حاکم قادر تاوانبار و خائین و تاڵانچییشە

Sunday, 18/08/2013, 12:00

2380 بینراوە


قادر حەمە جان ناسراو بە حاکم قادر کە هیچ پەیوەندییەکی بە سەر قانون و یاساوە نیە، خۆی وتەنی هیچ حسابێکی بۆ ناکات، چۆنکە خۆی قانون و یاسایە.
قادر حەمە جان هەروەک لە بابەتەی کاک ئازاد فایەقدا هاتووە هەر خاوەنی ئەو بینایە نییە، کە باستان کردووە.. هەرچی ماڵ و موڵکی زانای قایمقامیش هەیە، کە دوایی لە ئاسایش کوشتیان، ئەو هەموو ماڵ و مەڵکەی زانا لە ڕێگەی مەحکەمەوە کە هەڕاج کرا، حاکم قادر کڕییەوە، چونکە حاکمەکان پیاوی خۆی بوون کڕیارەکانیش عەبە مامەی و حاجی سڵیمانی برای بوون لەگەڵ کازم و تایەر و کەریمە ڕیشە، هەروەها ماڵ و موڵکی بازرگانێکی بە ناوی شێخ حسەینی قولەرەیسیەوە داگیر کرد لە کانی بەردینە و وڵوبە و شێخ عەباس و سلێمانی و قولەرەیسی و لە قلیاسان زەویەکەی خەزوری دووجار ئیتفا کرد و دووجار قەربووی وەرگرتووە، قەرەبووی شاخی قەیوانی لە باشترین جێگا داوەتەوە بە حاجی تۆفیقی قەیوان کە شەریکیەتی و لە دوبەی ئیش دەکات. لە سلیمانی لە سەدا حەفتای ڕوکنەکان لە ڕیگەی شارەوانییەوە هی خۆین و خستیە سەر ناوی مامە عەبە و سڵەی برای و برا کوێرەکەی.
من چەندین بەڵگەم لایە لەسەر ئەمانە لە مێرسین لە تورکیا ئوتێلێکی پەنجا و دووقاتی هەیە، ئەوە وێنەکەیەتی بیبینن، کە نەجمەدینی حاجی محێدینی کۆنکرێتچی بۆی کڕیوە. من خۆم ناو ئەم ئوتێلەم دیوە ناوی ئوتێلەکە ڕیزیدن بلوە لە مەرسین لە تورکیا، لە لندن ئیقامەی هەیە بۆی کڕینی ئوتێل و ڤیلا لە دبی سێ بینای گەورەی هەیە لە جومیراو مرکز دبی جگە لە داگیرکردنی مەکتەبی فریشتە بۆ مٶلەکەی قەیوان تاوەر و لە مێرگەپان ڤیلایەکی بە شەریکەی تورکی لەسەر حسابی بازرگانیک دروست کردوە دوای ئەوەی  زەویەکەی لە کەسێکی تر بەزۆر داگیرکرد.
ئەگەر ئێوە ڕۆژنامەنوسن، یان هەر کەسێک کەمێک شەرەفی نەتەوەیی تێدا ماوە و لە خەمی پاشەڕۆژی نیشتیمان و خاکەکیدایە با بچێت وێنەی ئەو شوێنانە بگرێت، تا وەک بەڵگە بۆ پاشەڕۆژ بەکاربهێنرێت، نەک حاکم قادر خۆی، بەڵکو پێویستە هەموو کەسوکار و خزمەکانی لەسەر ئەو تاڵانیی و دزییە دادگایی بکرێن، بڕۆن بەدواداچوون لەسەر ئەوە بکەن و خەم سارد نەبن، نەک حاکم قادر هەموو بەرپرسەکان ئەم دزیی و خیانەتە لە خاک و نیشتمانی هەتک کراومان دەکەن. وەرن بپرسن و وێنەیان بگرن من وینەی ئوتێلەکەی لە مەرسینتان بۆ دەنیرم. بە دواداچوونی بۆ بکەن بزانن بە ناوی کێوەیە و چ نزیکایەتییەکی لەگەڵ حاکم قادر، یان کەسوکارەکەیدا هەیە.
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە