دادگایی كردنی گەندەڵەكانی فەرمانگەكانی دەربەندیخان بەڕێوەیە چاوەڕێ بن

Sunday, 13/03/2011, 12:00

1340 بینراوە




دەربەندیخان یەكێكە لەو شارانەی كە زۆرترین گەندەڵی تیاكراوە لەبەر ئەوەی ئەو شارۆچكە بچوكە ماوەیەكی زۆر ئیدارەی پاریزگای كەركوكی تیا بو لێرە ئەگەر پرسیارێك لە گێل ترین انسان بكەین(لە گەڵ ڕێزی گەورەمان بۆ هەموو انسانەكان) ئایا بەڕێوەبەایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی كەركوك ئیشی چی بو لە ناو شاری دەربەندیخان ئەگەر بۆ دزی كردن نەبێت وە هەر بەڕێوەبەرایەتی و دایرەكانی تریش بۆ هەمان مەبەست دروست كرابو بە ناوی ئیدارەی كەركوكەوە لە دەربەندیخان!
هەر كەسێك هەندێك ئەو رۆژانەی بیر بێت كە چی دەكرا لەو شارەدا ئەوا دەزانێت كە گەورەترین غەدر لەم كوردستانەدا لە خەڵكی دەربەندیخان كراوە ئیدارەی جەلالیە جەلادەكان نەك هەر بە دزی و تاڵانكردنی وڵات تێر نەدەبوون بەڵكو پەنایان برد بۆ زەبروزەنگ و هەموو شێوازەكانی چەوساندنەوەی خەڵك و كوشتن و بڕین و تۆقاندنی خەڵك كە بە وەحشی ترین شێوازی ترساندن و كوشتن كەوتنە گیانی خەڵك ئێستاش ئیتر ئەو كاتەیە خەڵك لیستێك بە ناوی داواكراوەكان ئامادە بكات و لە كاتی خۆیدا بدرێن بە دادگای خەڵك و خەڵك تۆڵەیان لێ بكاتەوە چونكە ئەوانە لە ناسك ترین كاتەكانی ژیانی خەڵكدا دزیان كردوە و خەڵكیان كوشتوە و هەرچیان ویستبێت كردوویانە لە كاتێكدا كە دەبو یان دەكرا بەو شێوەیە نەبن دزی نەكەن گەندەڵی نەكەن خەڵكی دەربەندیخان ئازار نەدەن حەڵك نەچەوسێننەوە گەنجی دەربەندیخان نەكوژن كە ئەگەر بەراوردێ بكرێت لە نیوان ئەو گەنجانەی بەعس كوشتویەتی لەم شارەدا و لە نیوان چەند ساڵی كەمی دەسەڵاتی كوردی تا ساڵی 1998 ئەمانە بەعس بەزێنن لە كوشتندا ئیتر چی ماوە بیكەن هەتا توانیتان دزیتان كرد بە ئارەزووی خۆتان كۆشكتان دروست كرد كارگەی خشت و لم و چەوتان هەیە زۆر پارەتان هەیە ماڵی جوانتان هەیە لە كاتێكدا گەنجی شار بە ئاواتی پیاسەیەكی سەر ئاوی سیروانە ئەویشتان داگیر كرد خەڵكی دەربەندیخان و گەنجی دەربەندیخان قەدەغەیە لێیان برۆنە هەندێك شوێنی سەر ئاوی سیروان لەبەر ئەوەی ماڵی بن علی و ناموبارەكی لێیە وە بە هەزاران مەتر دووجا زەویتان لە سەر خۆتان بە ئارەزووی خۆتان تاپۆ كرد لە هەر شوێنێك خۆتان بتانەوێ جەلادینە داگیركەرینە فاشیەكان هەی نازی و ئیرهابیەكان ئیرهابی ڕەسەن ئێوەن كاتێك ئێوە ئیرهابی بوون ئیرهابی لە كوردستان و عراقیش نەبو ئێوە باوكی ئیرهابیەكانن بەڵكو باوە گەورەی باپیرەی ئیرهاب ئێوەن لەوانیە كات مابێت بۆ ئەوەی بەر نەفرەتی خەڵك نەكەون مەرجیش نیە كاتی تەواوتان بەدەستەوە بێت چونكە خەڵك لێتان قبوڵ ناكات وەنابێت بیر بكەنەوە ئەو سەروەت و سامانەی كە دزیوتانە لە شوێنێكی تر دوور لە كوردستان بیخۆن تەنها بۆ ئاكادریتان دەڵێن كە لیستی هەموو گەندەڵەكانمان ئامادەكردوە دەیدەین بە ئەنتەرپوڵ وە پۆلیسی نێودەوڵەتی گوێتان دەگرێت جارێكی تر پەلكێشتان دەكەینەوە بەردەم دادگای خەڵكی كوردستان هەتا زووە خۆتان ڕێگای خۆتان پاك كەنەوە ئەكەر كات مابێت تەنها ڕێگاو تەنها چارەسەر خۆبەدەستەوە دانە بۆ ئیرادەی خەڵك رادەست كردنی ئەو سامانە دزراوانەیە بۆ دەستی خەڵك تاكە ڕێگە چارە ئەوەیە لەوانەیە بتوانن بەو شێوەیە ژیانی خۆتان بكڕنەوە بەڵام ئەوەشتان بیر نەچێت كە ئێوە ئەی گەندەڵ و دز و دەخەڵەكان ئێوە هەموو شتێكتان لە كیس دا لە پێناوی پارە هەموو شتێكتان فرۆشت بۆ ئەوەی پارەی خەڵك بدزن ئێوە كەرامەت و شەرەفتان لەكیس چوو لەدەستتان دا ئێستا گەل سەربەرزە و گەل خاوەنی پیرۆزی و كەرامەتە و ئێوەش دۆڕاو و بێ كەرامەت خۆتان ویستان وابێت واتان دەزانی پارە كەرامەت دەكڕێتەوە هەی نەفامینە هەی بەد عەقڵینە ئێوە گەوجن كاسن نەزان و جاهیلن كەسێك دز بێت وە دزی لە هەژارانی وڵاتەكەی خۆی بكات خاوەنی هیچ پیرۆزیەك نیە وە ئێوە تازە نایەنەوە هۆش خۆتان چونكە هەست و بیریشتان لە كاركەوتوە سامانی خەڵك بیگەڕننەوە بەبێ ئەوە هەیهات بتوانن لەناو شاردا بژین چونكە خەڵك زۆر پڕە و لێی دەڕژی.
ئێوە ئەی دز و گەندەڵەكان بە گەراندنەوەی سامانی دزراوی خەڵك بۆ خەڵك پێدەچێت هەندێكتان بەشێكی كەم لە كەرامەتان بدۆزنەوە چونكە لە مێژە كەرامەت و مرۆڤایەتیتان وون كردوە ئێوە كە نەتوانن نە لەم شاردا وە نە لە هیچ شوێنێكی ئەم دنیایەدا بە ئاسودەەیی ئەو پارە دزراوانە بخۆن كە ناتوانن بە ئاسودەیی لەو خانوانەدا بخەون كە بەدزی كردووتانە نەتوانن بە ئاسودەیی سەیارەكانتان لێبخوڕن نەتوانن بە ئاشكرا خۆتان بكەنە خاوەنی پڕۆژەكانتان ئەی ئیتر بۆ چیتانە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئێمە وەكو ستافی ویكلیكس لە ناو شاری دەربەندیخان دەزانین لە ناو شارەوانیدا فەرمانبەری دەست پاكمان هەیە وە لە شوێن و فەرمانگەی دیكە خەڵكی باشمان هەیە كە دەستیان پیس نەبوە بەڵام ئەوەی كە دەستی خستۆتە بینی خەڵكی هەژار بۆ خنكاندنی خەڵكی دەربەندیخان جەماوەر داری تۆڵەی لێدەدات خەڵكی دەربەندیخان هەڵدەواسێت بە داری گەلدا خەڵكی دەربەندیخان ناهێڵێت یەك دیناری دزراوی بروات وە دینار دیناری وەردەگرینەوە و لیژنەیەك لە سەرجەم چین و توێژەكانی دەربەندیخان پێكدەهێنین و ئەو سامانەی كە وەریدەگرینەوە دابەشی دەكەین بە سەر هەژارەكانی ناو دەربەندیخاندا.
لەوانەشە لای هەندێك لە گەندەڵەكان ئەمە بیركردنەوەیەكی سەیر بێت هیچ سەیر نەبێت بەلاتانەوە كە بن على و موبارەكی ناموبارەك و قەزافی و علی عبدالله ێالح و هەموو ئەوانەی كە لە داهاتوودا سەرەیان دێت یان ئێستا سەرەیانە دەبێت سامانەكانیان بگەڕێننەوە؟
خەڵكی دەربەندیخان چاك دەزانن تەنها ئەو خانووەی ماڵی حسن شیخانی تیایە بە 150 ساڵ پارەی مووچە ناتوانێت دروستی بكات ئێمە زۆر سەیرە بەلامانەوە چۆن لە رووی دێت تەنانەت لە ناو ماڵ مناڵی خۆشیدا سەر هەڵبڕێت ئەو كە ئەو هەموو دزیەی كردوە چۆن شەرم ناكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئێمە ئەو لیستەی كە ئامادەمان كردوە لە بەر هەندێك هۆی تایبەت ئێستا بڵاوی ناكەینەوە كە یەكێك لە هۆكان ئەوەیە كە نامانەوێ گەندەڵەكان خۆیان حەشاردەن یان هەڵبێن چونكە هەندێك ناومان لایە تا ئێستا لای خەڵك زۆر ئاشكرا نەبوە كە گەندەڵی كردوە بەڵام دیكۆمێنتی لای ئێمە هەیە وە تەنها بۆ بەرچاو روونی خەڵكی كوردستان دەڵێن كە لە زۆربەی دایرەكانی دەربەندیخاندا گەندەڵی كراوە بە تایبەت و زۆر تایبەت شارەوانی وەپاش ئەو تاپۆی دەربەندیخان وە خەستەخانەو تەندروستی دەربەندیخان وە پاش ئەوانیش كارەبای دەربەندیخان وە گەندەڵیەكانی كارەبای دەربەندیخان زۆر كونن تا ئێستا دیكۆمێنتەكانمان لاماوە وە وسیتگەی كارەی كارەبای دەربەندیخانیش پشكی گەندەڵی هەیەو لە ناو یەكێتیدا ئەزمەی پیاوە بۆ چەندین ساڵە ێمد یاسین بەرێوەبەری ئەو ویستگەیە وە هەنیدیك دایرەی تر گەندەڵیان هەیە ئێستا ناوی نابەین كە تایبەتە بە سیاسەت و پرۆگرامی خۆمانەوە وە سەرەرای ئەوانەش ناوی سەرجەم دز و گەندەڵەكانی مەڵبەندی دەربەندیخانی یەكێتی و كۆمیتە و ناوچەی پارتیشمان لایە بەڵام سەرجەم ناوەكان دادەنێین بۆ كاتی تایبەت و دیاری كراو لە كات ژمێری سفردا وەكو تەقینەوەك بڵاوی دەكەینەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە