بۆ ئه‌ردۆغان بکوژی کوردان بایی 30 ملیۆن دینار گوڵ کڕاوه‌!

Sunday, 03/04/2011, 12:00

2037 بینراوە


ئەقلیەتى ئەم حكومەتەى ئێمە وا راهاتوە تەنها كارەباشەكان دەبنێت گەندەلیەكان نابنێت,یان ئەگەر بەشى بنێت خوى لێ بەدور دەگرێت تا بۆى بكرێت پەردە پۆشى دەكات,لەترسى حزبەكەى نەوەك لەكۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى یان كۆبونەەى سەركردایەتى حزبەكەى لەبەردەم ئەندامانى و هاوریانى رەزیل بكرێت.بیر لە داهاتوى خۆشى ناكاتەوە كە حەق و حساب ئەچێتەوە بۆلاى كى لەرۆژى دواى.
مەلكۆ و فەوزى و شێرزاد سێ چلاو خۆرى نچیرڤان,ئەوان ئێستا نچیریان لە لا نەماوە,زۆرێك فەرمانبەرانى نیو ئەنجومەنى وەزیران بەهیواى ئەوەبون لەگەڵ كۆتایى بەكابینەكەى نچیرڤان ئەوانیش مالأ ئاواى دەكەن بەڵام ئەوان هەندەى تر جێگیان باشتر و كورسى باشتریان بەركەوت.
بەپێى چەند زانیارێكى گرنگ لە فرۆكە خانەى نیو دەوەلەتى هەولێر لەكاتى رێورسمى كردنەوەى فرۆكە خانە لەرۆژیكدا تەنها باى30ملیۆن دینار گول كراوە بۆ پێشوازى كردن لە سەرۆك وەزیرانى توركیا زۆرێك لە گولەكانیش جۆرى توركى و هۆلندى بوە,هەر لەو رۆژەدا بۆرازاندنەوەى فرۆكە خانەى بەئاڵاى توركیا و ئاڵاى فرۆكە خانە و ئاڵاى كوردستان و عێراق برى11ملیۆن دینار سەرف كراوە,لە لایەن مەلكۆ و فەزوى و شێرزاد ئازاد.كە بەرپرسى(تەشریفاتە)هەرمیوانێكى بیانى جا چ حزبى بێت یان حكومى بەفەرمانى ئەو ئۆتۆمبیلى تایەبتى بۆدابین دەكرێت.وەك ئەوەى بنیمان لەرۆژى كۆنگرەى13پارتى بەئۆتۆمبیلى حكومەت میوانان دەگوزارانەوە لە فرۆكە خانە بۆ نیو هۆلى كۆنگرە بەپێچەوانەوەش.سەرجەم ئەوپارانە لە لایەن ئەوان سەرف كراوە بەبیانۆى ئەوەى ئەوان كەسانى خبیرن لە دزینى پارە,هەموو ئەگولو ئالایانەى كە كراوە سەرجەم پارەكەى ناگاتە1ملیۆن دینار كەچى ئەوان تەنها بۆ گول كرین 30ملیۆن دینار بۆ ئاڵاكرین11ملیۆن سەرف بكەن.بۆیە ئەو بودجەى كە لە بەغداوە بۆمان دێت بەشى دوو مەراسیمى ئاواناكات.جەنابى دكتۆربەرهەم و كاك مسعود.

هەر لەرۆژى كردنەوەى فرۆكە خانەى هەولێر بۆ مەراسیمى ئاهەنگ گیران و بەكرێ گرتنى چەند ماكێك و (مەنەسەو)چەند ئامێرێكى تر بۆرازاندنەوەى(مەنەسە)برى22ملیۆن دینار سەرف كراوە,كەچى هەموو ئەو کەلو پەلانە ئەگەر حكومەت بى كرێت هەموو پارەكەى ناكاتە3ملیۆن دینار.

هەر لەرۆژى كردنەوەى فرۆكە خانە برى18ملیۆنى تر سەرف كراوە بۆ كرینى شیرنە مەنى و خواردن و خواردنەوەى گازى هەروەها سەوزەو میوە و جۆرەها بەروبومى نایەب و خواردنەوەى كحول و شتى پێویست.ئەگر هەموو هەولێربرى18ملیۆن دینارى بۆسەرف بكرێت هەرمالێك بە خێزانەوە تیر لەم شتانە ئەخوات,و زیادیش ئەكات.جەنابى دكتۆر بەرخەم ئەمەیە گەندەلى تۆ سەیرى وێلى حسابات بكە تەواو وردبینى تیابكە پاشان گەندەلیت بۆدەردەكەوێت.

ئەوەندەى من ئاگاداربم لە ماوەى كەمتر لە 3كاتژمێر 131ملیۆن دینار سەرف كراوە لە مەراسیمى كردنەوەى فرۆكە خانە بەبَى ئەوەى یەك دینار بگەرێتەوە بۆ حكومەت.حكومەت پەرلەمان سەرۆكایەتى هەرێم ئەمەیە گەندەلى كە نە تەلا خانى بەرێوەبەرى فرۆكە خانە پێ ئاگادارە نە هیچ كەسێك.بەلكو پارەكە لەلایەن سێ دزى گەورە كە(مەلكۆ,شێرزاد ئازاد,فەوزى)بن بزركراوە لەم لاو لەولا وەێلى تەزویر و بێ بنەمایان پركردۆتەوە.پارەى پێ دەخۆن.ئەمەی دزى گەورە.
من سەرجەم وەێلەكانم بەوێنە لایە ئەگەپێویست بكات هەمویان بڵاو دەكەمەوە.
سالار عەزیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە