بـۆ ســلـێـمـانــــــــی

Wednesday, 11.12.2014, 12:00

1109 بینراوە


ئه‌ی شار، له‌ڕوانینما

له‌گفتووگۆما

هه‌رناوت

هه‌ر سیمات

ئاسمانت ده‌بینم.


له‌و هه‌سته‌سادده‌یه‌مه‌وه‌، بۆت ده‌نووسم

هۆگرتم،

که‌خه‌می گه‌ڵایه‌کتم،

که‌چی تا ئێستا

گوڵێکت بۆنی نه‌کردم،

شه‌قامێكت ئاوه‌دانی نه‌دا پێـم،

دارێكت سێبه‌رێکی بۆ نه‌کردم

وه‌ك مناڵانی شار

له‌باوه‌شت نه‌گرتم

له و هه سته وه بۆت ئه نوسم

كه چه ند هۆ گرتم.


سلێمانی

له‌دیه‌کانما

تۆم چاندووه‌،

کانی و کارێزه‌کانت

ئارامین بۆم.


سلێمانی

11/11/2014