لەكفرى تەنیا بەعسیەكان و مامۆستا بێ شهادەكان كار بۆ لیستى كوردستانى دەكەن

Sunday, 05/07/2009, 12:00

1745 بینراوە


ڕۆژانە سەیردەكەم وەختە دڵم بتەقێ یەكێتى وا ڕیسوا بوە كەس نیە سەلامى لێبكات و پارتى بوەتە ساحیبى مەڵبەند هندێ مناڵە وردكەى بەكرێ گرت تا پۆستەریان بۆ دابكوتن ئستا ئەوانیش پشیمان بونەتەوە و دەڵێن ڕوو لەهەر گەڕەكێ دەكەین خەڵك دەكاتە فیكە و هاوار لێمان و شەرم دەكەین ڕەسمى كەرە دێزەیە دابكوتین, هەندێ كەس دینە مەڵبەند مامۆستان ئەمەندە ناشیرین و عبوسن و فایلدارن لاى خڵكى دەڵێن ئێمە ڕیكلام بۆ لیستى كوردستانى دەكەین لەترسى ئەوەى كەشف نەبن شەهادەكانیان كڵاواتە نازانن وەزارەتى تەربیە خەریكى چییە و قسەى مەڵبەند بە فلسێ قەڵبە, هەندێ كەسى تریش دێن بۆ مڵبند خەڵكى بەجاش و كۆنە بەعسیان دەزانن چونكە لەكاتى بەعسدا هەر ئەوانە بون تەبەروع و تتوعیان بۆ بەعس دەكرد, یەكێتى بەدەردێ چوە لە كفرى مگەر خڵكى دڵسۆزى ئەو حزبە پێیناخۆشە چاریش نیە, حزبێ بوەتە جێى بەعس و جاش و نەخوێندەوار و دز و خائین و ناپاك هر واى لێدێ.دڵم وەختە دەتەقێ و بەخوا خۆمناگرم و قیر سیا دەكەم لەو ڕاتبە بابیبڕن دەچمە نوسینگەى گۆڕان دڵم لایانە و ئەمەندە پێمخۆشە دەڵێن قەرەباڵغە و خڵكى ئازاى لێكۆبوتەوە.
*كادرێک مەڵبەندى كفرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە