مەلا بەختیار ساڵی ١٩٨٦ دەپەرێنی، وەک چۆن مامی ١٩٦٦ی دەپەراند!

Saturday, 22/11/2014, 12:00

2263 بینراوە


ئیمرۆ لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی قەرەتەپە، تەلەفزیۆنی گەڵی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وتارێکی مەلا بەختیاری بە زیندویی پەخش کرد.
خاڵێکی ئێجگار گرنگ جێگەی سەرنج بوو، ئەویش کە گوتی "ئێمە شۆرشمان کرد و سەریشمان خست "، ئەو رستەیە پێویستی دەکرد بەم شیوەیە دارێژرێ "ئیمە شۆرشمان کرد و خەیانەتیشمان کرد"، بۆ؟
لە سەرەتای هەشتاکان مەلابەختیار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەندامی ناوەندی کۆمەڵەی رەنجدەران بوو. یەکێ بوو لەو سەرکردانەی هەوڵی لاوازکردنی بە کوردستانی بوونی ئەو هێزەی دەدا، هاندەرێکی سەرەکی بوو لە بەهێزکردنی گیانی عیراقچێتی. کەسێکی کارا بوو لە هاندانی گرژیی، روحی تەکەتول، روخاندنی ورەی کادیران بۆ نەمانی متمانە بە سەرکردایەتیەکەی، تەقەلای بێ وچان بۆ کۆکردنەوەی لایەنگر و دۆست بۆ دامەزراندنی رێکخراوێکی تازە لە ساڵی ١٩٨٦ لەناو دڵی یەکێتی نیشتیمانی بە ناوی ئاڵای شۆرش. ئەمە هۆکارێکی گرنگ بوو لە وازهێنانی هەندێک لە کادیرانی کۆمەڵەی رەنجدەران بە تایبەتی لە سنووری هەولێر، هەندێک گەرانەوە شارەکان خۆیان تەسلیم بە رژێمی بەعس کرد، هەندێکی دیکەیان لە گوندە ئازادکراوەکان دانیشتن و برێکیش رویان لە هەندەران کرد.
لەبەری قەراغ کاتێک مەلا بەختیار خەرێکی خۆ ئامادەکردن بوو بۆ ڕاکردن بەرەو ئێران، هەمان شەو لەلایەن ‌هێزی پێشمەرگەی یەکێتی بە ١٨ هەزار دیناری عیراقی ئەو کاتەوە گیرا، ئەوەی بە پارەی شەخسی خۆی لە قەڵەم دا. لە یاخسەمەر لە زیندان ڕایکرد، هەمان شەو لەبناری پیرەمەگرون بەرەو سلێمانی لەلایەن هێزی پێشمەرگە دووبارە گیرایەوە.
پلینۆمێک رێکخرا بۆ بڕیاردان لەو تاوانە لە بەرگەڵوو لە ساڵی ١٩٨٦. بەشداربوانی پلینۆمەکە کۆک بوون لە ناساندنی مەلا بەختیار بە خەیانەتکار و ئیعدام کردنی، بەڵام پلینۆم جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارەی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی هێشتەوە. پاشان مەلا بەختیار ددانی بە تاوانەکانی دانا، بەرائەتی دا بۆ ئەوەی ئیعدام نەکرێ، بەڵام گیرا هەتا دوای ئەنفال لە ئێران بەرەڵاکرا. لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە: ئیتر دەبێ ئەم کەسە چ شۆرشێکی کردبێت و سەری خستبێت؟ یان دەیەوێ باز بەسەر رووداوەکانی مێژوودا راستەکاندا بدات، هەر وەک چۆن مامی بازیدەدا بەسەر ساڵی ١٩٦٦ کاتێک دەکەوتە گێرانەوەی مێژوو.

لینکی بابەتەکە:

مەلا بەختیار: كەمئەندامبووەكانی سەنگەر سەلماندیان، پێشمەرگەن‌و هەر بەپێشمەرگەیش دەمێننەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە