیە ! لەساڵرۆژی دروستن بونی پارتیەوە کاری لەسەر دەکرێت و درێژەی هەیە، پەك خستنی شۆرشی رۆژهەڵات و شەهید کردن و رادەستکردنەوەی سەرانی شۆرش بە رژیمی ئێران سلێمان موعینی مەلا ئاوارە... دەیانی دی
لەباشورر شەری بەینی جەلالی و مەلایی پاشان ئاشبەتاڵەکەی ساڵی ٧٥ و کارەساتی هەکاری و٣١ ئاب و شەرکردن و شەهید کردنی هەزاران پێشمەرگە لە هێزە کوردیەکانی باشور

شەهید کردنی کادر و پێشەنگ و دامەزرێنەرانی پەکەکە محەمەد قەرەسونگەر وخەلیل چاوغن لەسەرەتای شۆرش هاندانی عەشرەتاکانی سەربەخۆیان لە باکوور دژیان پاشان شەری ساڵەکانی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٠ و شەهید کردنی بە شێوەیەکی زۆر ناشرین زیاتر لە ١٠٠ کادرو رۆژنامەوان و روناکبیر و برینداری پەکەکە لە شاری هەولێر ...هتد

بەم جۆرە بەردەوام بووە لە پەك خستنی شۆرشی کوردی و پەك خستنی یەکێتی ناو ریزەکانی گەلی کورد پارتی و گەنجەکانیان ویستیان بەهەمان فەلسەفەی خۆیان ئەم کۆنفراسەش پەك بخەن بەشێواز گەلیکی زۆر وەك پێشتر هەندیکیمان باس کردبووە بەڵام ئەم جارە بۆی نەچووە سەر مێژوو دوبارە نەبووە و گەنجانی بەشدار بوو لە بەرامبەر مێژوودا رەوەستەیان کردووە ئەم جار نەك مێژوو چارەنوسمان بۆ دیار بکات بەڵکوو ئەوە خودی خۆمان مێژومان دیاری کوردو نوسیمانەوە

لەسەر سنوری دەستکرد هەرچەندە هەوڵێکی زۆریان دا تا ئیرادەمان بشکێنن و یەکریزی نێوان گەنجانی کورد تێك بدەن بەڵام ئێمە پێشتر بەڵینمان دابوو گە ر بە گیانی خۆشمان بێت هەر کارێك تا ببێتە هۆی پەکخستن و بەستنی کۆنفراس و تێکدانی ئیرادەی گەنجانی کورد ئەوە راوەستەی لەسەر دەکەین و ئامادەین خوێنیشی بۆ بدەین

ئەو شەوەی کە وەفدەکانی ئێمەیان وەستان شەوێکی پڕجوانی بوو شەوی فیداکاری و شەوی لێك نزیکبونەوەی گەنجان بوو جیاواز لە بیرو بۆچون و ئایدیای کارکردنیان

سەرەرای بونی سەرمایەکی زۆر و برسێتی گەنجان ئامادەنەبوو تەنانەت نانی کاربەدەستانی سەربە پارتی بخۆن تا سپێدە بە نیقاشی سیاسی و فکری پاشان گۆڤەند بەردەوام بوین کچێك کە بە نوینەرایەتی گەنجانی مەخموور هاتبوو لەبەر برسێتی و سەرما نەخۆش کەوت لەوێشدا هێزەکانی پارتی ئامادەنەبوون هاوکاریمان بکەن بەڵام خۆشبەختانە دوای رۆژێك ئەو ئەندامەی بەشدار بوو لە کۆنفراس رەوشی باشتر بوو

کاتژمێر سێی سەرلەبەیانی گەنجانی شۆرشگێر"رێخراوێکی گەورەی گەنجانە کە پێشەنگایەتی شۆرشی رۆژئاوا دەکات"
لەو بەرمانەوە بە کردنەوەی ئاگر و وتنەوەی دروشمەکانی "بژی خۆراگری گەنجان و بژی یەکیتی گەنجان و بەرخۆدان ژیانە "دەستیان بە وتاف کێشان کرد ئێمەش لەمبەرەوە وەڵامان ئەدانەوە لە راساتیدا وێرای هێزیکی گەورەی مەعنەوەیی بۆ ئێمە ئەوە بۆ هەردوولا شۆرشێك بوو ژیانیکی نوێ بوو

گەنجێکی باکورر پێی وتم لەگەڵ بونی ئەم هەموو هێزە چەك بەدەستە بە چورادەورمانەوە وتنەوەی سلۆگان لەلایەن گەنجان دژیان خۆمان و پۆلیس و جەندرمەی تورکیم بیر دەکەوێتەوە بەڵام داخ ئەخۆم چەك بەدەستەکانی ئێرە کوردن و ناتوانین و کوردبونمان ناهێڵێت چالاکی بکەین لەبەرامبەریان "مەبەستی هێرش کردنە سەریان بوو"

وێنە بکە چ هەستێكت دەبێت گەنجێك وێرای ئەوەی هەوڵ ئەدرێت سوکیاتی و ئیراەی بشکێنری ئەمیش خاوەن هێزێکی گەورەیە لە روی فکری و جەستەیی بەڵام ئامادە نیە بەرپەچیان داتەوە تەنها هۆکار کوردبونیەتی
پاشان لە سنوریکی دروستکراو گەنجانی هەر چوار بەشی داگیر کراو بەرامبەر یەك وەستاون مۆراڵ دەدەن بەیەکتری!ئەمە ئۆتۆپیای ژیانێکی ئازاد و کوردێکی ئازادە ، هەستیکە پێناسە ناکرێت

سەرەنجام چۆکمان پیدایان لە کاتژمێر ١٠ سنوریان کردوەوە و چوینە بەشێکی کوردستان کە تەنها ٢٤ رۆژە ئازادکراوە ، دوای گەیشتنمان و پەرینەوە بە ئاوای دیجلەدا پێشوازیەکی زۆر گەرمان لیکرا لەلایەن گەنجانی شۆرشگێر و لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە " ypg" بە گوڵ هەڵدان بەسەرماندا پێشوازی لیکراین سەیر بوو بەلامانەوە نەشمان دیبوو هێزیکی چەکدار و عەسکەری گوڵ هەڵبدات بەسەر گەل و گەنجانیدا پاشان لەلایەن رێوەبەری ئاسایشی مەرزی فیشخابوور و ئەندامی دەستەباڵای کورد بەخێرهاتنمان کرا

پاشتر باسی رەووشی رۆژئاواو کۆنفراس دەکەین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە