حاكم قادر چى لە بەڕێز وەستا حەسەن دەوێت

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1773 بینراوە


خوێنەرانى ئازیز
ماوەیەك بەرلە ئێستا لە سایتە بەڕێزەكەى كوردستان پۆست ، بابەتێكى سەرنج ڕاكێشم خوێندەوە سەبارەت بە دامەزراندنى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى بۆ ، كە باسى لە كەم كردنەوەى دەسەڵاتەكانى بەڕێز وەستا حەسەن كردبوو ، منیش بۆ ئیسپاتكردنى ئەو ڕاستییە دەمەوێت بە ڕوونى باسى ئەو دەسەڵات كەمكردنەوەیە بكەم ، بەڵێ ڕاستە حاكم قادر بەشێوەیەكى بەرچاو دەیەوێت دەسەڵاتەكانى ئاسایشى سلێمانى بە تایبەتى بەڕێز كاك وەستا حەسەن كەم بكاتەوە و ئەرك و ماندوبوونەكانى ئەو بەڕێزە بە كەم سەیر بكرێت ، ئەیەوێت چیتر وەستا حەسەن لەوە زیاتر تەشەنە بەدەستەڵاتەكانى نەكرێت و لەبەر چاوى لایەنگرانى بەكەم سەیر بكرێت ، لەهەر بۆنەو كێشەیەكدا لە سلێمانى هێزەكانى ئاسایشى سلێمانى بەتەنها بەرەو پیرى ئەو مەسەلانە چوون و ئارامى شارەكەیان كەم تا زۆر ڕاگرتووە و كارمەندان و ئەفسەرانى ئاسایشى گشتى (سلێمانى) نەبراونەتە ناو ئەو كێشەو باسانەو نەخراونەتە ئینزارەوە ، بەڵام ئێستا و لەم بانگەشەیەدا حاكم قادر ئەفسەر و كارمەندانى بەڕێوە بەرایەتیى ئاسایشى گشتى خستوەتە ئینزارەوە و لە شەواندا بەسەر شەقامەكاندا بڵاوى كردوونەتەوە كە ئەویش لەلایەن چەند ئەفسەرێكى ئاسیشى گشتى یەوە سەرپەرشتییان دەكرێت بەتایبەتى لەلایەن ڕاوێژكارێكى حاكم خۆیەوە بەناوى بەختیار ، كە خودى بەختیار خۆى لایەنگرى بۆ لیستى گۆڕان دەكات ژێر بەژێر و كەسوكارەكەى ئاگادار كردۆتەوە كە دەنگ بە لیستى هاوپەیمانى نەدەن ، بەهەر حاڵ لێرەدا زۆر باسى بەختیار هەندەرانى ناكەین ، باسەكەمان لەسەر ئەركى ئاسایشە ، بەڵێ وەك ئەوەى ئاسایشى سلێمانى نەتوانێت بەئەركى خۆى هەستێت حاكم ئەم كارەدەكات ، لەهەمان كاتدا زۆرینەى ئەفسەرانى ئاسایشى سلێمانى بەهاتنە سەر شەقامەكان ناڕازین ، بەڵام بەگومانن لەم كارەى حاكم و ئەزانن ئەمە دژایەتى كردنى حاكم قادرە بۆ وەستا حەسەن ، نازانین حاكم چى لە وەستا دەوێت لەبەر ئەوەى كاك حەسەن خیانەتى بۆ ناكات و كەسێكى فیعلچى نییە بۆیە دژایەتى دەكات ، ئایا وەستا نەیتوانیوە ئەركى سەرشانى جێبەجێ بكات ، نەخێر ئەمە تەنها قینى حاكم قادرە بۆ وەستا حەسەن و كەوتۆتە ڕاكێشانى ئەفسەرەكانى ئاسایشى سلێمانى بەلاى خۆیداو لە ڕێگەى ئەو ئەفسەرانەوە دەیەوێت دژایەتى وەستا حەسەنى پێبكات و لەكەدارى بكات چونكە هیچ بیانوویەكى نییە بۆ لابردنى بەڕێز كاك حەسەن ، لێرەوە منیش دەڵێم بەخەڵكى سلێمانى نەهێڵن حاكم ئەم مەرامەى بێتەدى نەهێڵن وەستا حەسەن لە ئاسایشى سلێمانى دابڕێت و چەندرمەو چڵكاوخۆرەكانى خۆى بخاتە ئەو شوێنە . 
 ئەفسەرێكى ئاسایشى سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە