تاڵه بانی له هه ردوو دینان بوو، نه سه رۆکی کورد بوو نه عه ره ب!

Tuesday, 25/12/2012, 12:00

2172 بینراوە








زۆر به ی سیاسه تمه دارانی دونیا و عه ره بی ، وه ئه وه ی له نزیکه وه مامه ڵه ی له گه ڵ تاڵه بانی کردوه ئه و راستیه ی بۆ ده رکه وتوه که تاڵه بانی وه کو کوردێک بۆ مه سه له ی کورد له به غدا کاری نه کردوه هه رچه نده ئه و پۆسته ی وه کو ده ستکه وتێکی نه ته وه یش به ده ستهێنابو. ئه گه ر سه رنجێ بده ینه لێدوانه کانی هه مو ئه و لێپرسراوه سیاسیانه ی چ له سه ر ئاستی عیراق وچ له سه ر ئاستی دونیاش لێدوانیانداوه دوای تێکچونی باری ته ندورستی و ئیفلیجبونی تاڵه بانی، ئاماژه به و راستیه ده که ن:

چاودێر: بایدن بۆ تاڵه بانی: تۆ نیشتمانپه روه رێکی مه زنی عیراقی و دۆستێکی راسته قینه ی ئه مریکای". )
خه ندان، چێگری سه رۆکی ئه مریکا "هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌ دوای یه‌كدا توانای خۆت ده‌رخست بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كان نه‌ك په‌رتبوون و دابه‌شبوونیان و سه‌لماندت كه‌ تۆ ده‌نگی هه‌قیت و هه‌میشه‌ هه‌ق باڵاده‌ست ده‌كه‌یت.

http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=48268&Jor=2#.UNk_9cIU_AA.email


جارێكی تر له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا رۆڵێكی كاریگه‌ر و زۆر گرنگت ده‌بینی له‌ چه‌سپاندنی ئاشتیی، رۆڵێك كه‌ ئێمه‌ و هه‌موو عیراقییه‌كانیش هه‌میشه‌ هه‌ر له‌ تۆیان رابینیوه‌ ئه‌و رۆڵه‌ ببینیت".)

له چه ند هه فته ی رابردو پێش ئه وه ی تاڵه بانی له گروگاڵ بکه وێت وتی " ئه و که سه بێ عه قڵه داوای سه ر به خۆی کوردستان بکات ".
ئه و راستیانه ئه گه ر هاتو ئیمه وه کو کورد دانی پیادابنێین یان نا، یاخو هه وڵده ین بیشارینه وه، ئه وا له و هه وڵه سه ر که وتو نابین له به ر ئه وه ی گه وره و بچوکی روداوه کان و لێد وانه کان له مێژودا تۆمارکراوه.
له میدیای ینک زۆر هه وڵده ده ن ئه و لێدوانانه زه ق بکه نه وه و ئاماژه به گرنگیه تی ده وری تاڵه بانی بده ن له عیراق، که وا ده ورێکی سه ره کی هه بوه وه شوێنه که ی که س ناتوانێ پری بکاته وه.
سه ره رای ناکۆکی و دوبه ره کیه کان له گه ڵ نه یاره کانی میلله تی کورد هه ندێ راستی هه یه پێویسته دانی پیادا بهێنین . نه ته وه ی عه ره ب له میژودا له رۆژهه ڵاتی ناوه راست تاوانیویه تی به ده یان کیانی سیاسی سه ربه خۆ بۆ خۆی بینا بکا، به ده یان ده وڵه ت دروست بکا به بێ بونی تاڵه بانی،عیراق له سه ره تای سه ده ی رابردو کرا به ده وڵه ت به بێ ئه وه ی تاڵه بانی ده ستی تیا هه بێ، له زه مانی سه دام هێزی موعاره زه له عیراق ده وری هه بو وه خاوه ن بیناغه ی جه ماوه ری خۆیان بون به بێ تاڵه بانی، سه ره رای ئه وانه ش بونی ئۆپۆزسیۆن له وڵاتانی عه ره بی و به هێزی بونی هێزی میللی به ره نگاری بونه وه به دژی ده سه ڵاتدارانی دیکتاتۆری عه ره ب له و وڵاتانه دا له جموجۆڵێکی گه رم و گوڕه بۆ نمونه سوریا، میسر ، تونس و لیبیا وهیتر ...به بێ تاڵه بانی، ده توانم به هه زاران هه زار نمونه ی که یه ک له دوای یه ک رێز بکه م که نه ته وه ی عه ره ب وه کو ده ستکه وتی سیاسی به ده ستی هێناوه له ناوچه که به بێ ئه وه ی تاڵه بانی یه ک زه ره ش ده وری تیا هه بوبێ . بۆیه ش نه ته وه ی عه ره ب ئه و جۆره تێروانینه یان نیه بۆ تاڵه بانی که میدیا کوردیه کان به تایبه تی میدیای ده سه ڵاتداران ده یانه وێ موجامه له ی درۆی ده سه ڵاتدارانی عیراق بۆ تاڵه بانی، لێکدانه وه ی تری بۆ بکرێ و به شێوه یه کی که، وێنه که بگه یه نن به خه ڵکی سه ر شه قامی کوردی .
تاڵه بانی به درێژای ماوه ی که سه رۆک کۆماری عیراق بو هیچ کاتێ ده سه ڵاته کانی خۆی به کار نه هێناوه بۆ ئه وه ی پێداگرێ له به ده ستهێنانی مافه نیشتمانی وه نه ته وه یه کان به تایبه تش ماده ی ١٤٠، تاڵه بانی چه ند چارێک له میدیاکان دانی به و راستیه داناوه که ده سه ڵاته کانی خۆی به کار نه هێناوه له کاتی پێویست، هه روها پێیوابو سه ر به خۆی کوردستان خه ونی شاعیرانه. تاڵه بانی به درێژای ماوه ی ده سه لاتی له به غداد هه ر خه ریکی کۆکردنه وه ی ماڵه روخاوه عیراقیه که بو، ئه و راستیه لایه نه سیاسیه کانی سه ر شانۆی سیاسی عیراق، به زلهێزه کانو نه ته وه ی عه ره بی، به باڵی علمانیه که ی و نه ته وه یه که ی و مه زهه بیه که شی هه ستی پێکردبو بۆیه ش توانیان ئه و خاڵه ی که له خودی تاڵه بانی هه یه ئیستفاده ی لێبکه ن بۆ مه رامه سیاسیه کان، یه ک له وانه ش مه سه له ی نیشتامانی و نه ته وه ی کورد بو که ده یانزانی تاڵه بانی خۆی لێ لاده دا و پێداناگرێ له سه ر به ده ست هێنانیان، ئه وه شیان ده زانی که ئه مه ته نیا بۆ پاراستنی کورسیه که ی و به رژه وه ندیه شه خسیه کانیه تی، بۆیه تاڵه بانی بۆ ئه وان ده ستکه وتێکی مه زن بو بۆ ئه وه ی به ئاسانی به کاری بهێنن به پۆستوپاره.
تاڵه بانی له کوردستانی پێش نه وه ته کان سکرتێری هێلی گشتی بو که خه تێکی یه کجار بێهێزی ناو یه کێتی بو، دوای نه وه ته کان که گه راوه بۆ کوردستان، له یه که م هه نگاودا ده ستی کرد به لێدانی پاشماوه ی کۆمه ڵه ی ره نجده ران که له پێش ئینتیفازه له قاسمه ره ش هه ڵوه شێندرابوه وه. له هه مانکاتدا هه وڵی به هێز کردنی خه تی هێلی گشتیدا به ده عم کردنیان به پاره و پۆست و هێنانه پێشه وه ی کورکانی و‌هێرۆ خوشک و زاواکه ی وه کو که سایه تی سیاسی به و جۆره یه که م هه نگاوی بو بۆ بردنی یه کێتی نیشتامنی به ره و گه نده ڵێ و حوکمی بنه ماڵه یی بو.
له دوای نه وه ته کان گه وره ترین کاره سات که به سه ر میلله ته که هات شه ری براکوژی بوله نێوان تاڵه بانی وه بنه ماڵه ی بارزانی، ئه مه جه گه له وه ی خوێنێکی ئێجگار زۆری بیتاوان رژا. له هه مان کاتدا بو به هۆی چاندنی تۆی قین و رق و دوبه ره کی له ناو میلله ته که، بێگومان ئه و شه ره هه روا به کتوپڕی له نیوان ئه و دولایه نه سه ری هه ڵنه دابو به ڵکو ره گی ئه و براکوژیه ده گه راوه بۆ ناکۆکییه کانی نێوانیان له ناوه راستی شه سته کانی سه ده ی رابردو که کۆتای هات به بونی تاڵه بانی به جاشی حکومه ت له ساڵی ١٩٦٦، ئه وه ی شایه نی گوتنه ئه وه یه که له و ساڵه شدا له ئه نجامی دوبه ره کی ئه و دو لایه نه به ده یان خه ڵکی بێتاوان شه هید کرا و به ده یان که ڵه پیاوی ئازای ئه و میلله ته بو به سوته مه نی ناکۆکیه کانی نێوان ئه و دو لایه نه.
ناکۆکیه کانو دوبه ره کیه کانی نێوان بارزانی و تاڵه بانی هێور بوه وه به دابه شکردنی کوردستانی نیوه ناچل و دابه شکردنی به به دو که رته وه تا وه کو ئه ورۆ،. دوای ٢٠٠٣ ئه و ناکۆکیه زیاتر هێور بوه وه، کاتێ که تاڵه بانی له سه ر پشکی نه ته وه ی کورد پۆستی سه رۆک کۆماری وه رگرت له عیراق. به م جۆره مه یدانی سیاسی کوردستانی نیوه ناچل بۆ ماڵی بارزانی به جێهێشت.
جگه له وه ی تاڵه بانی خۆی دزیه وه له مه سه له ی نیشتمانی و نه ته وی کورد به ڵکو چاوی پۆشی له هه مو گه نده ڵیه کانی ئیداری و سیاسی و ئابوری و کۆمه ڵایه تیه کانی چ له سه ر ئاستی عیراقو چ له سه ر ئاستی هه رێمیش رویان ده دا ،وه بێ ده نگ بو له و نه هامه تیانه ی که به سه ر گه لانی عیراقدا هات به هه مو پێکهاته کانی.بۆیه ش تاڵه بانی له ژیانی سیاسی توانی سه رکه وتو بێ له گه یشتن به پۆستو کورسی باڵا و پاره، به ڵام سه رکه وتو نه بو به گه یشتن به دڵی نه میلله تی کورد و نه میلله تی عه ره بیش بۆیه ش ناتوانرێ وه کو سه رکرده یه کی نه کورد نه عه ره ب خوێندنه وه ی بۆ بکرێ.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە