زاراوه‌ی جێناکۆکه‌کان... بۆ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم...!!!!
Friday, 16/09/2011, 12:00
977 بینراوە
پێم سه‌یره کاتێک مرۆڤ سیاسه‌ت بکات، گرنگی به وشه‌ی یاسای و دیبلۆماسی نه‌دات.
با لێره‌دا که‌مێک له مانا‌و ناوه‌رۆکی وشه‌ی جێناکۆک وردبینه‌وه، به مانای عه‌ربی (المتنازع علیه) نه‌و واتایه ته‌نگێژه‌یه‌کی نادیار‌و بابه‌تێکی گوماناوی، که‌واته بۆ عه‌ربێکی شۆڤێنی ڕه‌وایه و له جێی خۆیه‌تی ئه‌م وشه‌یه به‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌کاربهێنێ، چونکه ئه‌و ده‌یه‌وێت پێت بڵێت که ئه‌و ناوچانه مێژوویه‌کی نادیاریان هه‌یه و دێکۆمێنته‌کانت ڕاست نیه.
خۆ که ئه‌و به‌م شێوازه بیربکاته‌وه، ئه‌وا له بواری یاساییه‌وه هه‌قی خۆیه‌تی بڵێ ناوچه جێناکۆکه‌کان،
به لایشیه‌وه زۆر ئاساییه که به‌م چه‌شنه وشه‌یه کێشه‌که ئاڵۆزتر بکات و به‌رزی بکاته‌وه بۆ هه‌ر دادگایه‌کی ناوخۆیی یان نیوده‌وله‌تی.
ئه‌گه‌ر کورد له‌و ئاسته‌دا بێده‌نگ بێت، مانای وایه له گوماندایه و دڵنیا نییه له کوردستانێتی ئه‌و ناوچانه.
له تێڕوانینی خۆمه‌وه وای بۆ ده‌چم که ئه‌گه‌ر له چمکی زمانه‌وانییه‌وه ڕاڤه‌ی وشه‌که بکه‌م، ئه‌ڵێم که ئه‌م باره‌یه ده‌چوێنم به‌وه‌ی چۆن جاران به‌عسیه‌کان به ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ئه‌وت(موخه‌ریب)، ئێمه‌ش هه‌ر وا به‌خۆمان بڵێینه‌وه شۆڕشگێڕی مه‌خه‌ڕیب. یاخود ده‌وڵه‌تی تورکی که‌مالی به گه‌ریللاکانی کوردستانپارێزانی باکوور بڵێت تیرۆریست، گه‌ریللاکانیش به شۆڕشگێڕی تیرۆریست خۆیان بناسێنن. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پێناسه‌یه زۆر دژواری یه‌کن. چۆن پێشمه‌رگه به‌خۆی ئه‌ڵێ مه‌خه‌ڕیب یان گه‌ریلا به‌خۆی بڵێ تیرۆرست. که‌سێک خۆی به شۆڕشگێر دابنێت به هه‌موو باوه‌ڕیه‌کیه‌وه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرێت که دژی ته‌خریب و تیرۆره.
زۆر جێی داخه که ئه‌م زاراوه نامۆیه که پێیده‌ڵێن جێناکۆکه‌کان، وه‌ک خه‌ڕه‌ک ئه‌وه‌نده وتراوه‌ته‌وه و ده‌وترێته‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه که ته‌نانه‌ت هه‌ندێ که‌سانی بێلایه‌نیش هه‌ر به هه‌مان شێوه گوزاره‌ی پێده‌که‌ن. هیوادارم ئه‌وه‌ی که به‌م شێوه‌یه ئه‌م زاراوه‌یه به‌کارده‌هێنێت دڵنیابێت له‌وه‌ی که چمکێکی زۆر هه‌ڵه‌یه و نابێت هیچ بیانوو و پاساوێکی بۆ بهێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی که جێی مه‌ترسییه و ده‌بێت عه‌قلی کورد تێدا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت.....چمکه دیپلۆماسییه‌که‌یه!!!!
به‌ڕاستی کاره‌ساته ئه‌گه‌ر کاری بۆ نه‌کرێت. په‌سه‌ندکردنی ئه‌و زاراوه‌یه له ڕووی سیاسییه‌وه مانای خوانه‌خواسته دۆڕاندنی به‌شیکی پیرۆزی نیشتمانی کوردستانه، چونکه بست به بستی ئه‌م به‌شه دابڕاوه داگیرکراوه سووره به‌خوێنی نه‌ژادی ئه‌م گه‌له.
هه‌ر بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژوو....کاتی خۆی که وڵاتی هیندستان به ڕابه‌رایه‌تی مهاتما گاندی سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت، له میهره‌جانێکی زۆر مه‌زن و پڕشکۆدا، به ڕێوڕه‌زمێکی زۆر به‌رز ده‌سته ده‌سته و کۆمه‌ڵ و گروپ ده‌هاتن چاویان به گاندی و یاوه‌رانی بکه‌وێت و پیرۆزبایی پێشکه‌ش بکه‌ن. هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌زمه‌دا مامۆستایه‌کی هیندۆسی پاش ئه‌وه‌ی لێی نزیکده‌بێته‌وه، گاندی ده‌ستگوشینی بۆ درێژده‌کات، به‌ڵام مامۆستاکه له‌بری ئه‌وه‌ه‌ی ده‌ستگوشینی پیرۆزبایی بۆ گاندی درێژ بکات، پێیده‌ڵێت تۆ پارچه‌یه‌کت له به‌ده‌نی ئه‌م خاکه‌ت دابڕی و کرته قوربانی خۆت، یه‌کسه‌ر ده‌مانچه‌یه‌ک له باخه‌ڵی ده‌رده‌هێنێت و گاندی ده‌کوژێت. لێی ده‌پرسن بۆچ ئه‌وه‌ت کرد، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئه‌و پارچه دابڕاوه موڵکی من و ده‌یان ملیۆن که‌سی هیندییه، هیچ که‌سێك بۆی نییه ده‌ساوده‌سی پێوه بکات. گاندی که که‌مێك گیانی تێدا مابوو ده‌ڵێت وازی لێبێنن ڕاسته‌کات مافی ته‌واوی خۆیه‌تی تۆڵه‌ی ئه‌و پارچه‌یه‌م لێ بسه‌نێته‌وه.
ده‌بێت هه‌موو کوردستانییه‌ك ئه‌وه بزانێت که ئه‌م خاکه موڵکی هیچ حزب و که‌سایه‌تییه‌ك نیه، بۆهه‌ر بڕیارێکی سیاسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێت له ڕێگه‌ی ریفراندۆم و ڕاپرسییه‌وه بێت. خه‌ڵکی کوردستان بڕیار بدات، نه‌ك که‌سێك و پارتێکی سیاسی، چونکه مه‌رج نیه بۆچوونی ئۆرگانی پارتێك، ده‌نگی هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌که بێت ،
خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو پارته‌که‌دا ڕێژه‌ی به‌ڵێ و نه‌خێر نه‌بێت، بێگومان ئه‌و پارته له‌سه‌ر بنه‌مای سیخوڕی و دیکتاتۆری داڕێژراوه.
لێره‌وه بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ گشت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زۆر هه‌ستیار بن له به‌کارهێنانی وشه‌ی جێناکۆك، چونکه وشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نیه، به.تایبه‌تی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا به بڕیاری سیاسی نێوده‌وڵتی له‌به‌ر خاتری عه‌ره‌به شۆڤێنه‌کان به داگیرکراوی ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆ یادخستنه‌وه.....نموونه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی خۆمان وه‌ک پرس ده‌خه‌مه به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تی هه‌ریم، ئه‌ویش: ئایا سیسته‌می ئێستای ئێراق له سیسته‌می ئیسرائیل دیموکراسی تره؟؟؟
بێگومان هه‌موو ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانین که سیسته‌می ئیسرائیل له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایش دیموکراسی تره ،که‌چی عه‌ره‌به‌کان به‌وشوێنانه‌ی له ژێرده‌ستی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سستیندا نیه ده‌ڵێن (محتل)داگیرکراو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئیسرائیلیه‌کان نه نارنجۆك ده‌خه‌نه ماڵه عه‌ره‌به‌کان و نه له ڕۆژی ڕووناکدا به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ده‌یان کوژن و نه له ماڵ و حاڵی خۆیان به‌ده‌ر ده‌نرێن.
ده‌بێت ئه‌وه‌یشمان له‌یاد نه‌چێت که کاتی خۆی عه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین، وه‌ك عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوك و ناوچه‌کانیــتر چه‌ند جار پاره‌ی قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتوه. سه‌یر له‌وه‌دایه که ئه‌م عاره‌به هێنراوانه به پلانێکی به عاره‌بکردن سوور ده‌زانن که ئه‌مه جێ ماڵ‌وحاڵیان نییه به‌ڵام پاره‌یه‌کی مفتیان خراوه‌ته به‌رده‌م و هێناویانن تاکو جێ به کورده‌کان لێژبکه‌ن. ئێستایش که پاره‌ی مفتی تر وه‌رده‌گرن(مه‌به‌ست عاره‌به‌کانی که‌رکوك و ناوچه‌کانیــتر) بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ جێی باوباپیرانیان له باشووری عێراق دیسان سوورده‌زانن که پاش چه‌ندان نه‌وه‌ی دوای خۆیان نامۆ و بێگانه‌ن له‌م خاکه‌دا. که‌چی ده‌بینین هه‌ر له‌شوێنی خۆشیان ماونه‌ته‌وه و جووڵه‌ی بۆ ناکه‌ن.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه پرسێکه ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتره‌وانی کورد بکرێته‌وه بۆچی؟؟؟؟؟
له کۆتایدا ده‌ڵێین به‌کارهێنانی وشه‌ی جێناکۆك نه‌ک هه‌ر زۆر جێی شه‌رمه‌زاریه به‌ڵکو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و خاکفرۆشتنه. ڕۆژێکی زۆر نزیک دێت ئه‌و دیمه‌نی گاندی له کوردستان دووباره ببێته‌وه به‌ڵام به‌ڕووی که‌سانێک بازرگانی به خاك و خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بکات.
دوا پرسیارمان له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که ئه‌وه‌یه.
ئایا هیچ کامێك له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌ت بیریان له ڕاوێژیارێکی زمانه‌وانی کردۆته‌وه تاکو هه‌ڵه نه‌که‌ن له به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردی‌دا؟
له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا خوێندن به زمانی عه‌ربی بووه، ده‌بێت بزانن که ده‌سته‌واژه‌ی جێناکۆك(منگقە متنازعە) و دابڕاو(المقگوع) و داگیرکراو(المحتل) زۆر مانا جیاوازن له یه‌کتر.
به‌ڵام نابێ ئه‌وه فه‌رامۆش بکه‌ن، که ئه‌و وشه و ڕستانه‌ی ئه‌وان به‌کاریده‌هێنن، ڕاسته‌وخۆ له میدیاکانه‌وه په‌خش ده‌کرێن.
به‌بڕوای من....ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد بێ‌باك و نه‌ترس بێت، ئازا‌و بوێربێت، پشتئه‌ستووربێت به خه‌ڵکی کوردستان نابێت له به‌کارهێنانی وشه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان سڵ بکاته‌وه یان شه‌رم بکات. ده‌بێت پێداگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاتی خۆی عێراق ده‌ستکردی ئینگلیز و هاوپه‌یمانانی بووه، ئینگلیزیش زۆر چاك دانی به‌و راستییه‌دا ناوه و زۆر باش ده‌زانێت. ئێستایش پاش سه‌ده‌یه‌ک خه‌ریکه ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه دووباره‌ده‌بێته‌وه. هه‌لێك بۆ باشووری کوردستان ڕه‌خساوه که ده‌توانێت بێ‌ترس چاره‌نووسی خۆی دیاریبکات که له سه‌ربه‌خۆییدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
هیچ مافێکی مرۆڤی و سیاسیمان له کوسۆڤۆ و فه‌له‌ستین که‌متر نییه!!!
تکای دڵسۆزانه و هه‌ست به خۆبه‌رپرسیاریشم بۆ هه‌موو میدیاکاران که:ـ
1. نه‌خۆیان وشه‌ی جێناکۆك به‌کاربهێنن و نه ڕێگه‌ش به‌هیچ که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی بده‌ن به‌هه‌ڵه ئه‌م وشه‌یه به‌کاربهێنن.
2. کوتله کوردیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی ئێراق، ئاگادار بکه‌نه‌وه که ئه‌مه ئه‌رکی سه‌کۆی کورده له په‌رله‌مانی ناوه‌ند، زۆرترین کاری ئه‌وان له به‌غداد داکۆکی کردنه له ناوچه داگیرکراوه‌کان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ میدیاکان هێنده‌ی سه‌رقاڵی ناو هه‌رێم و بابه‌ته که‌سایه‌تی و حیزبیه‌کانی ناو شاره خۆجێیه‌کانن، به‌تایبه‌تیش ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌کانی زوربه‌یان له شاری سلێمانی قه‌تیس کراوه‌و، دیاره ئه‌مه‌یش هۆکاری ماددی وسیاسی و هۆشیاری و...هتد هه‌یه.
3. ڕای گشتی کوردستان بورووژێنن و بیکه‌نه سه‌ردێری هه‌واڵه‌کان، که کوتله کوردیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی ئێراق، بۆ هیچ جۆره هه‌ڵوێست و داواکاریه‌کیان نیه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی هه‌ر سێ پاریزگای دیاله و تکریت و موسڵ، که له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، له‌و بوجه‌یه‌ی وه‌ریانگرتوه چه‌ندی بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کان، ته‌رخان کراوه؟ که ئه‌م پرس و ڕوونکردنه‌وانه ده‌بنه پاڵپشتیك بۆ خۆپیشاندانی خه‌ڵکی ناوچه داگیرکراوه‌کان.
دوا تکام بۆ کارگێڕانی میدیا کاران ئه‌وه‌یه که به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێك چاوێك به بابه‌ته‌کانیاندا بخشێننه‌وه، تابتوانن خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ کاره‌کانی خۆیان بکه‌ن. ئاگادار بنه‌وه له‌و وشه و زاراوه نه‌شاز و نامۆیانه‌ی که به زۆر ده‌ئاخنرێنه بابه‌تانیانه‌وه ده‌بێته بارێکی گران و ماڵ به سه‌ر خۆیان و خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. هیوادارم ئه‌مه‌ی که ده‌یڵێم به ڕه‌خنه لێم وه‌رنه‌گرن، مه‌به‌ست ته‌نیا بۆ باشترینه.
Email:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست