هەواڵێک و داواکاریەک لە سەرجەم ئازادیخوازو نیشتمناپەروەرانی کورد و مرۆڤایەتی

Sunday, 16/08/2009, 12:00

2204 بینراوە


بە پێی هەواڵێکی باوەڕپێکراو کە لە کاناڵێکی تایبەتەوە بەدەستم گەیشتووە، جەعفەر بایازیدی ناسراو بە جەعفەر کۆمەڵە خەڵکی ناوچەی شنۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە ساڵی 1996 و بەر لە 31ی ئاب لە ناو شاری هەولێردا لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە دزراو بێسەروشێن کرا، ئێستا و دوای زیاتر لە 13 ساڵ سەرەداوێک لەم ڕوداوە دەست کەوتووە.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە لایەن کەسێکی نزیک لە مرۆڤکوژەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستم گەیشتووە باس لەوە دەکات کە کەسێک بە ناوی جەعفەر کۆمەڵە چەند ساڵە لە زیندانی ئاکرێ ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان دا ژیان بەسەر دەبات.
ئەم سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە جەعفەر تا ئێستا بڕیاری ئازادکردن یان پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی پێنەدراوەو لە لایەکی تریشەوە هیچ کەسێک نییە لەم بوارەدا دیفاعی لێبکات!!
من لە لایەن خۆمەوە داوا لە دۆستان، نیشتمانپەروەران، ئازادیخوازان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەروەها ئەندامادەکەم کە و هەواڵنێرانی کوردستانپۆست دەکەم کە بەهەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت کار بکەن بۆ ئازادکردنی ئەم مرۆڤە بێتاوانە کە ماوەی زیاتر لە 13 ساڵە لە زیندانی ئاکرێ دا ژیان بەسەر دەبات.
تێبینی: ئەم وێنەیەی سەرەوە وێنەی جەعفەر بایەزیدی (کۆمەڵە) یە
دۆستێکی دێرینی جەعفەر کۆمەڵە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە