پەنا بۆ كێ بەرین ؟

Thursday, 25/06/2009, 12:00

1974 بینراوە


من لێرەدا وەك زیندانێكى سیاسى پێشنیاردەكەم با ((لیستى گۆڕان)) بكەین بە پەناى خۆمانو لە رێگەى ئەو لیستەوە دڵنیام داواكانمان جێبەجێ دەكرێت

زیندانیانى سیاسى لە هەرێمى كوردستاندا زۆر بێ پەنانو كەس خۆى ناكات بە ساحێبیان وەك ئەوەى بۆ گەلى كوردو كوردستان زیندانى نەكرابن , بە راستى حكومەتێكى بێ وەفایە سەربارى بێ وەفایى بێ حورمەتیش بەرامبەر ناوى زیندانیانى سیاسى دەكات وەك ئەوەى لەنێو پارلەماندا كرا لە لایەن بێ حورمەتێكى وەك نا (رەشید تاهیر) بەناو بریكارى وەزارەتى دارایى ,.زۆر حەیفو مخابن بۆ دەستەى باڵاى زیندانیانى سیاسى كە تا ئێستا وەك ئەوەى هیچیشى نەكردووە رێگە خۆش ناكات بۆ خۆپیشاندانێكى سەرتاسەرى بە مانگرتنەوە تاكو لایەكى راستى دەكرێتەوە لە زیندانیانى سیاسى هەرێمى كوردستان هاوشێوەى حكومەتى بەغدا كە یاسایەكى پڕ لە ئیمتیازاتى دەركردووە بۆ زیندانیانى سیاسى

دەك داوەشێى سەرۆكو حكومەتى هەرێم توخوا شەرم بەخۆتان ناكەن دەڵێن ئێمە لە بەغدا باشترین دیارە لە یەك شتا باشترن ئەویش ئەوەیە زیاتر گەندەڵترن و كەسیش رێگاتان لێناگرێت بەڵام ئاشكرایە چارەنوستان باشتر نابێت لە رژێمى بەعسى رووخاو ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە