ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پاره‌یان له‌ بانکه‌کاندا نه‌هێشت

Saturday, 06.27.2009, 12:00

893 بینراوە


به‌داوای لێبوردنه‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ پێویستیی به‌ ڕاستکردنه‌وه‌ بوو، که‌ ته‌واوی هه‌واڵه‌که‌ ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ: هه‌روه‌ک پێشتر رامانگه‌یاند، که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌تایبه‌تیی به‌ فه‌رمانی مه‌سعود و نێچێره‌ڤان بارزانی مانگی ڕابردوو، هێزه‌کانی پاراستن چوونه‌ ناو بانکه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و شوێنه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، هه‌رچی پاره‌یه‌ک تێیدا هه‌بوو، ده‌ریان هێنا، به‌ ڕێژه‌ی 80% یان برده‌ سه‌ری ڕه‌ش و ئه‌ویتریان تێداهێشته‌وه‌، ئه‌م کاره‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، که‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه‌، که‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا، ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌کاندا بگرن و خه‌ڵکی کوردستان به‌ لاتیی و نابووتی به‌جێ بهێڵن.