زەمین هەژێنەکەی وان توورەییەکی سروشت بوو، یان چەکێکی نهێنی تورکیا؟

Friday, 28/10/2011, 12:00

2474 بینراوە


زۆر بەلامەوە سەیر بوو کاتێ تورکیا دەستی هاوکاری ئەلمانیا و ئیسرائیل وئەمەریکا و چەند ووڵاتێکی تری رەت کردەوەو ،کۆمەکی ئێران وئەزەرباینجان و بولگاریای پەسەند کرد ،ئەو تورکیایەی لە زۆر کات و ساتی لەم کارەساتە هێورتر ،هەموو هاوکاری دنییای پەسەند کردووەو لەوەش زیاتر بۆ خۆشی دوای کردووە،خاڵێکی تری سەرنج راکێش ئەوەبوو کە لەدەمی لێپرسراوانی شاری وان ودەوروبەری و زۆر لە خەڵکی تریش ئەوە بیسترا کە حکومەت ئامادەکاری و خزمەت گوزاری تەواوی بۆ ناوجەکە دابین نەكردووەو بە هەنگاوی لەرزۆك وپیرانە خزمەت گوزاری پێشکەش خەڵكی لێقەوماوو کردووە، ئەمانە و زۆر هۆکاری تر وپلاتفۆرمی سیاسی و سراتیجی سەربازی، بیرمیان بۆلەوانەیەکی بە هێز برد و خولییایەکی خستە سەرمەوە بۆ گەران و بەدواچوون بە دوای راستی ئەم مەسەلەیە .
باجارێ بزانین ئایا دەکرێ بومەلەرزە ،دوروست بکرێ ، یان ئایا مرۆڤ ئەتوانێ بومەلەرزە بەرهەم بهێنێ ؟
ووڵامەکەش بەداخەوە بەڵێ یە ،ئەوەی زۆر ئاشکرانی یە بۆ زۆر لە خەڵكی ،رووی دوهەمی دەزگاکانی جیهانە !!!،یان با بڵێین ئەوەی بەتەواوی ئاشکرا نی یە مەبەستی شاراوەی دەزگاکانی جیهانە ،بەروونتر دەزگایەك هەیە بەناووی هارپ کە کورت کراوەی پرۆگرامی لێکۆلینەوەی کاریگەری شەپۆلە بەرزەکان ئەگەیەنێ
High Frequency Active Auroral Research Program
ئەم دەزگایە لەسالی ١٩٩٣ بە سپۆنسەری هێزی ئاسمانی ئەمەریکی ومارینز بەرێوە چووە ولەژێر چاودێری کۆلێژی لاسکاوداربا تاکو ساڵی ٢٠٠٧ کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکانی هێنا .ئەوەی شایەنی باسە ئەم دەزگایە بەرنامەیەکی زۆر پێشکەوتووی بەئاکام گەیاندووەو پشت بەستن بە هەبوونی توێژێکی ئەستوری پر ئەلیکترۆنات ویەکەو خانە کە لەدەوری زەویدا و بە هۆی تیشکی سینی خۆرەوە ئامادەیە بۆ بەربەرچ دانەوەی ئەو لەرینەوە رادیۆیانەی کە لە ئامێری پێشکەوتووی تایبەتەوە ئاراستە دەکرێ.کاردەکاتە بەشێکی دیری کراوی ئە توێژەو بە شەپۆلی کهرۆموگناتیسی ئەتوانرێ ناوچەی زۆری پێ تەفروو تونا بکرێ،لەوانەیە زۆر سەیر بێ کە دەنگۆی ئەوە هەیە زۆر لە کارەساتی سروشتی یا کە ئێمە بە کارەساتی سروشتی ئەژماردی دەکەین ،سەرچاوەکەی دەزگای هارپ بێت ،بۆ لێك جوداکردنەوەی کارەساتەکانی سوروشت و دەسکرد رێگایەکی زۆر ئاسان هەیە کەبەداخەوە بۆ ئێمەومانان زۆر گرانەو بگرە ئەستەمیشە ،،ئەویش بە هۆی پێوانی قولایی بومەلەرزەکە واتا کاتێ زەمین هەژێن دورست دەبێ لەیەك ناوچەی دیاری کراودا روونادا بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر وە کاتی بەرپابونی ئەتوندرێ بە پێوەری ریختەر ،بپێوردرێ کەچەند بەهێز بووە ،لە کەتێکدا ئەگەر بۆ نمونە لە ناوچەیەك ٥،٢ گراد بوو بە پێوەری ریختەر وە لە دووری ٢٠ کیلۆ مەتر هەمان زەمین هەژێن ٦،٣ بوو ،دەبێ بەپێی بەهێزی زەمین هەژێنەکە قولاییەکەش بگۆردرێ بەڵام لە کارەساتی دەست کرد هەموو یەک قولایی دەبێ ئەویش ١٠ کیلو مەترە ، بەوەی کوردی داماوو ئامێری واپێش کەوتووی نی یە کە زەمین هەژێنەکە وقولایی پێ بپێوێ ،سەرکردە ودەم سپی یەکانیشمان رێمان نادەن بەرەسمی داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بکەین ،ناچار دەبێ بە پشت بەستن بە زانیاری پێشەکی و سایکۆلۆجییای دوژمنەکانمان نیاز خراپیان بزانین. بەبروای من و هەموو ئەو کەسانەی لەدورو نزیکەوە تورك ودوژمنانی کورد دەناسن ،تا ئێستا هیچ چەکێکی ناشیاوو قەدەغەکراوو نەماوە ،کە لە جەستەی کوردا تاقیان نەکردبێتەوە وپشت بەستن بەوراستی یەی کە ئەمەریکاو تورکیا هاوپەیمانی یەکن وبەکارتی فشار زۆر کارئاسانی بۆ یەك دەکەن وپێدەچێ ،وەك چۆن هەموو کات کورد کراوە بە قوربانی بەرژەوەندی یەکتر ئەمجارەش هەروابووبێت ولەبری ئەنفال و کیمیا باران بە زەمین هەژێن جینۆسایدمان بکەن .
حەزدەکەم لە خوارەوە ڤیدیۆیەك دابنێم کە بەزمانی ئەڵمانی یە ،بەداخەوە نەم توانی بیکەم بە کوردی ،بەڵام باسی دەزگای هارپ دەکات ووەك دەرکەوتووە ئەوی ژاپۆنیش کارەساتێکی دەست کرد بووە ومەرامی سیاسی وئابوری لەدوابووە.

*************************************

*************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە