مەسعود بارزانی، دەبێت مل بدات!

Sunday, 30/05/2010, 12:00

1344 بینراوە


لەکەناڵی تەلەفیزیۆنی پارتی دیموکرات (کوردستان تیڤی)ەوە، سیمانی توورە مۆنی مەسعود بارزانیم بینی، زانیم شتێکی ئەوتۆی پێ نییە کە وەک مژدەیەک بدات بەخەڵکی هەرێمی کوردستان..
بەڵام دەکرێت لەکۆی قسەکانیدا دوو خاڵ بخوێنینەوە، بۆ خۆی هاتنە پەرلەمان بۆ قسەوباس لەبەرەی سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات لەوەوە سەرچاوە دەکرێت کە ڕۆژنامەکان و ئۆپۆزسیۆن لەمەوبەر مەسعود بارزانیان بەوە تاوانبار دەکرد کە چوونەکانی بەنهینی دەکات و لەخەڵکی دەشارێتەوە و حساب بۆ نوێنەرانی خەڵک لەپەرلەمان ناکات. کەواتە دەتوانیین بڵین ئەم هەنگاوە و ئەو هاتنە بەهۆی زۆر و فشاری ئۆپۆزسیۆنەوەیە، هاتۆتەوە هۆش خۆی..
خاڵی دووهەم، هاتنە پای ئەوەی کە ڕۆژانامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن مەسەلەکەیان گەیاندە دەرەوەی سنوور، بەتەشخیس ڕیکخراوی ئەمنیستی ئەنتەرناسیۆناڵ، ئەوەیان دەربڕیوە کەدێن بۆ لیکۆڵینەوە، بۆیە ئەو هیچی بۆ نەماوەتەوە، ئەوە نەبێت فەرموو لەسەر هاتنی پسپۆرانی بیانی بکات تا لەمەسەلەی تیرۆری سەردەست عوسمان، بەشدار بن، ئەمەش بۆ دوو رۆژی تر دەیکات بەدەسکەوتی خۆی. بەڵام هەرچۆنیک بێت بەخۆشی خۆی ئەمەی نەکرد..
لەباقی قسەکانیدا بەتایبەتی لەمەسەلەی تیرۆری سەردەشت عوسمان، هیچی نوێ نەدا بەدەستەوە، جووینەوەی بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی بوو. کەلەلایەن ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و سەربەخۆ نەک قبووڵ نییە و نەکرا، بەڵکوو لەم خاڵەدا جێی داخە دوای ئەو هەموو فشارە پیاداچوونەوەی بەهەڵوێست خۆیاندا نەکردۆتەوە!١
لایەنی گرنگ لەقسەکانیدا ئەوە بوو هێرشی ناراستەوخۆی کردە سەر ڕۆژنامەنووسان و ئۆپۆزسیۆن، بەبێ ئەوەی پەنجە بخاتە سەر خاڵەکان و ناویان بهێنێت و مەبەستی کێیە! ئەمەش ناڕاستگۆییە دەردەخات و بەپێچەوانەی لەسەرەتای پەیڤەکانییەوە ئەوەی دەربڕی کەهاتووە چەند قسەی ڕۆشن بکات!!!
--------
قسەکانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نەک سەرۆکی هەرێم، لەهۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی شەممە ٢٠١٠.٥.٢٩ کردنی، لەکەناڵی تەلەفیزیۆنی کوردستان تیڤی پیشاندرا..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە