(چەندە ناشیرینى سەرۆك)

Thursday, 28/05/2009, 12:00

8327 بینراوە










تۆ سەمەرەترین مەخلوقى
دەرهاویشتەى ناشیرینترین ..
پەروەردەى سەر ئەم زەمینەى
هاوشێوەى تۆ هەرگیز نەبووە
لە خیانەت و سەر شۆڕیى
لە دزیشا خۆت یەكەمى
تۆ هەر دەگمەن و كەمینەى
بە هەموو وڵات تێر نابیت
چاوت بڕیوەتە خوێنم
گەر بڕیارە دوا ژەمت بێت
دڵنیا بە خۆم بۆت دێنم
ئەفسوس شێوەت هى مرۆڤە!
تۆ شایانى ئەم نرخە نیت
غەدرە ناوت بنێم ئاژەڵ
تۆ شایانى ئەم ناوە نیت
تۆ دەریا لوشى تێر نابیت
سەیرە كە هێندە چاو برسیت!
كە دەم لە سیاسەتیش ئەكوتیت
تۆ گەورە ترین مەترسیت
بە قەد مولولەى ناو جەستەت
بیرى ڕەش ڕایەڵ كراوە
لەو ناو كەللەى لە سەللە چوى
بە لاشەتەوە نووساوە
سەیرە هەر چى جوانى هەیە
لە بوونى خۆتا ئەیبینى
تۆ نەرجسیت و نازانیت
چەندى بڵێى ناشیرینى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە