دروست بۆنی دەسڵات ‌یان چەمکی گەشەکردنی دەوڵەت

Thursday, 22/05/2014, 12:00

1922 بینراوە




ەمەڵبەندیک یان خانەیەکی بچوکەوەیە ‌ناوچەی ناوک بەو ناوچەیە دەگوترێت کە دەوڵەت تیێداو لە دەوروبەریدا دروست دەبیت خەسڵەتی دیاریکراوجیاکەرەوەی هەیە. ‌گرنگترینیان فرەیی دەرامەتەکانی، دەستەبەربوونی فاکتەرەکانی هێمنی و ئارامی، توانای پەیوەندیکردن بە دەوروبەرەوە وە دەستەبەربوونی دەبن، ‌یەکەمیان توانای دابڕانی کۆمەڵە مرۆڤێک لەوانی تر, ئەمەش یارمەتی ئەوەدەدات کەبتوانن پیکەوە بژین و پەیوەندی زۆرتریان لە نیواندا دروست ببیت و هاوئاهەنگی رۆشنبیرییان لە نێواندا دروست ببێت ئەو زەویەش لە سەری دەژین مۆرکی خۆیانی لە سەرە، دووەمیان ئەو ناوکە بەم ڕەوشەی هەیەتی پارێزگاریەکی سروشتی دەستەبەر دەکات بۆ ئەو کۆمەڵە خەڵکەی لەسەری دەژین، لەدژی هەرپەلامارو هیرشێکی دەرەکی، کە کار لە گەشەی ڕۆشنبیری ونەتەوایەتییان بکات. لەم ناوچەیەی ناوکداچڕی دانیشتوانی تێدا بەرزدەبێتەوە. وە لە هەمان کاتدا ئاستی شارستانییان گەشە دەکات، بە هۆی ئەو کارە شارستانیەتانەوە کە دەیکەن. ‌بەو هۆیەوە دەسڵاتیک بۆ کۆمەڵەکە دروست دەبیت، سوپا دادمەزریت کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەسڵاتی سیاسی ناوکەکە دەکات. بەڵام گەشەکردن و بوژانەوەی فەرمانی کارگێری، لە پایتەختە نیشتمانیەکاندادەگەڕیتەوە بۆ وابەستەییەکەی بە فەرمانە سیاسیەکەوە، ‌جگە لەو پایتەختە هەرێمایەتیانەی کە خۆجیی بەڕێوەدەبرین، ئەوانەشی کە نیشتمانین و بە تایبەتی هەڵدەبژێردرێن بۆ ئاڕاستەکردنی سیاسەتی دەرەوە، وەکو ئەوانەی و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و زۆرینەی پایتەختە نیشتمانیەکانی دەوڵەتانی ئەمڕۆ، گەورەترین وو گەشاوەترین شارن لە و وڵاتەکەدا.
لە چاو ئەوانەی جیهان ناسیبوونی لە کۆندا، گەشەکردن و گەورەبوونیش دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی لە پاڵ فەرمانکارگێڕیەکەدا. ‌ڕەنگە لە سەرەتادا بیربۆئەوە بڕوات کەسنوورە سیاسیەکان وەک دیوار یان شورایەک وابن دەوری زەوی ووڵاتەکەیان دابێت، بەڵام ڵەراستیدا وا نین، سنوورەکان هێڵن لەسەرنەخشە دەکێشرێن بۆ دیاریکردنی ئەو زەویانەی کە وڵاتەکە دەسەڵاتی بە سەریدا هەیە و بەکاری دەهێنێت و سودمەندە ڵێی، ڕووبەرە ئاوییەکانی وەکو دەریاچەو ڕووبار و جۆگە کانیش هەر سەر بە زەوی ووڵاتەکەن.
‌بە درێژای هەزار و چەند ساڵیکە زۆربەی هەرەزۆری کورد ماڵ ویران و سەرگەردانە کۆشتن وبرین بۆوەتە بەشیک لە چارەی، زوردەمیکە ئەم ڕووداوە دژوارە دوور لە شارستانیانە سەپاندراوە بە سەرماندا. کەوابێت پێویستە هەموومان خەباتێکی مۆدێرن بۆ وە دەستهێنانی چەمکی سیاسەت دەوڵەت بگرینە بەر. خەباتەکەمان گرێ نەدەین بە کێشەی ناوخۆیی وڵاتەداگیرکەرەکان، وەک ئەوەی پێشان نەدەین کە کەمینەیەکین لەو وڵاتانەو دەبێت کێشەکان لە چوارچێوەی ناوەندەوە چارەسەر بکرێت. ئەمەش بە هەوڵدان و بە یکریزی و یەکگوتاری و چالاکی لۆبی کوردی لە ئاست جیهاندا دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە