با چیتر بوختان بە بارزانى نەكەین!!!!

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1638 بینراوە


زۆرن ئەوانەى بۆ پاراستنى بەرژەوەندیە شەخێیەكانى خۆیان ئامادەن هەموو شتێ بكەن بەبێ گوێدانە داب ونەریتى كۆمەڵگا وبێ گوێدانە یاسا و بەها مرۆیەكان، لەم نووسینەدا دەمەوێ زیاتر باس لەو ناموسەقەفانە بكەم كە لێرەو لەوێ كە گوایە دوو كتێبى سەقەتی وەك خۆیان سەقەتیان خوێندۆتەوە دەیانەوێ لەرێگاى ئەو فیكرە ئێكسپایەرەى هەیانە خەڵكى پێ چەواشە بكەن، لە بەختى ئەوانیش ئەم میللەتە داماوە بەشێكى زۆرى نەخوێندەوارە ئەوەى خوێندەواریشە (ناڵێم هەمووى) رۆشنبیریەكى ئەوتۆى نیە كە بتوانێ بەشێك لە ناراستى و هەڵەكان راست بكاتەوە، ئەو بوختانانەى بەبارزانیەوە ئەكرێن هیچ ویژدانێك قبووڵى ناكات، گەر تەنها ویژدانى خۆفرۆش و هەڵپەرست و جاشقەڵمەكان قبوڵى بكات كە بێ گومان ئەوانیش لە بێ ویژدانى كاسە لێسیانە، ئەوەتا بارزانى بەبێ ئەوەى ئاگاى لە هیچ هەبێ كۆمەڵێك كاسەلێس درۆ و بوختان بە دەمیەوە ئەكەن كە بێگومانم لەوەى ئێستا زیندوو بایە سەرى سووڕ دەما لەو هەموو قسانەى كە بەناو بارزانیەوە دەوترێت با یەكێ لەو بوختانانەتان بە نمونە بۆ بهێنمەوە كە دەرهەق بە بارزانى كراوە (بە هیچ جۆرێك ڕازى نابم كەسێك بە تەنیشت گۆڕەكەمدا بڕوات و بڵێت تۆ كەركوكت لەدەست ئێمە دا) ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە بارزانى پیاوێكى زۆر دوور بین بووە و بیرى لە دواى مردنى خۆى كردۆتەوە كە كەسێك بێت بارزانى بەوە تاوانبار بكات كە كەركوكى لە دەست كورد داوە، كە ڕاستى دا ئەمە بە هیچ جۆرێك قسەى بارزانى نیە(هەرچەندە قسەیەكى سادەشە) چونكە بارزانى ئەوەى خەمى ئەو نەبوبێ قەزیەى كوردە ئەو بە ئیعترافى خۆى دەڵێت (حكومەت وازم لێناهێنێت ئەگەرنا من حەزدەكەم بچمەوە بارزان شواناتى خۆم بكەم) بەماناى ئەوەى وەك جاران ببێتەوە بە شوان

بارزانى و مناڵەكانى جگە لە باخەڵ و ناوگەڵ و خیانەت و جاشایەتى هیچیان نەزانیوە نە دەشیزانن!

هەركەسێ كە زمانى رووسى بزانێت باش دەزانێت ئەوقسانەى بارزانى و كورەكانى لەبەریان كردووە ترجەمەى قسەى كەسێكى رووسى یە بۆ نموونە (قوتابیان سەرى رمن لە گشت شۆڕش و ڕاپەڕینێكدا) كە گوایە قسەى بارزانى یە بڕۆن سەیرى قسەكانى لینین بكەن بزانن هەمان قسەى كردووە یان نا؟؟؟ وەچەندین قسەى ترى لەم شێوەیە جگە لە ترجەمەكردنى قسەى خەڵكى بیانى بۆ كوردى هەندێ لە چڵكاو خۆرەكان هەستاون بە تەرتیب كردنى چەند قسەیەك بۆیان ئەوانیش ئەیڵێنەوە یان كتابەكەى مسعودى جاهیل كە گوایە خۆى نووسیویە قەناعەتتان بێت خۆى خەتێكى لێى نەنووسیوە هەموویان بۆى نووسیوە، ئەوەتە قسەى ئەوان كە دەیكەن وەك ئیدریسى جوانەمەرگ كە هەمم دەزانین بە زكچوون مرد و لە چ شوێنێك فەقیرە روحى دەرچوو، كە دەڵێت : (ئەگر شۆڕشمان پێنەكرێت خۆ پێمان تێك دەدرێت) لەم وتەیەدا كەس نیە رەخنە لەوە بگرێت كە قسەى ئیدریس نیە ، یان مسعودى جاش جۆكە پاش ئاش بەتاڵ و بێ ئومیدبوونیان لە شۆڕش لە ئێران دەڵێت (كاریمە تەمام شود)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە