میراودەلى:خۆشحاڵە بەوەى مەسحود بارزانى سكاڵاى لەسەر تۆماركردووە.

Monday, 06/07/2009, 12:00

2688 بینراوە


دكتۆر كمال میراودەلى كاندیدى پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم لەكۆڕێكى جەماوەریدا دوێنێ لەناوباخى گشتى ڕانیە سەرنجى هەزاران ئامادەبووى خەڵكى ڕانیەى بۆ بەرنامەكەى خۆى بۆ سەرۆكایەتى هەرێم ڕاكێشا دكتۆر كمال ئەوەى ڕوونكردەوە كەپەیوەندى بەهیچ حیزب و لایەنێكەوە نیە سەربەخۆ خۆى كاندید كردووە بۆ ئەم پۆستە میراودەلى لەكۆڕە جەماوەریەكەدا ڕایگەیاند كەئەو زۆر خۆشحاڵە بەوەى كەكاك مەسحود بارزانى سكاڵاى یاسایى لەسەر تۆماركردووە ووتى ئەوە نیشانەى پێشكەوتنى دیموكراسیەتە هەروەها سەبارەت بەقەدەغەكردنى لیستى هیوا لەوەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا قسەى كردووە و نیگەرانى خۆى نیشانداوە بەگوێرەى زانیاریەكانى كوردستان پۆست میراودەلى دوێنێ ناحیەى حاجیاواى بەسەركردەوە بەرلەوەى كۆڕە جەماوەرییەكەى ڕانیەش ببەستێت سەردانى ماڵى شەهید على نەبى و شەهید موحسین بایزى كرد لەلایەن هەردووە خانەوادەوە زۆر بەگەرمى پێشوازى لێكرا شایەنى ووتنە سبەێنێش شارۆچكەى سەنگەسەر و قەڵادزێ و چەندین گوندى ناوچەكە بەسەردەكاتەوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە