شەهیدی قەڵەم دكتۆر عبدالستار تاهیر شریف

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

1847 بینراوە


لە شوباتی 2009 ئاگادار كراینەوە لە لایەن لیژنەى سەرپەرشتیاری تیپە میللەكانی شاری كەركوكەوە كە لیژنەكەیان ئامادەیە بە كردنەوەى خوولێكی تۆپێن بە ناوی شەهید دكتۆر عبدالستار تاهیر شریف كە تیپەكان پێكهاتبوون لە 56 تیپ و لەبەر ئەوەى كە ئەمانە تیپی میللین ئەو دەرامەتەیان نییە بۆ بەرێوەبردنی خوولەكەو دابینكردنی دیاری پێویست بۆ ئەو تیپانەی كە سەردەكەون بۆیە بنەمالەى شەهیدی قەڵەم ئامادەیی خۆی دەربڕى بە دیاری كردنی بودجەێیكی تایبەت بە پێی پێویست و لە سنوورێكی كراوە دا.

یەكەم یاری كرا لە یاریگاى خاك لە گەرەكی رەحیماوە (كە تەنها 300 مەتر دوورە لەو جیگایی كە شەهید تیرور كرا لێی) لە رۆژى 5-3-2009 كە ساڵیادی شەهید بوو و خوولەكە بەردەوام بوو لە كۆتایی دا دوو تیپ سەركەوتن بۆ یاری كردن لەسەر یەكەم و دووەم . كۆتایی یارییەكە لە 9-5-2009 لە هەمان یاریگا لە كات ژمێری 5 ئێوارە دەستی پێ كرد بە ئامادە بوونی جەماوەرێكی زۆر كە زۆربەیان رەحیماوەیی بوون.

دانانی وێنەێیكی گەورەى شەهیدی قەڵەم مەبەست لەم كارەش كە ئەنجام درا بۆ دووبارە بوونەوە بۆ خەلكی شاری كەركووك كە شەهیدی قەڵەم هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە